پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
سکرتێرە 21
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سکرتێرە 21

سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە ؟ گۆتی : ناوەڵلا ! گۆتم : ئەدی کوو هاویشتتە سەر حسابی حوکمەتی، ئەمن دیفاع لە حوکمەتی ناکەم و نارێم گەندەڵ نیە، وەڵلا گەندەڵی هەتا ناو هێسکمان چووە، بەران گەندەڵی بەوەی لەناو ناچی هەموومان دەست نەپارێزین، پیاوی چاک بەو ئەو پارە حەرامەی ماوێ قوڕگی مندارەکانت ! گۆتی : وەڵلا پارە خۆشەویستەو پیاو دەستی لێنابتەوە، بەران مادام ئەتوو بەعەرامی تێدەگەی شەرتبی بچم تەسمیلیان بکەمەوە، گۆتم : کاکە وەکی ئەمن معاشم وەرگرت، چەندت مەسرەف کردیە هەمووت دەدەمەوە، گۆتی : ئەوجە لۆ چاوەڕێی معاشی دەکەی، لەو یەک دوو ڕۆژەی پێشی جانتایە پارەکت وەرنەگرت، لەوی بمدێ ! گۆتم : ئاخر ئەمنیش ئەو پارەی تەسلیم دەکەمەوەو نامهەوێ..! جەعۆ گۆتی : ئەوجە ئەگەر هەموو کەس ئەوهای کردبا، ئەمە لۆ ئەوهامان بەسەر دەهات..!

گەییشتینە وەزارەتی کشت و کاڵ و چووینە ژۆرێ، وەزیر هاتبووە دەرێ لۆ پێشوازیمان، چاک و چۆنیمان کردو چووینە ژۆرێ، دانیشتین و قاوەکیان لۆ هیناین، خواردمەوەو پاش هەندەک قسەی ئەولاو ئەولا، گۆتمە وەزیری کشت و کاڵی قاتی موافەقەت نەدایتە موساو جەماعەتەکەی ؟ گۆتی : چت لێبشارمەوە، ئەوان هێشتا نەگەیشتبوونە ئێرە، جێگری سەرۆک وەزیران تەلەفۆنی کرد، گۆتی : جەماعەتی خۆمان دێن ئاگات لێیان بی، بڕەک تووندم کردو گۆتم : زەحمەتە ئەو ئیشەی بکەم، چونکە گوناحە شتی بۆگەنی بچتە قوڕگی ئەو میللەتەی، جێگری سەرۆک وەزیران بەینەکی باش پێکەنی و گۆتی : دەزانی ئەمن زۆر زگم بەتوو دەسووتێ ! ئەمنیش گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : چونکە هێشتا بە عاتیفە ئیش دەکەی و نەبوویە سیاسیەکی دەرەجە ئێک، پێت دەرێم جەماعەتی خۆمانن و تەواو..! هەر موسا و جەماعەت گەیشتنە ئێرە، مدیر مەکتەبی سەرۆک وەزیرانیش نامەکی ناردو گۆتی : سەرۆک وەزیران سەلامت لێدەکاو دەرێ ئیشەکەی موساو جەماعەتی بڕوێنە ! گۆتم : یەعنی کتابت لۆکردن لۆ دوو هەزار تۆن هێلکەکەی ؟ گۆتی : دوو هەزاری چ، هەشت هەزار تۆن بوو..! لەو قسەی وەزیری کشت و کاڵی تێگەیشتم کەوا سەرۆک وەزیران و جێگرەکەشی بەشی خۆیان بەزیادەوە هاویشتیتە سەر هێلکەو جەرگی مریشکەکان..! ئازارەکی زۆرم پێگەیی کە ئەوەی حسابی لۆ ناکرێ تەندروستی میللەتیە و، زگی ئەو میللەتەی بوویتە زبردانی ئێران و تورکیاو وراتی دی..!

بەینەکی دانیشتم و دوایێ وەزیری کشت و کاڵ گۆتی : لۆ نایێی پڕۆژەکی تەقدیم کەی لۆ وەزارەت و ئەمن و ئەتوو پێکەوە بیکەین و زەڕبەی خۆمان بوەشێنین ! گۆتم : پڕۆژەی کوو ؟ گۆتی : ئەگەر دەتەوێ سەمادی کیمیایی لە سین بینەو بە دووقات و سێ قات و بەئیجباری دەیدەنیە جۆتیاران، یان وەرە هەزار دووهەزار دۆنمی زراعی وەگرەو مەشروعەکی فشە تەقدیم کەو چەندی سلفە دەرێی تەقدیم کە، وەدەکەم موافەقە بکرێ و دوو بە دوو بەشی دەکەین ! وەکی گێم لەو قسانە بوو، میزاجم گیراو هەستامەوەو گۆتم : کاکە ئەمن دەڕۆم ! گۆتی : ڕۆێشتنی چ وا ناردیتم نان بێ، گۆتم : بەزیادبی، بالۆ جارەکیدی بی، زۆر ڕجای کرد بمینێمەوە، گۆتم : زەرورە بچمەوە وەزارەت، خواحافیزیم کردو ڕۆیشتم..!

لەناو تڕومبێلی بووم، سەرۆک وەزیران تەلەفۆنی لۆ کردم، گۆتی : خێر بوو چوویە وەزارەتی تەندروستی ؟ گۆتم : وەڵلا نەچوومە وەزارەتی تەندروستی، چوومە وەزارەتی کشت و کاڵ ! گۆتی : عەججایب ! دەنا بەمنیان گۆ چوویتە وەزارەتی تەندروستی ! گۆتم : بەغەرەت ڕاپۆرتەکەیان نووسیە، ئەمن هەر بەولاش دانەچوویمە ! گۆتی : عەلا کوللین، بەسایەقەکەت پاسەپۆرتەکەت بنێرە، دەورەک هەیە لەلوبنان لۆ وەزیرەکان، پێم خۆشە ئەتووش بچی..! گۆتم : باشە بەسەرچاو، بابچمەوە وەزارەت..! خواحافیزی کرد و فکرم لە ڤارینی سکرتێرە کردەوە کەوا کوو دەم و دەست ئەخباری منی گەیاندیتە سەرۆک وەزیران..!

چوومەوە وەزارەت و گەیشتمەوە ژۆری خۆم، جانتام کردەوەو پاسەپۆرتەکەم دەریناو دامە جەعۆی، گۆتم : بڕۆ ببە ئەنجومەنی وەزیران و بدە دەست مدیر مەکتەبی سەرۆک وەزیرانی، گۆتی : بەچاوان هەرئێستا، جەعۆ چووە دەرێ و گۆتمە ڤارینی لۆم گازی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بکە، گۆتی : هەرئێستا..

هەندەی نەبرد بەڕێوەبەری گشتی دیوان هات، گوڵاڵە خان لەبەینی چل و پێنج و پەنجا ساری دەبی، لەمێردی توڕەبووەو بەتاقی تەنێ دەژی، خانیەکی سێسەت مەتری هەیە لە ئێک لەو ستیانەی دەورەی هەولێرێ، پارەکە کۆلیژی یاسای تەواو کردیە لە زانکۆی دیجلەی، ژنەکی خڕو پڕو تەڕە، هیوایەتی نوکتەیەو دوژمنی پیاویە، چونکە مێردەکەی زۆر لەگەری خراپ بووەو دوو ژنی بەسەر هینایە، بەویبی گووللەکی لێدەی بەس باسی حەمەی مێردی نەکەی، حەمە وەختی خۆی سایەقی گوڵاڵە خانی بووە، گوڵاڵە خان چونکە قەیرە بووە مێردی بە حەمەی کردیە، حەمە وەزعی فوول بووە، هەم نان و هەم کۆمەرەشتەکیدی مسۆگەر کردیە، وەکی دەستی خۆی دیتیە، لێ کشایتەوە و ژنەکی بەسەر گوڵاڵە خانی هینایە، پاش سارەکی وەکی کەشف بووە، گوڵاڵە خان لەسایەقی خۆی دەریکردیەو نەقری کردیتە سەگە دائیرەکی و لەوێ کردیتیە ئیش پێکەری مووەلیدەی، حەمەی کارخانچی گۆتیتی پیاو نەبم ئەگەر ژنەکیدیت بەسەر نەینم..! ئەمن ئەو ئەخبارانەم هەمووی لەڕێی مام عەوڵای بەدەست دەکەت، مام عەوڵاش ئۆتۆماتیکیەن لەزێخەی بەدەست دەکەت، زێخە لۆمن بووە ئەسیوشیتید پرێس و دەنگ و باسی وەزارەتی بەسافی لۆمن دەهینا، هەر لەڕێی زێخەی زانیم گوڵاڵە خان خانیەکی وەزارەتی وەرگرتیەو لەباتی بچتە ناوێ بەکرێی دایە بە دە وەرەقەی..!

