گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژا-ستار لە ناوچەی چەلێ خۆیان خزاندە ناو یەکینەیەکی هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چالاکیەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەدا فەرماندەیەکی سەربازی و 3 سەربازی سوپای تورک کوژران و دەست بەسەر چەکێکیشدا گیرا.
لەم بارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕآاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا، هێزەکانمان لە 30ی ئایاردا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا، لەم چوارچێوەیەدا؛
سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکە لە سەر گردی هاکان لە ناوچەی چەلێی #جۆلەمێرگ# سەنگەر و حەشارگە دروست دەکات، هێزەکانمان ماوەیەکی زۆر بوو چاودێری ئەو سەربازانەیان دەکرد کە لەسەر ئەو گردە جێگیر ببوون و بەدواداچوونیان بۆ دەکرد و دواجار لە 30ی ئایاردا لە کاتژمێر 11:45 خولەک هێرشیان کردە سەر ئەو هێزەی دوژمن، هێزەکانمان کە خۆیان خزاندە ناو ئەو یەکینەیەی دوژمن، لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر، لەم چالاکیەدا فەرماندەی ئەو گروپە و 3 سەربازی دوژمن کوژران و دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری MPT-76 و چەکێکی دیکەش لەناو برا، سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکە، سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوور خستەوە و لەو ناوچەیە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد.
هاوکات هێزەکانمان لە گردی کۆردینە چالاکیەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەم چالاکیەشدا کە گورزێکی قورس بەر دوژمن کەوت، چەند سەربازێک کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا، یەکینەکانیشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان.
سوپای داگیرکەر لە بەرواری نێوان 13 و 15ی ئایاردا لە هەرێمی شاخی گاباری شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد، بە هۆی بوردوومانی سوپای داگیرکەری تورک لە 17ی ئایاردا هەڤاڵێکمان شەهید بوو، دواتر وردەکاری و زانیاریەکان لە بارەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر تورک لە 30ی ئایار، کاتژێر 11:50 و 21:20 خولەک گردی سور-ی لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد، لە ئەنجامی بوردوومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#31-05-2020#