لە چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی لێلیکان لە خواکورک 4 سەنگەری ئەو سوپا داگیرکەرە تێکشکێنرا و 4 سەربازیش کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی ئەو چالاکییەی هێزەکانی گەریلاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیادا لە 21ی شوبات و لە کاتژمێر 12:15 دا لە دژی سەربازانی تورک لە شاخی لێلیکان لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە و کاریگەرانە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و 4 سەنگەڕ تێکشکێنران و ئەوەندەی بۆ هێزی گەریلا ڕوون بووەتەوە، 4 سەربازی تورک کوژراون، دوای چالاکییەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەدا ناوچەکەیان بۆردوومانکرد، ئەو یەکەیەی هێزەکانمان کە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا بە سەلامەتی و بەبێ زیان گەیشتوونەتەوە و ناوەند و بارەگای خۆیان.[1]
#22-02-2020#