گوڵاڵە خان سەلامی کردو بەخێراتنم کردو گۆتم : فەرموو دانیشە ! پاش چاک و چۆنی دەنگ و باس پرسینی، گۆتم : وەڵلا لۆیێم ناردیتە دوو توو، بزانم وەزعی کارگێڕی وەزارەتەکەمان کوەو ژمارە فەرمانبەرەکانی چەندەو چەند بەڕێوەبەری گشتی و چەند ڕاوێژکارمان هەیە، حەز دەکەم ڕاپۆرتەکی تێرو تەسەلم لۆ ئامادە بکەی ! گۆتی : بەسەر چاو جەنابی وەزیر سبەینێ لۆ سعات دە لەسەر مێزی جەنابت دەبی، گۆتم زۆر باشە بەس پێم برێ چەند ڕاوێژکارمان هەیە لە وەزارەت ؟ گۆتی : سی و نۆ ڕاوێژکارمان هەیە ! گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : ئەدی کا جێ و ڕێیان، دەوامیان، ئیشیان ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوانە هیچیان دەوام ناکەن و وەزارەتیش پێنازانن، لەمارێ لێیان پار دایتەوەو بەس معاشەکەی وەردەگرن، گۆتم : باشە شتی وا دەبی ؟ گۆتی : وەڵلا چەند سارە هەر ئەوهایە و هەریەکەی مانگێ سێ چار ملیۆنیش وەردەگری ! گۆتم : باشە ئەو ڕاوێژکارانە هەمووی ژنن ؟ گۆتی : ناوەڵلا نێرەکەریشیان تێدایە ! گوڵاڵە خان تەبیعاتەکی هەبوو وەکی قسەکی خۆش یان نوکتەکی دەکرد ئێک بەدەنگی پێدەکەنی و قریتەی پێکەنینێی دەتگۆ گەوارەی بەهارێیە..! گۆتم : ڕێکخراوو کۆمەڵەی ژن و من و ئافرەتان هیچ پەیوەندیان بەمە هەیە ؟ گۆتی : دەوری حەفتا هەتا هەشتا ڕێکخراو سەر بەمەنەو مانگانە نەسریەکی باش وەردەگرن و هیچیش ناکەن بەس کێشەی لەبەینی ژن و مێردی دروست دەکەن ! گۆتم : کوو..! گۆتی : ئەدی وەکی ئەمن تووشی کێشەبووم لەگەر پیاوەکەم، هەر ئەو ڕێکخراوانە داکی منیان نە...، ئەوجارەش لەقریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : جەنابی وەزیری حەمەی مێردم خۆڕی دەرچوو خۆڕی..! گۆتم : کچێ دەوس..! گۆتی : دەوجە بالۆت باس بکەم..!

گوڵاڵە خان پشتی دا کورسیەکەی و دەستی لۆ گیرفانی بردو پاکەتەکی دەرهیناو جغارەکی لێهینا دەرێ، گۆتی : ڕوخسەت هەیە جغارەکی پێکەم، کەوەیگۆ جغارەکەی دەرهینابوو، برندی کردبوو بەلێوی وەنێ، گۆتم : وەڵلا جغارە خۆی زەرەری زۆرەو لەناو هەموو دام و دەزگایەکی حکومەتیش مەنع کرایە ! گوڵاڵەخان جغارەکەی بەلێوی وەناو چەرخەکی زەردی زۆر جوانی دەریناو جغارەکەی پێکردو قوومەکی هەند دورو درێژی لێدا، تەئکیدبووم دووکەرەکە هەتا بنی سیپەلاکی ڕۆیی، پاشان نیوەی دووکەرەکەی لە کوونە کەپووی دەریناو نیوەکەی دیشی لەدەوی و گۆتی : فشەیە فشە، بەخۆمان حوکمەتین..! ئەوجە جغارەکی دەریناو لۆمنی ڕاگرت و گۆتی : ئەتووش هەریقەرێنە ! گۆتم : ببورە وەڵلا ئەمن جغارەی ناکێشم..! گوڵاڵە گۆتی : برێ ئێ ! گۆتم : ئێ، گۆتی : ئەمن هەشت نۆ سارە مدیر عامم، وەزعی ماددیم فوولەو هیچ کێشەم نەبوو، تاکە کێشەی من ئەوەبوو بەتانیەکەم یەک نەفەری بوو، دیسان لەقریتەی پێکەنینیێ داو دوو سێ جار سەری بەلای ڕاست و چەپی بادا..! گۆتم : ئێ، دوایێ..! گۆتی : حەمەی خۆڕی سایەقی من بوو، خۆی هەند فەقیر کردبوو زگت پێدەسووتا، گەمبۆزەی مێشی لەدەوی خۆی نەدەکردەوە، هەر ئیشەکی پێم دەسپارد بەزیادەوە دەیکرد وەڵلا وەبیللا دەتگۆ تۆپە، ئەو سەختەچیە وەیکرد ئەمن لۆی لێبدرێم.. هەر چەندە هەشت نۆ سارەکمان فەرق بوو، ئەمن لەوی گەورەترم، بەرا گێم نەدایێ، وەڵلا دەی دەی، وەمکرد قەناعەت بەحەمەی بکەم هاوسەر گیری بکەین..

حەمە پارووی کەتە ڕوونی، لە سایەقیەوە بووە سکرتێری خۆم، حەمە خەنی ببوو، دەڕۆیی و فیتەی لێدەداو گۆرانی دەگۆ، لەخانی قوڕی سەت مەتری هاتە ناو خانیەکی سێسەت مەتری، حەمە لەناو بانیۆو لەبن دووشی خۆی دەشووشت، وەکی تەواویش دەبوو، ڕۆبی لەبەر دەکردو شەربەتی پرتەقاری فرێشی دەخواردەوە، خۆی مسەققەف کردو سبەینان جەریدەی دەخیندەوەو داوای قاوەی تورکی دەکرد، ئەمنیش بەڕاست و بەچەپ خزمەتم دەکرد چونکە حەمە لۆمن هیچ قسووری نەبوو..! دیسان لەقریتەی پێکەنینێ داو بەشەپپان وەرگەڕا چۆکی خۆی، مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و تەماشایەکی ئەو دیمەنەی کرد، برۆیەکی لەمن هەرتەکاندو چاوەکی قووچاند، پاشان سەرەکی باداو چووە دەرێ..!

گوڵاڵە خان جغارەکەی تەواو کردو ئێکی ی دەریناو بەجغارەکەی پێیکرد، گۆتی : سەرت نێشینم جەنابی وەزیر حەمە سارەکی بەخۆشی لەگەمن ڕاکێشا، دوایێ دیتم گۆڕانی بەسە داهاتیەو وەکی جاران ڕووم ناداتێ، شەوان تاخیر دەهاتەوە مارێ و یەکسەر سەگتۆپ دەبوو، دووسێ جاران قسەم لەگەر کردو پێم دەگۆ چ کێشەت هەیە، ئەگەر نەخۆشی بابچینە دختۆری، هەر دەیگۆ هیچم نیەو بڕەک بێتاقەتم..! بەینەکی وەزعەکە ئەوها ڕۆیی، دوایێ دیتم حەمە خۆم لێ توڕە دەکاو ڕووم ناداتێ، تڕو تەشقەرەم پێدەگری و پێلەقەی لەنانی هەردەدا..!

