ئابڕووبران؛ ئابروتکان؛ ئابڕووتکیان؛ ئابڕووچوون؛ ئابڕووچین؛ ئابڕووڕژان؛ ئابڕوو لەڕوو هەڵگیران؛ ئابڕوونەمان؛ ئافڕوولویی؛ ئاوڕووچوون؛ ئاوڕووشیەێ؛ ئاوەسووبوون؛ ئەتک کران؛ بوختان پێ کران؛ بوختان وەپاڵ نران؛ درۆ بۆ سازکران؛ بەدنامبوون؛ بەدناوبوون؛ بەدناوکران؛ بەدنێو کران؛ بێئابڕوو بوون؛ بێنرخ بوون؛ پارسەنگ خرانەپاڵ؛ پەردەدڕان؛ پەردەی نامووس دڕان؛ پیاوخراپ دەرچوون؛ پێ کران؛ تڕۆکران؛ تۆمان؛ تەختەشکان؛ حەیابران؛ حەیاتکان؛ حەیاچوون؛ حەیبداربوون؛ حیزبوون؛ دمەکدڕیان؛ دەنگۆ بۆ سازکران؛ دیمبەگ دڕان؛ دێوْڵ دڕیان (ب)؛ ڕسوابوون؛ ڕووڕەش بوون؛ ڕووڕەش کران؛ ڕووسیابوون؛ ڕەزیل کران (نموونە: هەر ڕەزیلم کرد.)؛ ڕێزنەمان؛ ڕیسوابوون؛ ڕیسواکران؛ زەنگ زڕیان؛ زەنگ زڕیاێ؛ سووکبوون؛ سووک کران؛ سەخەربران؛ سەخەرچوون؛ شاخ کران؛ شاڵ سزیان؛ شکان؛ شەرەف شکان؛ شەقڵ شکان؛ شەقڵ مەڕەێ؛ عەیبداربوون؛ قسەبۆسازکران؛ قسەهەڵبەستران؛ کەفتن؛ ناڤنۆکران؛ نامڤەت کران؛ ناوزڕان؛ ناوزڕیان؛ نامووس شکان؛ واسکوو؛ هەتک کران.
فارسی: بدنام شدن [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 337 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!