لە ساڵی 1966 لەشاری #کەرکووک# لە خانەوادەیەکی چەپڕەو و خەباتگێڕ چاوی بەدونیا هەڵێناوە، هەر لەمنداڵیەوە بەدونیای شیعرو ئەدەب ئاشنابووە. جێی سەرنجە کە باوکی شاعیرو نووسەرێکی ناوداربووە؛ لە هەشتاکانەوە حەزی لە نووسینی شیعرو پەخشانی شیعری بووە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.. هەروەها هەوڵی وەرگێڕانیشی هەبووە. لەسەرەتای نەوەدەکان چیرۆکی (اسطورة مملکة السید) ی زهدي الداودي لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی، وە بەزنجیرە لەپاشکۆی ڕێگا بڵاویکردۆتەوە، ئێستا ئامادەی چاپە.
زۆرێک لەشیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی. کۆمەڵە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شارستانیەتەکان بەزمانی عەرەبی نوسیوەو بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکانی سیروان و الاهرام المصریة حوار الجزائریة و المراقب النهار ی عیراقی بڵاویکردۆتەوە هەروەها چەندین کۆڕی شیعری و ئەدەبی لەناوەو دەرەوەی وڵات سازداوە و بەشداری لە کۆنفرانس و سیمینارو ڤیستیڤاڵە ئەدەبییەکان کردووە. چالاکوانێکی کارایەو داکۆکیکارە لە مافی ژنان
٭ ئەندامە لە ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی
٭ لە دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی سیروانە بەزمانی کوردی و عەرەبی وە پەیامنێری ڕۆژنامەی سیروانە لە هەولێر.
٭ ئەندام و کارگێڕی ناوەندی ڕۆشنبیری شاعیرانی کوردە
٭ ئەندامی تۆڕی نەوایە بۆ چالاکییە مرۆییەکان
دوو کتێبی شیعری چاپکراوی هەیە بەناوی (#هەناسەکانی ژنێک#) و (#تاسەکانی عیشق#) بڵاوبۆتەوە وەچەندین بەرهەمی دیکەی ئامادەیە بۆ چاپ...