گۆتم : ئێ دوایێ ؟ گۆتی : وەڵلا هەستام تاقیبی حەمەم کرد، دیتم حەمە دەستی لەگەر بێوەژنەکی ناو وەزارەت تێکەر کردیەو کەین و بەینیان کەتیتە بەینی، تاقیبەکی هوردم کردو دیتم هینایتی و ئەغرەب ڕۆژان کە خۆی لەمن دەدزیەوە دەچۆوە ماری ئەو بێوەژنەی، ڕۆژەکی بەدوو حەمەی داچووم و وازم لێنەهینا، دیتم لەئێک لەو گەڕەکانەی سە ڕێی کۆیێ چووە مارەکی، تڕومبێلم ڕاگرت و بە دووی داچووم، چوومە ژۆرێ و دەبینم حەمە خۆی تەنها کردیەو لەگە ئەو ژنەی لەژۆرێنە، وەکی چاوی بەمن کەت جامی کردو وەکی بەردی ڕەق بوو، هەر هەندەم پێکرا بەچەپەرۆکان کەتمە سەری و لێدەو بووکتە، حەمە بەپڕە پڕ دەستی دا جلک و بەرگی و تێی تەقاندو هەرات..!
ئیدی هاتمەوە مارێ بگریێی و بگریێ، دوو ڕۆژان تاقەتی چوونە دەوامیشم نەبوو، نەمزانی حەمەش چی بەسەرهات، پاشان چوومەوە دەوامێ، دیاربوو ئەخبار گەیشتبووە ناو دائیرەی و هەموو زانیبوویان، گۆتیان حەمەش یەک مانگ ئیجازەی وەرگرتیە، ئەوەل ئیشم لەگەر حەمەو ژنەکەی ئەوەبوو، هەردووکم نەقر کردو هەرئێکەی لۆ لایەکی، حەمەم لە سکرتێری کردە ئیش پێکەری مووەللیدەی و پولەکی پەنجاییم پێوەنا..!

زێخە هاتە ژۆرێ و دوو قاوەی لۆ هیناین و چوو لەوسەری ژۆرەکەی من خۆی خافراند هەتا گێی لەقسان بی، ئیشارەتەکم دایێ و گۆتم بڕۆ دەرێ، زێخە لچ و لێوی باداو چووە دەرێ..!!

گۆتمە گوڵاڵەخانی : بەڕاستی پێم ناخۆشە ئەوهات بەسەرهاتیە، باشە حەمە لەچی کەمبوو، ئەوهای لەگەتوو کرد، گۆتی : مەغرور بوو، ئیدی کێشەکەمان کەتە مەحکەمەو مەحکەمە کاری، لەوهەرایەش کۆمەرەک ڕێکخراوی ژنان بەوەزعەکەیان زانی و هاتن تیخ تیخەی منیان دا، گۆتیان نەکەی تەسلیمی حەمەی بی، ژن لەسەرەوەی پیاویەو پیاو دڕندەیەو پیاو سالاری دەوێ و ژن کوژن و مافی ئافرەت پێشێل دەکەن، بەو قسانە ئەمنیان پف دا، ئەمنیش نەک هەر بوومە دوژمنی حەمەی، بوومە دوژمنی ئەوەی پیاوە، دەچووم وتارم دەداو چاوپێکەوتنی ڕادیۆو تەلەفزیۆنانم دەکردو کۆڕم دەبەست و ئاگرم لەپیاوی بەردەدا، گۆتم : ئەوجە، دوایێ ؟ گۆتی : وەڵا حەمە یەک دووجار داوای دانیشتن و سولحی کرد، ئەو ڕێکخراوو مێکخراوانە دەیانگۆ سەی تێبەردە، ئەتوو ئەوها بەردەوام بە بزانە کوو لەسەر زگی دەخشێنی..!

جغارەکیدی دەریناو بەچەرخەکەی ئاگری دا، گۆتی : ئەرێ جەنابی وەزیر پاقلاوەک شیرینیەکت نیە، ئەمن گەرووم تاربوو هەندی بڕێسم، دیسان لەقریتەی پێکەنینێی دا..! هەستامەوە و چووم لەناو دۆرابەکەی تەنیشتم کارتۆنەک پاقلاوەم دەریناو لۆم ڕاگرت، تەماشای کرد کیها پاقلاوە لەهەمووان گەورەترەو بەگیزو فستقە ئەوی هەرگرت و یەکسەر هاویشتیە دەوی، ویستم پاقلاوەکەی بکێشمەوە، دەستی لۆ درێژ کردەوەو گۆتی : دەڕاوەستە ماخران، خۆ پارەت پێنەدایە، تەئکیدم بەدیاری لۆت هاتیە ! پاقلاوەکەم لەپێش داناو گۆتم : ڕەببی عافیەتت، حەزدەکەی هەمووی لرف کە..! چوومەوە لەجێی خۆم دانیشتمەوە، گۆتیە من : ئەوە لۆ پاقلاوەی ناخۆی ؟ گۆتم : وەڵلا لەگەر شیرنی زۆر بەینم نیە ! گۆتی : خۆ سوکەریت نیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : مادام وەیە پاقلاوەکی ئاواکە، لۆ پیاوان شیرنی زەرورە، دیسان لەقریتەی پێکەنینێی داو هەردوو پێی لەعاردی دەکووتی..!

لەدری خۆم گۆتم : خوایە ئەو بەرایە چیە تووشم بوو، خۆ کوفرم نەکرد گۆتم مەرحەبا، تازە چارەنیە دەبی لەگەری ڕاکێشم..! پاش ئەوەی پاقلاوەکانی خوارد، گۆتی : ئێه، با بێینەوە سەر حەمەی ! گۆتم : دەکرێ لەدەرفەتەکی دی تەواوی کەی، چونکە بڕەکم ئیش هەیە ! گۆتی : هێوارێ چیشت هەیە ؟ بەزمانی سووتام گۆتم : هیچ ! گۆتی : دەوەرە مەتعەم دەفەرمووی، لەوێ نانەکیش دەخۆین و بەسەرهاتی حەمەی سوڕگووم تەواو کەین ! گۆتم : زەحمەت پێم بکرێ، لەوانەیە لەگەر داکی منداران سەردانی مارە خزمەکی بکەم..! گۆتی : دەیاڵلە، وەکی سبەینێ زانیاریەکانم لۆ هینای ئەو مەوزوعەت لۆ تەواو دەکەم، گۆتم : خوا کەریمە..! ئیدی ڕوخسەتی وەرگرت بڕوا، بەران پێشی بڕوا پاقلاوەکیدیشی هەرگرت، ئەوجە گۆتی : بای ! گۆتم : وەڵلا هەر ببە هەمووی پاقلاوەکەی ببە، ئەمن هەر نایخۆم ! ئاوڕی داوەو گۆتی : کورە دەبیخۆ هەی بێبەخت، ئەتوو لۆ هەندە فەقیر حاری، دیسان لەقریتەی پێکەنینێی داو چووە دەرێ..!

مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەو نێرە ژنە چبوو تووشت بوو ئەوڕۆ ! گۆتم : کورە هەر لێیگەڕێ، مێشکی سەری بردم هەندی برێ و پێبکەنی، مام عەوڵا دەستەکی بە سمێری داهیناو گۆتی : وەڵلا خۆ بەزمی خۆشە ! تەماشایەکم کردو گۆتم : چیدیش ؟ گۆتی : وەڵلا خڕو پڕیشە ! گۆتم : وەڵلا نۆبەتی تووە مام عەوڵا ! مام عەوڵا دەستی دا پاقلاوەکی و ئاوای کردو گۆتی : ئەوەش زەرورە لۆ شەوێ ئوستاج..! گۆتم : دەرێی خۆت لەپەنا دەرکەی مات کردبوو و گێت دابووە قسەکان ! گۆتی : گدۆ ئەوە لەمن دەوەشێتەوە ! گۆتم : وەڵلا برێم چ..!

دەوام بەرەو تەواوبوون دەچوو، وەکی جەعۆ گەڕاوە، گۆتم : ئەوە چت لێهات ؟ گۆتی : وەڵلا بەفرسەتم زانی، وەکی پاسەپۆرتەکەی تووم برد، چووم جۆتە کۆترەکیشم لۆ سەرۆکی دیوانی برد، گۆتم : ئاخیری خۆت گەیاندێ ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، وەعدی شتەکیشی پێدام، گۆتم : وەعدی چ ؟ گۆتی : کۆمەرەکی دروست کە بەناوی کۆمەرەی کۆتربازانی کوردستان و ئەمن هاوکاریەکی باشتان دەکەم ! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : چت کرد لۆ پاسەپۆرتەکەی من ؟ گۆتی : گۆتیان سبەینێ وەرە بیبەوە..!

