ۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی #پەکەکە#، ڕایگەیاند: فەرماندەی پەکەکە، کادێری پێشەنگی ملیتان عەبدولڕەحمان حەمۆ (دۆزدار حەمۆ) لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019دا، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.
کۆمیتەی پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە ڕایگەیاند: “ئێش و ئازارەکانی ئێمە بەهۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ دۆزدار زۆر گرانە، بە تەواوکردنی کارەکانی، بە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، لە ڕێپێوان و تێکۆشان بۆ ئەم ڕێگایە دەتوانین ئەو ئازارە کەمبکەینەوە و بە گەورەکردنی تۆڵە لە دوژمن، بە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و بە ئازادیی ڕێبەرمان و کوردستان دەتوانین ئێش و ئازارەکانی خۆمان کەمبکەینەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: فەرماندەی بەنرخی پارتەکەمان، کادێری تێکۆشەری پێشەنگ و کۆمەڵایەتی، نوێنەری زیندووی بەها مێژووییەکان، دۆزدار حەمۆ (عەبدولڕەحمان حەمۆ) لە تشرینی دووەمی ساڵی 2019دا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید بوو، لە کەسایەتی بنەماڵەی هاوڕێمان دۆزدار، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، پارتەکەمان، هەڤاڵمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین.
لە بەردەوامی هاتووە: پەکەکە، پارتی پێشەنگی خەڵکی کوردستانە، درێژە بە تێکۆشانی ئازادی سەدە دەدات، ئەم تێکۆشانە کە لە باکوری کوردستانەوە دەستی پێکردووە، بە خێرایی لە سەرانسەری کوردستان بڵاوبووەتەوە، بە خێرایی لە وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە کوردان، ئەو پارتە پێشەنگەی کە خاوەنداری لە خەڵکی کوردستان کرد.
بە شێوازی ژیان، ڕەفتار و کردەوەی خۆی پێشەنگایەتی ژیانی ئازادی دەکرد
ئەمەش هاتووە: لە بەر ئەوەی پەکەکە تاکانە هێزە کە کوردی ئازاد دەخۆلقێنێت، دەپارێزێت و نوێنەراتی ژیانی ئازاد دەکات بەو هۆیەوە بووەتە بزووتنەوەێکی پێشەنگی گەلی کوردستان و تێکەڵ بە گەل بووە، لەناو خۆیدا کادێری دڵگەوەرەی پێشەنگی ئافراندووە کە لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا بووەتە یەک، بەم شێوازەش هێڵی پەکەکە گەلێک کەسی بێوێنەی مێژووی و کۆمەڵایەتیی لەناو خۆیدا بەرهەم هێناوە، پەکەکە هێزی خۆی لە ڕەنج و تێکۆشانی ئەم شەهیدانە وەرگرتووە و لە سەر بەرهەمی ئەوانە بەردەوامی بە خەباتی خۆی ئەدات، هاوڕێی ئێمە دۆزدار حەمۆ بە ژیان، ڕەفتار و کردەوەی خۆی بووەتە یەک لە ئەو هەڤاڵانەی کە لە سەر ئەم ڕێچکە و ڕێبازە ژیاوە.
بە هەڵوێستی شۆرشگێڕی خۆی پێشەنگاتی دەکرد
لە بەردەوامی هاتووە: هەڤاڵ دۆزدار ساڵی 1969 لە #عەفرین# لە داییکبووە، هەروەک دەزانرێت عەفرین ناوەندێکی کلتوورییە کە بەهای ئازادی گەلی کورد، بەهای شۆرشی کلتوری و باوەڕی ئاریایی تێیدا دەپارێزریت و گەشە دەکات، عەفرین بە تەنهایی خۆی کوردستانە، کۆمەڵگاێکی ئەخلاقی و سیاسی کە لە گەڵ ژیانی پەکەکەدا بووەتە یەک و بەرخۆدانی تا بە ئەمڕۆ هێناوە لە گەڵ ئەو کوردە ئازادانەی کە لە عەفرین سەریان هەڵداوە وایکردووە کە مرۆڤی نموونەیی سەردەم بخولقێت کە هەڤاڵ دۆزدار بەم بەهایە گەورە بووە، لەسەر ئەم ڕێبازەش بە خاکی خۆیەوە گڕیدراو، نرخی کۆمەڵگای لە سەروی هەموو شتێکەوە دەبینی، لە گەڵ هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان ببووە یەکێک لە کادێرە پێشکەوتووەکان و پێشەنگاتی دەکرد.
