قەڵای سروچک: قەڵایەکی کۆنی مێژووی یە لەناوچەیەکی بەرز لە سنوری گوندی (قەویلە) ی سەربەناحیەی (بەرزنجە) ی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، بەرزای قەڵاکە (1101) مەترە لە ئاستی ڕووی زەوییەوە
$مێژووی قەڵاکە$
ئەم قەڵایە لە سەردەمی میرنشینی بابان لایەن (سەلیم پاشای کوڕی ابوبکر سورەی بابان)ەوە لەساڵانی (1160 - 1171) کۆچی دروستکراوە ئەم قەڵایە قەڵایەکی سەربازی بووە کە تیادا
ڕووبەڕووی سوپای (ئەحمەد پاشای عوسمانی) و (نادرشای ئێرانی) بووەتەوە لەو کاتەی پەلاماری شارەزوور دراوە لە لایەن داگیرکەرانەوە، لەسەردەمی میرنشینی بابانیش دا وەکو زیندانییەکی گرنگی سەربازی سوودی لێ وەرگیراوە و بەهۆی کێشە و ململانێیە بەردەوامەکانی ناو بنەماڵەشەوە چەند پاشایەکی بابانی ماوەیەک تێیدا زیندانی کراون، هەر چەندە دیوارەکانی لەبەردی تایبەتی بەقسڵ و گەچ و بەشێوەیەکی زۆر پتەو دروست کراوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی پشت گوێ خستنی لایەنی پەیوەندیدار زوربەی دیوارەکانی داڕماوە، دەربارەی دروست کردنەکەشی باس لەوە دەکرێت دوای تەواو کردنی قەڵاکە، وەستاکەی کوژرابێت بۆ ئەوەی نهێنی دروست کردن و شوێنە سەربازییەکانی بە شاراوەیی بهێڵرێتەوە و دوژمن کەڵکیان لێوەرنەگرێت.
$شێوازی قەڵاکە$
دەرگای بەشی خوارووی قەڵای سرۆچک دابەڕووی گوندی میرمامدا سەرچاوەی ئاوی قەڵاکە لەوێوە لەژێر تاشەبەردوو شاخەکەوە هەڵدەقوڵێت. دەوری سەرچاوە ئاوەکەیان بەدیواری قەڵاکە هەڵچنیوە و خستوویانەتە ناو قەڵاکەوە بەراستی کارێکی ئەندازیاری پڕ هونەری جوانی ئەو سەردەمەی تێدا کراوە بۆ ئەوەی دوژمن پەی بەسەرچاوەی ئاوی قەڵاکە نەبات لە ترسی داگیرکردن. پاشان بەچەندەها قاڵدرمەی بەردین سەردەکەویتە ناو قەڵاکە.[1]
[2]