چوومە خوارێ سواری تڕومبێلی بم و بگەڕێمەوە مارێ، تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد وەزیری نەفتە، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : لەوەزارەتی ؟ گۆتم : ناوەڵلا واخەریکە دەردەچم لۆ مارێ ! گۆتی : وەرە کنەمن ئیشەکی زەرورم پێتە، گۆتم : خێر..! گۆتی : دەتوو وەرە، قسەکی لێدەکەین، گۆتم : لەکێی ؟ گۆتی : وەرە مەزرەعەکەم لەشەقراوەی ! گۆتم : زەرورە ؟ گۆتی : دەوەرە ڕەحمەت لەبابت، دووسێ مێوانیدیشی لێیە بابیانناسی..! سواری تڕومبێلی بووم و گۆتمە جەعۆی : باژۆ لۆ شەقراوەی ! مام عەوڵا گۆتی : دیارە دەوعەتین، گۆتم : واپێدەچی..!

گەیشتینە مەزرەعەی وەزیری نەفتی و لەدەرکەکی گەورە چووینە ژۆرێ، مام عەوڵا گۆتیەمن : ئەرێ ئوستاج دەئەتووش مەزرەعەکی ئەوها تەرتیب کە ! جەعۆ گۆتی : ئەمن گدۆی بناسم قەت تەرتیبی ناکا، گۆتم : باشە کوو تەرتیبی کەم ؟ مام عەوڵا گۆتی : ڕەعمەت لەبابت دایسەکەی بڕەکی شل کەوەو ئیللەڵلاو بڕایەوە، ئەتوو نابینی ئەوەی بڕەکی قوون دەسوڕێنی مەزرەعەکی دەدەنێ، دەبڕەکی بسوڕێنە ئوستاج..! جەعۆ گۆتی : بەنامووسی کۆترەکانم ئەمن بیسوڕێنم ئەو نایسوڕێنی..!

بڕەکی ڕۆیشتین خانیەکی گەورە لەناو مەزرەعەی دەرکەت، ممکینە هەزارو پێنجسەت مەتر دەبوو، سێ قات بوو، پێشەکەی هەمووی مەڕمەڕی ئەسلی بوو، سەری بەتەواوی قرمید بوو، چار دەوری باخ و گورو گورزاربوو، مەسبەحەکی گەورەی تێدابوو، ماری ئەوەی بوو بە دەرپێ قووتەکی خۆ فڕێدەیە ناوێ و بن ئاوی لێدەی..! وەزیر هاتە پێشوازیمان و زۆر بەگەرمی بەخێراتنی کردم، گۆتی : لەمێژبوو حەزم دەکرد دەعوەتەکت بکەم و نانەکی پێکەوە بخۆین، بەران دەرفەتەکە واڕێککەت پێکەوە وەزیر بین ئەوجە بیخۆین، جارەکی چاوپێکەوتنەکی تووم دیت زۆر تووندبووی، وەلەو قسەکانت زۆر باشبوون، بەران بریا بڕەک بەهاراتت پێداکردبا ئەوجە بتکردبا، گۆتم : ئەتوو لۆ گلەیی و گازاندات ئەمنت گاز کردیە یان لۆ قسەی خۆش ؟ پێکەنی و گۆتی : ئەوەندەش وەیە..!

چووینە ناو خانیەکەی و دیقەتم دا هۆرەکی زۆر گەورەی دروست کردبوو، پێنج شەش تاقم قەنەفەو کورسی لابەلاو مێزی تێدابوو، لەلایەکی گەورەی هۆرەکەی مێزەکەی بریقەداری بلیاردی دانابوو، تۆپەکان بە پەرت براوی لەسەریبوون، دیاربوو گەمەی بلیاردی کرابوو، تەماشام کرد بێجگە لەمن هەشت نۆ کەسی دی لەوێبوون، هەندەکیان دەموو چاویان بەکوردان نەدەچوو، بەجلک و بەرگ و شکلیان لۆم دەرکەت هەندەکیان ئێرانی بوون و هەندەکیش تورک، بێجگە لەشەش حەفت کەسیدی کورد، زۆربەیان تەنگەستورو قەرەو بوون و کری ئەسلی زاخۆییان لەبەربوو، سەلامم کردو چوومە پێش، لەبەرم هەستانەوەو بەخێراتنیان کردم، ئێک ئێک دۆقەیان لەگەر کردم و وەزیری نەفت ئەمنی پێناساندن، زۆر بەگەرمی بەخێراتنیان کردم، ئێرانیەکە گۆتی دەیناسم و یەک دوو جارم لەپەرلەمانی ئێراقی دیتیە ! زەردەخەنەکم لۆکردو سوپاسم کرد ! لەناو ئەو مێوانانە کابرایەکی لوبنانیشی لێبوو بە ئەنتوان گازیان دەکرد، بەینەکی دانیشتین و قاوە خوراوەو قسەی لابەلا زۆر کرا، دوایێ وەزیری نەفت گۆتی : جەماعەت نان حازرەو فەرموون بابچین بیخۆین..

نان خواردنە بۆفیە بوو، دەبا قاپی دەست دەیێ و ئەنواع و ئەشکال مەنجەرو سنی پڕ خواردن و گۆشت داندرابوو، بەس سەلاتە ممکینە پازدە نەوعم ژماردبی، گۆشت و برنج و تەرتیبات هەر حساب ناکرێ، قاپەکم دەست دایێ و لۆلای سەلاتەی چووم، لەسێ چار نەوعانم تێکردو هەندە زەیتونی کەسک و ڕەشیشم تێکرد، ئێک لەسەلاتەکان هوردە ئەستێرەی دەریایی تێدابوو، دیاربوو هەر بەخاوی تێکەر کرابوو، چووم لەلایەکی مێزە گەورەکەی دامنا، پاشان قاپەکم دەست دایێ چووم هەندە ماسی و مریشک و گۆشتی سۆرم تێکرد، لەگەر هەندەک قەرە خەرمانی و بردم، کۆمەرە جاحێرەکی لێبوو خزمەتیان دەکردین، دیتم هەرچی ئەمن نەمهینابوو، ئەوان لۆیان هینام و لەپێشیان دانام، تەماشای مام عەوڵاو جەعۆم کرد گۆتم بزانم چدەکەن، ئەوان لەسەر مێزەکی بوون لەدووریمە، لەگەر سایەق و پاسەوانەکانی جەماعەتی دانیشبوون، پڕی پێشیان گۆشت و برنج و تەرتیبات بوو، گردەکیان قیت کردبۆوەو دەتتانی شەڕە گوللەی لەپشت بکەی، جەعۆ سەری برند کردو دیتی تەماشای دەکەم، دەستی برند کردو لایەکەکی لۆ کردم، بەدەستەکەیدیش لاقە مریشکەکی برند کردو بەسافی هاویشتیە دەوی..!

سەلاتەم دەخوارد، وەزیری نەفت هاتە تەنیشتەمن دانیشت، گۆتی : خۆ خواردنەکەت بەدریە ؟ گۆتم : دەستخۆش، وەڵلا پێویستی بەو ئەزیەتەی نەدەکرد ! گۆتی : لەگەر وەزارەتەکەت کووی ؟ گۆتم : چونکە ئیش و کارم لەگەر ژنانە بڕەک ئیزعاجە هەتا لێڕادێم، گۆتی ژن ناسکن ئاگات لێیان بی، نەکەی تووند کەی ! گۆتم : وەڵلا هەندەک جار تووندی دەوێ، دەنا سواری سەر ملت دەبن، لەقریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : ئەوجە لەوەی خۆشتر هەیە..!

گۆتمە وەزیری نەفتی : ئەتوو هەر حەزت کرد دەعوەتم بکەی و نانەکی پێکەوە بخۆین، یان ئیشەکت بەمنە، پێکەنی و گۆتی : هەردووکی، بەران جارێ نانەکەی بخۆ، با زگت تێربی ئەوجە قسەی لێدەکەین..دەستمان بەنان خواردنێ کردەوە، وەزیر ئیشارەتی دا ئەو گەنجانەی خزمەتیان دەکردین کەوا هەرچی خواردنی باش و خۆش هەیە لەپێش مێوانەکان دابنێن، پاشان سەری بردە بن گێی ئێکەکی گۆتی : بزانە ئەگەر مەشڕوبی دەخۆنەوە لۆیان دابنێ ! ئەویش گۆتی : وەڵلا گەورەم پێم گۆتن، گۆتیان ناخۆینەوە..! وەزیر دەستی بەنان خواردنێ کردەوەو ئەمنیش خەریکی نان خواردنەکەی بووم، وەختەک ساوار بەگۆشتیان لەپێش داناین، وەزیری نەفت گۆتی : ئەوەی بخۆ زۆر بەتامە، ئەوجە برێ ئەو گۆشتە چیە ؟ گۆتم : قاتی گۆشتی بەرازی نیە ! لەقریتەی پێکەنینێی داو هەموو مێوانەکانی دی ئاوڕیان داوە لایمە و ویستیان بزانن مەسەلە چیە، وەزیر گۆتی : کورە بابە ئێگجار ئەوهاشی لێمەکە، ئەمە بەو دەرەجەی موڕتەد نینە، پێکەنیم گۆتم : وەڵلا برێم چ، جارەکی گێم لەبرادەرەکی بوو دەیگۆ گۆشتی بەرازی لەگۆشتی حوشتری خۆشترە، لۆیێ وەدەرێم..! گۆتی : وەڵلا دەنا باپێت برێم ئەو گۆشتەی ناو ساوارەکەی گۆشتی مامزیە ! گۆتم : ئی بەسترایە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، چار پێنج برادەری بازرگان پێرێ بە دیاری لۆیان هینام، ئەمنیش ئەوڕۆ گۆتمە ئەو تەبباخانە سەری ببڕن و لێی نێن، مێوانی خۆشەویستم دەعوەت کردینە..!

