هاوڵاتیانی ئازیز لە پێناو سەلامەتی خۆتان و تەندروستی گشتیدا لە کاتی دەوام و ڕای کردنی مامەڵەکانتاندا تکایە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن،
یەکەم : لەسەر لێپرسراوی فەرمانگەو فەرمانبەرانی سنورەکە پێویستە لە کاتی دەوامدا دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن،
دووەم : لەسەر هاوڵاتیان پێویستە لەکاتی سەردانی کردنی هەر فەرمانگەیەک دەبێت دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن و بە پێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت لە پرسگەی هەر فەرمانگەیەک بچنە ژوورەوە،
سێیەم : بۆ فەرمانبەرانی بەڕێز گەر هەست بە بوونی هەر پەتاو ڤایرۆسێک دەکەن دەتوانن لێپرسراوی فەرمانگە یان ئیدارەکانیان ئاگادار بکەنەوەو مۆڵەتیان بۆ دەکرێت. تا نەبنە هۆکاری گومان و دڵەڕاوکێ هەم بۆ خۆیان و هەمیش بۆ دەورو بەریان،
هاولاتیانی بەڕێز جگە لە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانە لە هیچ فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەک قەڵەباڵغی دروست مەکەن و مەبنە هۆکاری بەریەک کەوتن،
ئەم ڕێنماییانە لە سبەینێوە دوشەمە 8-6-2020لە تەواوی فەرمانگەکانی سنوری شارۆچکەی دوکان و ناحییەکانی جێبەجێ دەکرێت،
لەگەڵ تەشەنەی کۆرۆنا و خراپی دۆخی هەرێم تکایە تا بۆتان دەکرێت لە ماڵەکانتانا بمێننەوەو لە بازاڕو شوێنە گشتیەکان خۆتان بە دوور بگرن و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.
#08-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!