ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387065&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=نەخشەی بڵاوبوونەوەی زمانی ئوستانی #ورمێ#=KTML_Link_External_End=
بەڵام لایەنی ئایینی ئوستانی ورمێ سیمایەکی تۆزێک جیاوازترمان پێشان دەدا. بە جۆرێک کە:
- هەمەرەنگێکی تایبەت لەو ئوستانەدا دەبینرێ. ئایینەکانی ئیسلام(سوونی، شیعە یان با بڵەین کوردی سوننی و شیعە، تورکی سوننی و شیعە)، مەسیحی، ئەهلی حەق و تەنانەت یەهوودی و بەهاییش، لە هێندێک شوێنی ئەو ئوستانە بەتایبەتی لە شارەکانی ورمێ و مێاندواو، بەدی دەکرێ.
- تیکاب، مێاندواو، ورمێ، شووت و چاڵدێران لەو شارستانانەن کە ئەهلی حەق یان گۆرانەکانی لێ دەژین.
- کوێرە سوننییەکان یان بە واتایەک تورکە سوننییەکان بە زۆری نیشتەجێی شارستانەکانی #سەڵماس#، خۆی و ورمێن.
- مەسیحییەکانی ئوستانیش بە زۆری دانیشتووی شارستانەکانی سەڵماس و ورمێن.