وەختەکی وەزیر هەنیشکەکی لێدام و گۆتی : ئەوێهێ حیمایەی تووە، ئاوڕم داوە دیتم مام عەوڵایە، گۆتی : تەماشایکە چدەکا ! تەماشام کرد دیتم مام عەوڵا بەکلکی مراکی مۆخی ناو هێسکی دەردەینی دەخوا ! دیمەنەکی زۆر جوانم هاتە پێش چاوی، لۆیێ بە وەزیرم گۆ : یەعنی ئەتوو ئەو ئیشەت نەکردیە ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا، لەو ڕۆژگارەی نان نەبوو بیخۆم، ئەگەر پارچە هێسکەکیان لەپێش دانابام هەتا مۆخەکەم دەرنەهینابا، درم دانەدەکەت، هەونکە ئەو هەموو مورک و سامانەم هەیەو تووشی سووکەری بوویمە، لەزەتی جاران لەگۆشتی نابینم و ناوێرم بەدری خۆم بیخۆم..! لەدری خۆم گۆتم : ئەتوو برێی دوعای ئەو خەرکە فەقیرو هەژارەی نەبی وایکردبی لەخۆشترین شتی کە گۆشتە زۆر کەس مەحروم بووبی..!

نانەکەمان خواردو هەستاین دەستمان شووشت و چووینە لایەکی ی دانیشتین، کەتینەوە قسان، وەختەکی چایان هیناو سەرو چایەمان لەسەر کرد، گۆتمە جاحێرەکەی دەکرێ چایەکی دیم لۆبینی، گۆتی : بەچاوان گەورەم، هەندی دەمێ چایەکی لەپێش دانامەوە، فڕەکم لێداو وەزیری نەفت گۆتی : ئەرێ ئەتوو کارو کاسبی و بازرگانی چت هەیە ؟ گۆتم : وەڵلا هیچم نیە، گۆتی : بەڕاستتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : مەعقول نیە، ژیان ئەوها ناڕوا، وەرە ناو بزنس و کاروباری، گۆتم : کوو بێم ؟ گۆتی : ئەمن دەتانم هاوکاریت بکەم، گۆتم : بەچ مەرجەکی ؟ گۆتی : یەکەم بەبێدەنگی بی و بەکەس نەرێی، دووەمیش سەتا حەفتای لۆمن و سەتا سی لۆتوو، ئەتوو هەقت لەهیچ نەبی، هەر ئەوەندەیە سەری مانگان نسبەی خۆت وەردەگری، گۆتم : چیدیش ؟ گۆتی : بە ڕاگەیاندنی حیزبەکەشت برێ بڕەکی شل کەنەوەو ئەو هەموو هێرشەی نەکەنە سەرەمە، ناکرێ ئەنگۆ لەناریش بدەن و لەبزماریش..! چەند جارە بەئاشکرا ناوی من دەینن کەوا تێکدانی ئەو وەزعەی دەستی منی تێدایە..! پاشان گۆتی : ئەوانە دەبینی دەعوەتم کردینە ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : هەموویان شەریکمانن و هەریەکەو بەشی خۆی هەیە، چ لەو تەنکەرانەی ئاودیوو دەکرێن، چ لەو بۆڕیانەی نەفتی دەبەنە دەرێ، ئەوڕۆ ئەوهایە، سیاسەت یەعنی پارە، هەر حزبەک پارەی نەبی، لەجادەی ئیفلاس دەکا، ئەوانەی هێشتا باسی مەبدەئو دڵسۆزی دەکەن بە جێماینە..!!

گۆتمە وەزیری نەفتی : ڕەنگە قسەی جەنابت هەتا حەددەکی زۆر تەواوبی، بەران هێشتا مەبدەئوو ئەخلاق مایەو شەرت نیە هەموو کەس تەسلیم بی، گۆتی : بڕوا ناکەم، ئەوڕۆ دنیا دنیای لێدان و ڕاکێشانیە، هەتا فرسەتە خۆت پێبگەینە، ئەوڕۆ بیتاقەکت لۆ دەرچووە لەدەستە خۆتی مەدە..! گۆتم : ئەو ئیشە بەمن ناکرێ و ئەوها بڕوا پێدەچی واز لە وەزارەتەکەش بینم، ئەو دنیایە دنیای من نیەو تووشی کێشەکی گەورەم دەکا لەدنیایێ و لە قیامەتێش، وەزیری نەفت چدەنگی نەکردو داوای کرد ڕێزە چایەکی دیمان لۆبینن..!

بەینەکی باش دانیشتین و قسەی لابەلا زۆر کرا، وەزیری نەفت هاتەوە تەنیشتم و گۆتی : هەستە با پیاسەکی بکەین، چووینە دەرێ و بەناو دارو بارەکان داگەڕاین و دەستمان بە قسان کردەوە، وەختەکی جاحێرەک هات و دوو پەرداخ شەربەتی لیمۆی لۆ هیناین و وەرمانگرت، وەزیر گۆتی : لیمۆ شتەکی باشە چەوری دەتاوێنتەوە، سەرەکم لۆ لەقاندو فڕەکم لەشەربەتەکەی دا، پاشان گۆتی : دەزانی خەرکەکی زۆر هەیە دەستم ماچ دەکاو مەمنونە ئەمن جوابی تەلەفۆنی بدەمەوە یان ئیشەک کارەکی لۆ ببینمەوە، بەران نازانم ئەتوو لۆ ئەوها کەللە ڕەقی ؟ گۆتم : ئەمن سوپاست دەکەم، بەران ئەو ئیشانە بەمن ناکرێن و ناتانم خۆم نووقم کەم لە پارەو ئیش و بزنسی، دەکرێ ئی لەمن باشترو بەتواناتر هەبی، گۆتی : حەزدەکەم بەهوردی فکری لێبکەیەوەو دوایێ جوابم بدەیەوە، گۆتم : بڕوا ناکەم لە ڕەئی خۆم پەشیمان ببمەوە، باش دەزانم ئەو ئیشە بەمن ناکرێ..!

گەڕاینەوە ژۆرێ و بەینەکی باش دانیشتینەوە، پاشان ڕوخسەتم وەرگرت و خواحافیزیم کرد، هەندەک لەمێوانەکان گۆتیان : هیوادارین ئێکدی بببینینەوە، گۆتم : ئەمنیش هەروەها، وەزیری نەفت هەتا لای تڕومبێلی لەگەرم هات و بەگەرمی خواحافیزی لێکردم، کەدەرکەی تڕومبێلم پێوەدا، هەردوو دەستی هاویشتە سەر دەرکەی و گۆتی : حەزدەکەم بەگێم بکەی ! زەردەخەنەکم لۆ کردو خواحافیزیم کرد، جەعۆ بەگەکی لێداو پاشان بەڕێکەتین، لەدەرکەی چووینە دەرێ و بە جادە دورو درێژەکەی دا دەگەڕاینەوە، مام عەوڵا هەتا قرپ گرتی لێیداو گۆتی : بەزیادبی گۆشت بۆق..! جەعۆ گۆتی : ئەی بەسندانت بی ئەرێوەڵلا، ئاخر ئەو عومرەی توو ئی وەیە هەنکی یەک کەری بخۆی، ناترسێی جەلتەک لێت بداو عەرزو عروزت ب..ێ ! مام عەوڵا گۆتی : ماشەڵلا کەری جەعۆ، کوڕم ئەو نەوعە تەعامەت لەپێشبی و نەیخۆی گوناعت دەگاتێ..! ئەی یەبا ئەو مەسوولانە لەچ خۆشیەکی دانە، جەعۆ گۆتی : میللەتیشیان بە گونی..!