لە بەشێکی دیکە هاتووە: هەڤاڵ دۆزدار هەر لە سەردەمی لاویدا هەستی بە ئێش و ئازاری گەلەکەی کرد و لەو پێناوەدا بۆ خەبات کردن ساڵی 1990 بڕیاری بەشداریی لەناو ڕیزەکانی پەکەکەی دا، پاش بەشداربوونی، دەڕواتە ئەکادێمیای ڕێبەر ئۆجالان لە سوریا، لە بەردەستی ڕێبەر ئۆجالان پەروەردەی ژیان و تێکۆشانی بینیوە و بە پێداگری و باوەڕمەندییەوە بە ئەو جۆش و گەرمییەی کە لە پەروەردەدا بینیبووی دەست بە خەبات دەکات، پاش پەروەردە ساڵی 1992 دەڕواتە چیاکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆر بەشداری لە شەڕگەلێکی زۆر گەورەدا دەکات و هەر لە سەردەمی گەنجیدا دەبێتە فەرماندەیەکی ئازا و بوێر لە تۆڵەکردنەوەی لە دوژمناندا، لە هەموو بەشەکانی خەبات و لە تەواوی ژیانی خۆیدا لە سەر ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ باوەڕمەندانە هەڵسووکەوت و پێشەنگاتی دەکرد.
ساڵانێکی زۆر بەڕێوبەری خەباتی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# بووە
هەروەها بەم شێوەیە باسی خەباتی لە ڕاگەیاندنی هەپەگەدا کردووە: هەڤاڵ دۆزدار حەمۆ فەرماندەیەکی لێهاتوو و پێشەنگ هاوکاتیش مامۆستایەکی زانای هزری بوو، بە نووسین، هەڵبەست و لێکدانەوە سیاسیەکانی بە هێزێکی گەورەی پرۆپاگەندە، مرۆڤ، ژیان و جیهانی وەکوو پرتووکێک دەخوێندەوە و بە شێوەێکی شارەزایانە دەیخستە بەرباس، ساڵانێکی درێژ بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بوو و لە کاتە هەستیارەکاندا ڕۆڵی گرنگی گێڕاوە و هاوکات لە کاروباری کۆمەڵایەتی، پڕۆپاگەندە و دیپلۆماسیشدا جێگای گرتووە، خاوەن هەڵوێستێکی وەها بوو، لە هەر کات و شوێنێک کە پەکەکە پێویستی پێ هەبووبێت ئەو بۆ ئەو ئەرکە ئامادە بوو.
وەهاش بەردەوامیی پێداوە: هاوڕێمان دۆزدار کەسایەتی خۆی لە سەر بناغەی کۆمەڵایەتی کوردی ئازاد بونیاد نابوو و لەسەر بەها هاوبەشەکانی گەلی کورد، تورک و عەرەب خۆی پێگەیاندبوو و بەو شێوەیەش ببووە مرۆڤێکی نموونەیی نەتەوەی دیموکراتیک، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەش لە شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ببووە هێزێکی گەورە لە بونیادنانی شۆرشدا، هاوشێوەی ئەو هاوڕێتییەی کە لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دەیکرد لە گەڵ هەڤاڵانی ژنیشدا بە بەهایەکی تایبەتەوە هەڵسووکەوتی دەکرد، هاوڕێ دۆزدار کەساێتییەکی کۆمەڵایەتیی هەبوو کە بە ڕووگەشی لە گەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندی دروست دەکرد و دانوستانی دەکرد.
