سکرتێرە 04
دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و دەبمە وەزیر ! سەری برند کرد لۆ عاسمانێ و گۆتی : ڕەببی زۆر شوکر، هەر ئەو پیاو هەبوو یەک تۆز عەقڵ، ئەویش نەماو ئوو سفر بوو..! شان و ملم بڕەک ڕاتەکاندو گۆتم : هیوادارم لەتەلەفزیۆنی بمبینی وەکی سووندی دەخۆم..! هیچ خۆی تێکنەداو عەللاگەکی پڕی زبرو حەففازەی لەدەستینام و گۆتی : جەناب عالی وەزیر، لەگەدەست خۆت ئەو عەللاگە فڕێدە..!! چارەم نەما، عەللاگەم لێوەرگرت و چوومە دەرێ..!
عەللاگەکەم هاویشتە ناو سەللەی زبری و سواری ئۆپترایەکەم بووم و ناوی خوام لێهیناو پێم لێنا لۆ پەرلەمانی..! لەکۆرانێ یەک دوو برادەرو جیرانم دیتن، وەزیرانی سەلامم لێکردن و بەس سەرم لەقاندو لەسەرێڕا هینامە خوارێ، ئەننەما وەزیرم و بوویمە پیاوەکی موهیم، لەکۆرانێ سوڕامەوە جەعۆ کۆترباز دەستی هەرشەقاندو کەتە دووم، وایزانی وەکی ڕۆژان لۆی ڕادەگرم و سواری تڕومبێلی دەکەم و دەیگەینمە بازاڕی، پێم لێناو ئاوڕیشم لێنەداوە، ئاخر ئەمن دەبمە وەزیر، ئەو چرمنە چیە لەتەنیشتە من سواربی..!
نێزیک بوومەوە لەترافیک لایتی، هەر پڕۆڤەم دەکرد لەسەر سووند خواردنی، دەنگم بۆڕ دەکردو برندم دەکرد، دوایێ دەمگۆ ناوەڵلا بەهێمنی سووندی بخۆم باشە، پێویست بەو هات و هاوارەی ناکا، خۆئەمە لەشەڕی دانینەو وەزعەکە هێورە..! گەیشتمە ترافیکی و سۆر پێبوو، تڕومبێلەکانی تەنیشتم هەموو ڕاوەستان، ئەمن پێم لێناو لەسۆریم دا، وەزیر ڕاوەستانی لۆنیەو لەسەرەوەی یاسایە، مرورەکە غاریدا بەراییم ڕامگری، پێم لێناو خۆم لەوی لاداو وەکی فیشەکی لۆی دەرچووم، پەنجا مەترەک نەڕۆیشتبووم، لەمۆبایلی نامەکم لۆهات، گۆتم : هەوە جەنابی سەرۆک وەزیران نامەی ناردیەو دەرێ پەلەی بکە لەسەتوو ڕاوەستاینە..! نامەکەم کردەوە دەبینم نووسرایە : شوفێری ئازیز لەبەرئەوەی لە ترافیکت داو لەیاسا دەرچووی، بەبڕی چل هەزار دینار غەرامە کرای..! ئەعسابم نەماو تەواو توڕەبم، گۆتم : خەتای منە کەخۆم لۆ ئەو میللەتەی هیلاک دەکەم، ئاخر بووە وەزیر بی و غەرامە بکرێی..! دوایێ دری خۆم داوەو گۆتم : کورە دەیاڵلا، غەرامە دەکرێی ناکرێی بەگوونت !! موهیم ئەوەیە ئەتوو ببیە وەزیر..!!
گەیشتمە لای پەرلەمانی و لاقم دەستی بەلەرزینێ کرد، باشە کێ دەرێ وەیە، کێ دەرێ بوویمە وەزیر، وەڵلا بڕوا ناکەم، دوایێ کێ دەرێ سووند خواردن هەیە، وەنەبوو تەماشا هەواڵەکان بکەم و بزانم وەیە یان نا..!! ئیلاهی چبکەم، بگەڕێمەوە یان بچم..! سەرم لێشێوابوو، نەمدەزانی چ بڕیارەکی بدەم، دوایێ گۆتم : دەبا بەپێش پەرلەمانی دابچم، بزانم قەرەبارغی هەیە، گەیشتمە لای دەرکەی تەماشایەکی ژۆرێم کرد دیتم هەرایەو سەگ ساحێبی خۆی ناناستەوە، گۆتم : تەواو سووند خواردنەو بڕاوە، قابیلە ئەو قەرەبارغیە لۆ ژن مارەکردنێ بی، هەبی و نەبی سووند خواردنە، بابگەڕێمەوە، بەینەکی ڕۆیشتم و فلکەکم دیت، سووڕامەوە لۆلای پەرلەمانی، نێزیک بوومەوە دیسان لاقم دەستی بەلەرزینێ کرد، ئەوجارە دریشم دەستی بە تەپەتەپێ کرد، لۆیێ بڕیارم دا نەچمە ژۆرێ و بڕۆم، پێم لێناو ڕۆیشتم، لەنەینۆکی تڕومبێلی دیتم حەرەسەکانی پەرلەمانی تەماشایان دەکردم و ژمارەی تڕومبێلەکەیان گرت، ئەوانیش ناهەق نەبوون، دووجار بەکنیان داچووم و زۆر بەتووندی تەماشا ژۆرێم کرد..!
بەینەکی دوور کەتمەوە، ڕادیۆم پێکرد، گێم لێبوو گۆتی : ئەندامانی پەرلەمان چاوەڕێی هاتنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوو وەزیرەکان دەکەن بۆ خواردنی سوێندی یاسایی..!! ئیستاپەکی تووندم کردو ڕاوەستام، هەندەی نەمابوو بیست سی تڕومبێل خۆ پێک دادەن، هەموو لەپشتەمن ئیستاپیان کرد، هەر خوا ڕەحمی کرد نەیانکردمە جیبلقاو..! هەزار جوون بەفلوسەکی، گێم نەدانێ و ڕاست ڕۆیشتم لۆ فلکەیی و سوڕامەوە لۆلای پەرلەمانی، گۆتم : تەواو دەبیە وەزیرو لەدەستە خۆتی مەدە، پێلێنێ و بڕۆ سووندەکەی بخۆ..!! گەیشتمە لای پەرلەمانی و ویستم بشکێنمەوەو بچمە ژۆرێ، شەش حەفت چەکدار هاتنە بەراییم و چەکیان ڕاکێشا، لەترسان ڕامگرت و هاتمە خوارێ، مەجالیان نەدام قسەی بکەم، قۆربەستیان کردم و لوولیان دام لۆ ژۆرێ..!!!
مایتی....[1]