گەیشتینەوە لای مارێ و مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ جەنابی وەزیر پێت کووە سبەینێ نەچینە دەوامێ ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : بەقورعان هەندم خواردیە هەرمسایمە، دەترسێم هەتا سبەینێ نیوڕانێ بەخەبەر نێم، جەعۆ گۆتی : وەڵلا هەر دوعای بکە پڕی بنەخۆت نەکەی قیڕسی لە دەوامێ..! مام عەوڵا گۆتیە جەعۆی : دەزانی ئەتوو لەوچەی زۆر دەکەی..! پێکەنیم و گۆتم : نانا دەچینە دەوامێ ئیشمان زۆرە، ئەوجە نەکەن خۆ بگرخێنن..! خواحافیزیم لێکردن و چوومەوە ژۆرێ..!

جلکم گۆڕی و بەینەکی لەگەر منداران دانیشتم، دوایێ چوومە ژۆرەکەی خۆم و چاوەکم بەبەریدی وەزارەت داخشاندو نوێژی عیشایێم کردو لێیڕاکشام..! ئێستا ڕەنگە بپرسن ئەو هەموو نازو نیعمەتەی وەزیری نەفتت لۆ ڕەفز کرد !؟ دەمزانی دەپرسن و دەرێن : ئەو کابرایە بەلاش پێلەقەی لەبەختی خۆیدا ! بەران باپێتان برێم ؛ مەسەلەکە نەبەختەو نەپێلەقەیە، بەرکو مەسەلەکە تەنهاو تەنها دەیانوویست ئەمن بکەنە پردەک لۆ سپیکردنەوەی پارەی..!!

زەنگی دەرکەو قیژو هۆڕی ژنان لەخەوێی ڕاپەڕاندم، داکی ئەحمەدی بەمشەوەشی گۆتی : بڕۆ بزانە ئەو تەقە س ؟ ئەمن زۆڕ دەتڕسێی لەو وەزع..! گۆتم : باشە ئەوە دەچم، چوومە خوارێ و دەرکەی حەوشێم کردەوە، ژنی مام عەوڵای و مندارەکانی بەقیژو هۆڕ هاواریان کرد : بگە عەوڵای مرد ! بەمشەوەشی غارم دا لۆ ماری مام عەوڵای، چوومە ژۆرێ دەبینم لەسە دەو کەتیەو لرخەلرخیتی، وەرمگێڕا و دیتم چاوی سپی بووبوو، کەفیشی لەدەوی دەهاتە دەرێ، باشبوو یەک دوو جیرانیش خڕبوونەوە، عەوڵامان برندکردو ڕامانکێشا لۆ دەرێ، هەتا بیهاوێینە ناو تڕومبێلی و بیگەینینە تەواری، هەتا هاویشتمانە ناو تڕومبێلی جەعۆش هات، سواری تڕومبێلی بووین و سەت و بیستمان قەپات کرد لۆ تەواری..!
ئێک دوو تڕومبێلی دیش ژن و مندارەکەیان هەرگرت و کەتنە دوومان..

لەڕێیێ جەعۆ دەستی بەقسان کردو گۆتی : چەندم بەو کارخانچیەی گۆ ئەوەندەی مەخۆ، ئەوەندەی مەخۆ، بەگێی نەکردم هەتا تڕڕاندی، خەمم ئەو خەمە پڕی بنە خۆشی کردبی، وەڵلا وەبیللا هەرچی دختۆرو سستەرە لەبەری هەردێن ! گۆتم : جەعۆ ڕجات لێدەکەم وەختی هەندێ نیە، ئەتوو جارێ باژۆ لۆ تەواری، خوا کەریمە لۆ شتی دی، جەعۆ گۆتی : بەنامووسم فەقیر نانیشی لێناکەوی، ئەتوو قەت دیتیت مەسوولەکی تەرەس چشتەکی لێبێ، ئەوەندەش دەخۆن و دەخۆنەوە، بەران فەقیر خۆ ڕەنگ نیە بۆنی خواردنەکی خۆش بکا، وەکی فڕفڕۆکی دەسوڕێ و دەبیتە فلیم..! جەعۆ هەرچەند ڕایکێشا جوابم نەداوە، زانیم لەگەری پێداچم، لەبەر سوالفان خەستەخانەی لەبیر دەکاو سێ چار فڕەم پێ لێدەدا لەدەورەی شێستی..! گەیشتینە دەرکەی تەواری، جەعۆ دەستی لەسەر هۆڕنی داناو لاینەبرد، پۆلیسەک بەمشەوەشی هاتە دەرێ و هاواری کرد : دەستت هەگرە لەسەر ئەو هۆڕنەی، هەتا بەمێشکی سەرم ڕادەگا، مێشکی گوونیشم چوو..! جەعۆ گۆتی : ئەو دەرکەی بکەوە جەنابی وەزیرم لەگەرەو وەزعی شڕە، پۆلیسەکە گۆتی : لۆ وەزیریش نەخۆش دەکەون، ماخران ئەوانە غاراینەو بەهیچ ناکەون..!
جەعۆ گۆتی : ئەگەر باوەڕ ناکەی وەرە تەماشای بکە ببینە کوو سەگتۆپ بووە..! باشبوو پۆلیسەکە قەناعەتی کردو دەرکەکەی کردەوە، گەیشتینە لای بنەبانێ، دیاربوو سێ چار دختۆرو کارمەندی تەندروستی بەخۆو بەقەرەوێرەوە ڕاوەستابوون، توومەز پۆلیسەکە تەلەفۆنی لۆ کردبوون و گۆتبووی وەزیرەکیان هینایەو وەزعی شڕە..! جەعۆ ئیستاپەکی هەند بەقوەتی کرد وەختبوو تڕومبێلەکە وەرگەڕێ، مام عەوڵا دوو جارلەناو تڕومبێلی بەوسەرو ئەوسەری دەرکەو کووشینی کەت و بەجارەکی حەیاتی لێبڕاو هەر ئەوەندەم گێ لێبوو گۆتی : غغغغغغغ، ملیشی خوار بۆوە..! کارمەندەکان غاریان داو دەرکەی تڕومبێلیان کردەوەو گۆتیانە من : وەستا هێوەڕوو، با جەنابی وەزیری بینینە خوارێ..! وەڵلا بابە ئەو بەزمە خۆشە، لەسایەی سەری جەعۆو مام عەوڵای بوومە وەستاش..!

زەلامەکان ڕووبوونە مام عەوڵای و ڕایانکێشاو هاویشتیانە سەر قەرەوێرەکەی و پاریاندا لۆ ژۆرێ، خێزانی مام عەوڵای هاواری کرد : کورە هەزار وەزیرو گزیرت بەقوربان بی، وەڵلا هەربەخۆت ڕەیسی، قۆرە میری گەڕەکێ ! وەکی جەماعەتی خەستەخانەی گێیان لەو قسەی بوو، درنیابوون ئەوە وەزیرەو نەخۆش کەتیە، لۆیێ دختۆرەک هاواری کرد : خێراکەن زوو، جەنابی وەزیری ببەنە بن جیهازی، کیژەکی مام عەوڵای بە شەپپان وەرگەڕا سینگی خۆی و هاواری کرد : وەی جیهاز، وەی جیهاز، داکی و کۆمەرەکی دیش ببوونە کۆرس ولەدوویان دەگۆتەوە..!