بە تێکشکاندنی فاشیزم، بە ئازادی کوردستان و ڕێبەرەکەمان ئێمە خەمەکانمان دەڕوێنینەوە
لەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵ دۆزدار هاتووە: بەهۆی شەهیدبوونی هەڤاڵ دۆزدار لە ناخی دڵەوە هەست بە ئازارێکی قورس دەکەین، بە بەردەوامکردنی کار و خەباتی ئەو و پێکهێنانی ئامانجەکانی ئێمە لە تێکۆشانی خۆماندا ئەم ئازارە کەمدەکەینەوە، بە گەورەتر کردنی تۆڵەکردنەوە لە دوژمن، بە تێکشاندنی فاشیزم و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ئێمە خەمەکانی خۆمان دەڕەوێنینەوە، هاوکات خاەونداری کردن لە بیرهێنانەوەی هەڤاڵ دۆزدار بە واتای شکاندنی گوشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالانە، هەروەها خاوەنداری کردنە لە شۆرشی نەتەوەی دیموکراتی و پاراستنی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان، شەهیدانمان پێشەنگی ڕاستی شۆرشی ئێمەن، نرخێکی نەمرن کە ڕۆژانە ڕێنیشاندەر و بزوێنەری بەردەوام بوونمانن. ئەو چەمک و پناسەیەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر شەهیدان لە ناو پارتەکەماندا دایڕشتووە لە ڕەفتار و تێکۆشانی ئێمەدا ڕەنگی داوەتەوە، هەر بۆیە؛ “شەهیدانمان دوێنێ، ئەمڕۆ و پێشەڕۆژمانن”.
ورەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گرت و بەشداری تێدا کرد
ئەمەش هاتووە: هاوشێوەی هاوڕێیانی شەهیدمان کە لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا وتوویانە ئێمەش لە بەرامبەر بنەماڵەی شەهیدان و گەلەکەماند دەڵێین: هیچ خەمتان نەبێت، پێکهێنانی جیهانبینی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازادکردنی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ، ئەوا تاقانە ئامانجی ئێمە دەبێت و بەم شێوازە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرخۆدانمان گەورەتر دەکەینەوە، نمونەی مرۆڤی ئازاد و ژیانی ئازاد پەرە پێدەدەین و هەم دەبینە هێزێکی گەورەی تۆڵەکردنەوەی لە دوژمن و هەمیش دەبینە هێزی ئاوەدان کردنەوەی کۆمەڵگای خۆمان، ئەو بەڵێنەی کە بە شەهیدانی دەدەین هاوکات دەیدەینە گەلەکەمان، ڕێبەرئاپۆ و مێژووی خۆمان.
هاوڕێ دۆزدار ورەێکی زۆر و جۆشی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گرتبوو و بە ڕەنجی خۆی بەشداری تێدا کردبوو، زیهنییەتی قووڵی پێکەوەژیانی هەڵقوڵاو لە کۆمەڵگای عەفرین لە ژیانی خۆیدا دەنواند، دلسۆزییەکی فراوانی بۆ خاک، کلتور و کۆمەڵگای عەفرین هەبوو، بۆ وڵامێک بۆ بیرهێنانەوە هاوڕێ دۆزدار دەڵێین کە تۆڵەی عەفرین دەکەینەوە، ئازادی دەکەین و جارێکی دیکە سەرلەنوێ دەیکەینەوە گۆڕەپانی هەرە جوان بۆ ژیانی ئازاد.
لە کۆتاییش هاتووە: لە کەسایەتی هاوڕێ دۆزدار حەمۆ لە بەرامبەر هەموو شەهیداندا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین و بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ گەیشتن بە کوردستان و ڕێبەرێکی ئازاد دووپات دەکەینەوە، داوا لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەر چوارپارچە و دەرەوەی وڵات، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە جوانان دەکەین؛ کە لە دژی فاشیزم بەرەی تێکۆشانی خۆیان فراوانتر بکەنەوە، کۆتایی بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بێنن، فاشیزم تێکبشکێنن، تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە و لە گەڵ ڕێبەرێبەرێکی ئازاددا نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستانێک ئازاد بونیاد بنێن.[1]