زەریفەستان ئەحمەد بەدیع مەحەمەد #سورچی#، ناسراو بە دایکە زەریفەستان، ساڵی 1952 لە گوندی گەویڵان لە دایکبووە. خاوەنی دوو خووشکە بەناوی خەدیجە و ئەسمین. زەریفەستان خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و دواتر وازی لە خویندن داوە، بەڵام یارمەتی هەزاران قوتای کەم دەرامەت و هەژاری داوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. دایکە زەریفەستان دوای کۆچی باوکی لە ساڵی 1971 کاروباری عەشیرەتی سوورچی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و ناودارەکانی کوردستان.هەروەها ڕابەری هەزاران مورید و مەنسوبی تەریقەی نەقشبەندییە لە #سۆران# و بادینان لە هۆزەکانی سورچی، باڵەکی، برادۆستی، نەقەبی، خیلانی و زێباری. لەگەڵ دایکی نازناوی دایک و خوشکتان وەرگرتووە بەڵام ئێستا تەنها خوشک لە ژیانداماوە. دایکی ناوی بەسێ کەریم خان خەیلانیە و دوای مردنی هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە. ئەم ژنە سەرکردەیە هەمیشە خۆی لە دەرکەوتنی تەلەفیزیۆنی و چاوپێکەوتنی سیاسی وەدوورگرتووە، خۆی لەسەر هیچ لایەنێکی سیاسی ساغ نەکردووۆتەوە و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە ڕێزەوە سەیری دەکەن. دایکە زەریفەستان و دایکی لە سەردەمی بەعسدا لە موسڵ ژییاون و بەهۆی پێگەیانەوە چەندین کەسیان لە ژووری سێدارە و زیندان دەرهێناوە. ئەم کەسایەتییە هەمیشە بە پۆشاکی کوردییەوە دەردەکەوێت و لەگەڵ هۆزە کورد و عەرەبەکان پەیوەنییەکی پتەوی هەیە. دوای کارەساتی کیمیابارانی #هەڵەبجە# لە ساڵی 1988، میوانداری و پەناگەی چەندین خەڵکی ئەو شارە بووە. زەریفەستان چوارجار حەجی کردووە و لە نێو بنەماڵەی ئال سعوود و بەرپرسەباڵاکانی سعوودییە، بنەماڵەی هاشمی ئوردن و بەرپرسە باڵاکانی کەداوی عەرەبی پەیوەندی پتەوی هەیە و تەنانەت پاپای ڤاتیکانیش ئاشنای لەگەڵ ئەم ژنە سەرۆک عەشیرەتەدا هەیە. دوای وەرگرتنی کاروباری عەشیرەتەکەی، خۆی تەرخانکردووە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاشتەوای خەڵک، هەروەها بەخوپەرستی و تەسەوفەوە سەرقاڵە و هەر لەسەر خەرجی خۆی بیست مزگەوتی دروستکردووە، دووان لە مزگەوتە گەورەکانی دەکەونە شاری موسڵ و هەموو شەوانی هەینی تەهلیلە لەلایەن موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی لێ دەکرێت چونکە ئەوان پێیان وایە کە ئەوان بە نەسەب دەگەرێنەوە سەر مەولانە خالیدی نەقشبەندی. زەریفەستان زەوی و سەروەت و سامان و مەڕ و ماڵاتێکی زۆری لە باوانییەوە بۆ بەجێماوە. جگە لە خانەقایی گەویلان و بجیل لە #هەولێر#، #دهۆک# و تورکیا شوێنی مانەوەی هەیە.[1]