عەوڵایان ڕاکێشا ژۆرێ و دەرکەیان پێوەداو بەمەیان گۆ لێرە ڕاوەستن و نەکەنە هەرا، گۆتمان باشە بەسەر چاو، جەعۆ دەهات و دەچوو، هاتە تەنیشتە من و گۆتی : باشە مام عەوڵا دەبی تەقاویت بکرێ، ئاخر هەر سێ چار ڕۆژە دەوام دەکا، گۆتم : ناوی خوای بینەو ئیشاڵلە چا دەبتەوە..! جەعۆ گۆتی : بەنامووسم چانابتەوە، گۆتم : کوو دەزانی ؟ گۆتی : خەونم دیتیەو تەواو، لەخەونمدا عەوڵا بە کۆرانەکی دادەچوو، ڕاست عەزیایەکی لێ پەیابوو و قووتی دا ! گۆتم : ئەدی ئەتوو ؟ گۆتی : وەڵلا تێم تەقاندو دوو پێم هەبوو، دەدوازدەکیشم قەرد کردو هەراتم..! گۆتم : دەی ئەو خەونە عەکسە، گۆتی : کوو ؟ گۆتم : ئەوەی لەخەوێ لەبە مردنێ هەرێ، ئەوە دەمری..! جەعۆ بڕەک ڕەنگی تێکچوو و گۆتی : ئەوە ئەتوو بەڕاستیتە گدۆ..!؟

گۆتم بڕۆ تەفسیری خەونی بخینەوە بزانە قسەی منە یان نا، دەقاو دەق خەونەکە لەسەر خۆت جێبەجێ دەبی..! جەعۆ ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو هەردوو دەستی لەتەنگەی گیر کردو، بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ بڕەک کشاوە پاش و بەینەکی تەماشا عاردی کرد، ئەو جارە ئێک دوو فڕەی لێداو چووە ئەوسەری و هاتەوە، دیتم دەستی بەزگی وەناو خۆی چەماندەوە، دوایێ دەستەکی بەدیواری گرت و بڕەک خوار بۆوە، هەر بەجددی جەعۆ تێکچوو، هەندەی نەبرد دەستی بەهێرنجان کرد، چوومە کنی و گۆتم : ئەوە چ خێرتە ؟ گۆتی : وابزانم دەمرم، بروسکەک بەهەموو هەناوم داهات و تووشی درەکووتەی کردم..! گۆتم : هیچ نیە ئیشاڵلە، ئیهەندێیە خەوت دێ و هیلاک و ماندی، گۆتی : هیلاکی و چ و عاری چ، تەواو ئەمن خەونم دیتیەو ئاخیرو ئۆخرمە، کورە ئەگەر مردم زۆرت ئاگا لە کۆترەکان بی، سبەینان بڕۆ بەدەستی خۆت دانیان بدێ..! گۆتم : نانا ئیشاڵلە هیچت لێنایێ و سەلامەت دەبی..!

لەو هەرایەی دابووین، شەریف مل تڕتڕۆک هات و بەمشەوەشی سەلامی کرد، گۆتی : پێم برێن عەولارۆک کوە ؟ گۆتم : وەڵلا لوولیان داو بردیانە ژۆرێ، ئەوجە بەتەمای خوای ! گۆتی : دەبی بمری ؟ گۆتم : خوا دەزانی ! سەری لەبن گێی نام و گۆتی : ئەو سەگبابە نەمردبا هەتا قەردەکەی دەدامەوە، گۆتم : قەردی چ ؟ گۆتی : وەڵڵا هەشتا وەرەقەی لێ قەرد کردیمە، گوایە تیجارەتی موڕەببای پێدەکا، ئەویش هیچی دیارنیە، گۆتم : موڕەببا لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا برێم چ، دەیگۆ دەچم لەکەربەلای موڕەبباو دۆشاوی دەینم و لێرە ئێک و دە خێریتی..! گۆتم : دەتوو جارێ دوعای لۆبکە چابی، خوا کەریمە لۆ ئێک و دەی موڕەببای..! شەریف مل تڕتڕۆک جغارەکی دەریناو بە لێوی وەنا، گۆتی : دەترسێم ئەو سەگبابە بەو پارەی من لەو جنوب و منوبەی پیرەژنە عارەبەکی پێ تڕڕاندبی..! پێکەنیم و گۆتم : وەڵلا هەموو شتەک دەبی، زەمانەکی خراپە تێی کەتینە..!

جەعۆ لەسە چینچکان دانیشتبوو، کلینسەکی بەدەوی وەنابوو، بەین بەین دەکۆخی و هێرنجی دەهینا خۆ، وەختەکی نەینۆکەکی گچکەی لەگیرفانی دەریناو تەماشا چڕوچاوی خۆی دەکرد، بەهەردوو پەنجەی چاوی لێک دەکردەوەو تەماشا ناو چاوی خۆی دەکردو سەری بادەدا..! پێکەنینم بە وەزعی جەعۆی دەهات، زانیم دەردکی عەنتیەکەم دایتێ و ئەگەر فریای نەکەوم ئەوشۆ بەمەیت دەیبەینەوە، شەریف مل تڕتڕۆک چەرخی دەرینا جغارەی پێکا، کارمەندەک هات، گۆتی : کاکە ئەو جغارەی بکوژێنەوە چاوەکەم ! شەریف گۆتی : باشە باش، وەرە نەفەسەکەشمان لێ قەتع کەن و بمانکوژن..! کابرا جوابی نەداوەو ڕۆیی، شەریف چووە کن جەعۆی و گۆتی : جەعۆ، کوی بابە ! جەعۆ گۆتی : باش نیمەو وازم لێبینە، شەریف گۆتی : قاتی زگچوون و ڕشانەوەت نەگرتیە کۆتر خۆر..! جەعۆ گۆتی : هەونکە وازم لێدەینی یان بچم لەسە ئەو تانکیەی خۆم فڕێدەمە خوارێ ! شەریف گۆتی : کیهان تانکی ؟ جەعۆ گۆتی : ئەو تانکیە گەورەی حەوشەی خەستەخانەی، گۆتمە شەریفی واز لەجەعۆی بینە، جەووی تەواو نیە، گۆتی : دیارە عەوڵا پارەی لەویش خواردیە..!

لەوسەری پێش دەرکەی تەواریش مندارەکانی مام عەوڵای خۆیان کووشت هەنکی بگریێن و لەخۆ بدەن، چوومە کنیان بڕەک هێوریان بکەمەوە، هەرچەند قسەم لۆ کردن فایدەی نەبوو، خێزانی ڕووی لەمن کردو بەگریانەوە گۆتی : ئەوجە بێی عەوڵای کوو وەزیراتیت پێدەکرێ، کوو دەستت قەرەمی دەگری، کێ ئیش و کارت لۆ بەڕێکا..!؟ ئێک نەیزانیبا دەیگۆ عەوڵا خەریجی زانکۆی سۆربۆنیەو دەسار لەکۆشکی سپی ڕاوێژکاربوەو بەشداری شەڕی یەکەم و دووەمی کەنداوی کردیە و داڕێژەری پلانی کووشتنی ئوسامە بن لادنیش بووە، نەمزانی چبرێم، هەر هەندەم پێگۆترا، ئیشاڵلە مام عەوڵا بە سەلامەتی دەردەچی، ئەمە لەو بینەو بەردەی دابووین، وەختەکی زێخە بەشین و گریان و سینگ کووتان هاتە ناو تەواری و دەیگۆ : وەی کۆرەبم عەوڵا، وەی لۆت بمرم عەوڵا..! ژن و منداری مام عەوڵای تێکڕا قیت بوونەوەو تەماشای شین و واوەیلای زێخەیان کرد، ڕەنگم پەڕی و گۆتم : تەواو، ئەوجە گۆمەکە قۆر بوو..!!

خێزانی مام عەوڵای یەک پێ ڕۆیی لولای زێخەیی و تووند سینگ و بەرۆکی گرت و گۆتی : تێمبگەینە ئەتوو کێی و لۆ ئەو شینەی لۆ عەوڵای مێردم دەکەی ؟ زێخە گۆتی : جارێ وازم لێبینە با تێر سینگم بکووتم هەی بابان کۆر، عەوڵا ئیوەیە شینی عەسەن و عوسێنی لۆ بگێڕی ! ژنی عەوڵای خۆی پێنەگیراو گۆتی : هەند بابان کۆر هەتا هەردوو چاوت دێتەدەرێ، پێمبرێ بزانم ئەتوو کێی هەی کەپووت بەبڕین چی..! غارمداو چوومە بەینیان و گۆتم : وەختی هەندێ نیە جارێ، وا مام عەوڵا حەولەڕوحەو دەمری، ژنی مام عەوڵای ڕووی لەمن کردو گۆتی : خوای دەکرد وەکی سەی دەتۆپی، وەڵلا وەبیللا پێم نەرێ ئەو شینەی لۆ لۆ عەوڵای دەکا هەموو تیتکی دەردەینم..! گۆتم : بابە وازی لێبینە، ئەو موەزەفەی خۆمانە لە وەزارەت، لەخەمی مام عەوڵای هاتیە، لەباتی دەستی بگری و هێوری بکەیەوە ڕێزی لێبنێی، دێی ملی لەبەر ملی دەنێی..! ئاوڕم داوە لۆلای جەعۆی، دیتم دەستی بەزگی وەنایەو لەبن دیواری خۆی مۆن کردتەوە، زانیم ئەو سەیە ئەو کەتنەی کردیە و خەبەری دایتە زێخەی، بەران لەو دەمەی چم پێنەدەکرا..

