مێژووی حاجی لەق لەقەکەی هەولێر
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا هێلانەیک لە سەر منارەی #مزگەوتی خانەقا#ی #هەولێر# هەیە و حاجی لە ق لەقەکانیش لە وێن
لە ساڵێ 1900مزگەوت و منارەی حاجی مولود (شێخە ڕەشکە) لە سەر دەستی بنەماڵەی حاجی مولود دروست دەکڕێ لە ژێرەوەی #قەڵاتی هەولێر# نزیک #مزگەوتی خانەقا# حاجی لەق لەقەکانیش هێلانەی خۆیان لەسەر منارەکە دروست دەکەن بەرزی منارەکە 13مەتر و 40سانیتمە مەترە و لە ناوەڕاستی ساڵی1970 ڕەشەبایەکی بەهێز دێت و هێلەنەکەش زۆر قورس گەورە دەبێت هێلانەکە دەکەوێت حاجی لەق لەقەکانیش هێلانەکەیان دەبنە سەر منارەی #مزگەوتی خانەقا# دروست دەکەنەوە.کە لە ساڵی 1961 منارەی #مزگەوتی خانەقا# دروست دەکراوە کە 25 مەتر، بەرزترە لە شوێنی خۆیان کە هێلانەکەیان لەۆێ دروست دەکەن بەڵام لە ساڵی 1994 بەهۆی شەڕی ناوەخۆی برا کوژی دانەیەکیان دەکوژڕێ لە لاین کە سێکەوە، دانەکەی تریش کۆچ دەکا و شۆێنی باب و باپیرانی بەجێ دەهێڵێ بەڵام لە ساڵی 2018 حاجی لەق لەقەکان لە سەر هێلانەکەی منارەی #خانەقا# دەبینرێ دە بێتە هۆی دڵ خۆشی دانیشوانی شاری #هەولێر# تا وای لێدت چەندین ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئاسمانی ڕووداو کوردستان 24 و nrt لە سەر کرا بەڵام ئەو دوو حاجی لە ق لەقە هی کە سێە بە ناوی سیروان لە سالی 2015 هێناویتی مەشقیان پێدەکات نەوەی حاجی لەق لەقەکانی ڕابردوو نین سیروان فێریانی کردون لەوێ بژین بەلام لە ئێستا دا لەوێ نەماون، #مزگەوتی خانەقا# لە سالی 1805 دروست کراوە بەلام منارەکەی سالی 1961 دروستکراوە منارەی مزگەوتی شێخە ڕەشکە1900 دروست کراوە بۆیە میژووی ئەو حاجی لەق لەقانە کۆنترە وەک ئەوەی ئێستا هێلانکە ماوە.
احمد شاکر شێخە ساڵەیی[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,425 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!