بەناوی بنەماڵەی جوانەمەرگ لانە محەمەدەوە، سوپاس و پیزانینی بێپایانمان ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوسۆز بوون لەگەڵمانداو بە بەرپرسیاریەتی بەرزی خۆیان لە ئازاری ئێمەیان کەمکردەوە. هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی باڵای حزبی وحکومی و خزمان و دۆستانی قەدرگران کە لە دوورو نزیکەوە هاوخەممان بوون و لەسەرەتای کۆستە قوڵەکەمانەوە لەگەڵماندا بوون، جێگای ڕێزو پێزانینمانە.
زۆر سوپاسی تایبەتمان بۆ داموودەزگا ئەمنیەکان کە ڕۆڵی پیشەییانەیان بینی و بێلایەنانە لەگەڵ کەیسەکە مامەڵەیان کرد.
سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتایبەت کەناڵی کوردسات و تەواوی ئەو کەناڵ و سایت و میدیایانەی تر دەکەین کە بەئاستی بەرزی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیەوە مامەڵەیان لەگەڵ کارەساتەکەماندا کرد. ئیمە وێرای دڵتەنگی و خەمی قوڵمان لەم کۆستە ناخهەژێنە جەخت دەکەینەوە سەر ئەوەی کە کێشەی کچە نازدارەکەمان کێشەیەکی خێزانی بووە، نەک کێشەی سیاسی و پەیوەندیدار بە ئازادی ڕۆژنامەوانییەوە، وەک ئەوەی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بەردەوامە لەسەر چەواشەکردنی ڕایگشتی و دەیەوێ لەسەر حسابی ژان و ئازاری ئێمە وەبەرهێنانێکی پۆخڵ لەم کەیسەدا بکات، کە ئەمە جگە لەوەی بەقوڵی ئێمە بریندار دەکات لەهەمانکاتدا دژی بەهای بەرگریکردنە لە ڕاستی و ئازادی و دادپەروەریش.
لانەخان نە یەکەم کەسبووە لە دنیادا بیەوێت لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوەو نە دواهەمین کەسیش دەبێت، ئەو ساڵانیک بوو ژیانێکی نەخوازراوی خێزانی بەرێدەکرد، کە سەرەنجام بەراوێژکردن لەگەڵ کەسوکارەکەی بڕیاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی داو کەیسەکەش نزیکەی پێنج مانگە لە دادگایەو بەهاوکاری دوو پارێزەر بەرەو یەکلابوونەوە دەرۆیشت.
ئیمە لەدوو ڕۆژی ڕابردودا زۆر هەوڵماندا ئەو چەواشەکاریە ڕابگیرێ کە دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە، بوو بەبارێکی تر بەسەر کۆستەکەمانەوەو دەبوایە (کەناڵی ئێن ئارتی) کە لەیەکەم ساتی ڕوداوەکەوەو لە (پزیشکی دادی) #سلێمانی#ەوە هەڵوێستەیەکیان بکردایە، کاتێک دەیان بینی ئێمە لە (دادی پزیشکی)ەوە:
_تەرمی جوانەمەرگ و مناڵەکەمان بەجیا وەرگرتەوە.
_لە گۆرستانێکی جیاواز ناشتمانن.
_ پرسەیەکی جیاوازمان بۆدانان.
دەبوایە ئیستێکیان بکردایەو بەو گوتارە چەواشەکاریەیاندا بچونایەتەوە.
بەداخەوە ئێمە لەمکاتەدا کە هەرتەنیا باری کۆستی کچە بەناحەق کوژراوو منداڵەکەیمان بۆ هەڵدەگیرێت، ناچار کراین ئەم ڕونکردنەوەیە بنوسین و دەرگای بوختان و چەواشەکاری کڵۆم بدەین.
لەکۆتایدا هیوادارین ئەو کارەساتە بەسەر هیچ خێزانێکدا نەیەت و هیچ هاونیشتمانییەکی کوردستان مەرگی ئازیزانی خۆیان نەبینن.
لەگەڵ ڕێزماندا...
بنەماڵەی جوانەمەرگ
#لانە محەمەد ساڵح#
#18-10-2019#