هەرکووی هەبوو زێخەم لەبن دەستی ژنی مام عەوڵای دەریناو بردمە لایەکی، گۆتم : ئەتوو ئەوە بەو نیوەشەوەی لەچ دەگەڕێی، خوا لێی گۆڕی !؟ گۆتی : هەلێیگەڕێ جەنابی وەزیر، وەڵلا وەبیللا عەوڵا شتەکی لێبێ، ئەمن دەچمە سەر بینایەکی پازدە قات و سەراوسەر خۆم داوێمە خوارێ..! وەکی زێخە ئەو قسەی کرد سەتاسەت تەئکید بووم عەوڵاو زێخە کەین و بەینەکیان لە بەینێیە.. وەختەکی جەعۆ هات و گۆتی : ئوستاج، دەبەو دختۆرانە برێ زەختەکم بگرن بزانم وەزعم کووە، ئەمن وەتێدەگەم ئەوشۆ دەمرم..! گۆتم : ئیشاڵلا وەکی سەی دەتۆپی، بەس بزانم ئەتوو زێخەت لۆ تێگەیاند ؟ گۆتی : جارێ وەختی زێخەو عەوڵا گوو گەورەی نیە، فریای من کەوە، دوایێ فلیمی ئەو دووەت لۆ ڕۆن دەکەمەوە..!

نەمدەزانی چبکەم و کوو خۆم لەدەستی مارو منداری مام عەوڵای قورتارکەم، ئاخر ئەگەر کەشفبی مام عەوڵا زێخەی هینایە شەیەکە لەسەری من دەشکێ و دەرێن : ئەگەر ئەتوو بەناخێری گیانت ئەگەر نەرێن بەملی شکات نەبایە وەزیر و عەوڵات نەبردبا کنە خۆت، ئەو ژنە سوک و چروکەی نەدەهینا..! لەو خەیارانە دابووم شەریف مل تڕتڕۆک هاتەوە کنە من و گۆتی : ئەرێ جەنابی وەزیر عەوڵا لەکنەتوو باسی ئەو پارەی منی نەکردیە ؟ سەرەکم باداو گۆتم : ناوەڵڵا، گۆتی : ئەدی ئەتوو بەچ عار وەزیری ئەگەر لۆی باس نەکردبی، گۆتم : بابە ئەتوو وەکی پارەت دایێ پرست بەمن کرد ؟ گۆتی : ناوەڵلا، گۆتم : ئەدی لۆ هاتی ئێقەی من دەگری ؟ گۆتی : باشە ئەتوو ناتانی لەکەلەنەکی جێی ئەو پارەی بکەیەوەو لۆم تەرتیب کەی ؟ گۆتم : کەلەنی چ و تەرتیبی چ ؟ گۆتی : لە عیساباتی وەزارەت جێی بکەوەو بنووسە بایی ئەو هەشتا وەرەقەی چشتمان کڕیە لۆ وەزارەت ! گۆتم : ئێ بنووسم چمان کڕیە ؟ گۆتی : کورە بنووسە عەلەفمان کڕیە..!!

مایتی..[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,844 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
1. کورتەباس سکرتێرە 01
2. کورتەباس سکرتێرە 02
3. کورتەباس سکرتێرە 03
4. کورتەباس سکرتێرە 04
5. کورتەباس سکرتێرە 05
6. کورتەباس سکرتێرە 06
7. کورتەباس سکرتێرە 07
8. کورتەباس سکرتێرە 08
9. کورتەباس سکرتێرە 09
10. کورتەباس سکرتێرە 10
11. کورتەباس سکرتێرە 11
12. کورتەباس سکرتێرە 12
13. کورتەباس سکرتێرە 13
14. کورتەباس سکرتێرە 14
15. کورتەباس سکرتێرە 15
16. کورتەباس سکرتێرە 16
17. کورتەباس سکرتێرە 17
18. کورتەباس سکرتێرە 18
19. کورتەباس سکرتێرە 19
20. کورتەباس سکرتێرە 20
21. کورتەباس سکرتێرە 22
22. کورتەباس سکرتێرە 23
23. کورتەباس سکرتێرە 24
24. کورتەباس سکرتێرە 25
25. کورتەباس سکرتێرە 26
26. کورتەباس سکرتێرە 27
27. کورتەباس سکرتێرە 28
28. کورتەباس سکرتێرە 29
29. کورتەباس سکرتێرە 30
30. کورتەباس سکرتێرە 31
31. کورتەباس سکرتێرە 32
32. کورتەباس سکرتێرە 33
33. کورتەباس سکرتێرە 34
34. کورتەباس سکرتێرە 35
35. کورتەباس سکرتێرە 36
36. کورتەباس سکرتێرە 37
37. کورتەباس سکرتێرە 38
38. کورتەباس سکرتێرە 39
39. کورتەباس سکرتێرە 40
40. کورتەباس سکرتێرە 41
41. کورتەباس سکرتێرە 42
42. کورتەباس سکرتێرە 43
43. کورتەباس سکرتێرە 44
44. کورتەباس سکرتێرە 45
45. کورتەباس سکرتێرە 46
46. کورتەباس سکرتێرە 47
47. کورتەباس سکرتێرە 48
48. کورتەباس سکرتێرە 49
49. کورتەباس سکرتێرە 50
50. کورتەباس سکرتێرە 51
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 13-05-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,844 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.1294 KB 13-05-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئیدریس نادری
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
ژیاننامە
هێور مستەفا
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هۆگر گۆران
03-03-2013
هاوڕێ باخەوان
هۆگر گۆران
ژیاننامە
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
25-02-2018
سەریاس ئەحمەد
کامەران عەبدولڕەحمان عوسمان
ژیاننامە
کاژین فەتاحی
18-01-2022
سەریاس ئەحمەد
کاژین فەتاحی
ژیاننامە
حەمەسەعید
10-03-2022
سروشت بەکر
حەمەسەعید
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەختی ژیانی ژنانی کۆڵبەری کورد لە شاری پاوە، ساڵی 2024
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
30-12-2024
سروشت بەکر
کارە هونەرییەکان
ئێوارەیەک لەبەر دەرگا
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سووریا و ئێراق ناسنامەی خەیاڵی عەرەبی درووستکراو
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مەهناز ئێرەوانی باس لە ژیانی خۆی دەکات
30-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی فیلم و فیلمنامە و وێنەی مەهاباد بۆ ساڵی 2020 بەڕێوەچوو
30-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سۆمەرییەکان، یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی مرۆڤایەتی
30-12-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,430
وێنە
  113,429
پەرتووک PDF
  20,701
فایلی پەیوەندیدار
  109,422
ڤیدیۆ
  1,765
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,337
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,430
عربي - Arabic 
32,851
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,387
فارسی - Farsi 
11,712
English - English 
7,833
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,811
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,936
پەرتووکخانە 
26,186
کورتەباس 
19,272
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,086
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,185
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,423
وێنە و پێناس 
7,587
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,613
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,467
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
770
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,582
MP4 
2,883
IMG 
208,919
∑   تێکڕا 
244,902
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
میمکە پیرۆز
ژیاننامە
ڕزگار مەحمود شەوقی
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کچێکی کورد لە دیمەشق ساڵی 1950
ژیاننامە
ئیمان حەیدەر
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئیدریس نادری
وێنە و پێناس
ئاهەنگی سەربەخۆیی فەرهەنگ لە سەقز، ساڵی 1952
کورتەباس
فیستیڤاڵی زستانی کوردستان لە قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری سلێمانی به شێوازی فۆلکلۆری و نەریتی کلتوری کوردەواری بەڕێوەچوو، ساڵی 2024
وێنە و پێناس
دوایین کارەکانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە سەقز ساڵی 2001
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
وێنە و پێناس
مەیدانی هەڵۆ لە سەقز، زستانی ساڵی 1988
کورتەباس
کوردڤین ئەیوب: فیلمی داهاتووم لەبارەی کورد و عەرەبە لە عێراق
ژیاننامە
ئاسۆی حاجی واحید
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
ئامینە عەبدوڵڵا مەولان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
شێخ ئیبراهیم سەید ئەحمەد بناوەسووتەیی
وێنە و پێناس
خانمانی کورد لە باشووری کوردستان ساڵی 1974
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
ژیاننامە
هێور مستەفا
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.515 چرکە!