ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوبەرایەتی کارەبای #سلێمانی# ووابەستەکانی، هەوڵی نانەوەی کێشە ودروستکردنی گرفت دەدەن بەنێتی بڕین وکەم کردنەوەی کارەبای گوندەکەمان گوندی بێستانسور بەردەوام لەپیراندا بوون.
بێ گوێدانە ئەوەی ئێمەی هاوڵاتیانی ئەم گوندە کانی وکارێزەکانمان بەکاردێت بۆ دابینکردنی ئاوی نزیکەی 500هەزار هاوڵاتی شارۆچکەی #شارەزوور# وناحییەی عربت وکۆمەڵگەی باریکە وکەمپەکان وپارێزگاری پرۆژەکەین کەڵەناو ماڵەکانماندایە.
وە هەر بەو هۆیەوەزەوییە کشتوکاڵییەکانمان ئاوی نییە و ناتوانین کشتوکاڵ بکەین، چونکە ئاوکەمان خستۆتە خزمەتی هاوڵاتیانی ناوچەکە.
وە 2000 دوو هەزار دۆنم زەویمان بێ ئاو بووە وکشتوکاڵی تیاناکرێت.
دەیانەوێت بەدانانی ئامێری کوژانەوەو هەڵکردن کەخۆیان ناویان ناوە زیرەک کارەبای گوندەکەمان جیابکەنەوە و بیبڕن. ئەمە لەکاتێکدایە هەموو دانیشتوانی گوندەکە سەعاتی کارەبایان هەیە وبەشدار بوون.
لێرەوە وەک هاوڵاتیانی گوندەکە ڕایدەگەیەین، ئەگەر بەڕێوبەی کارەبای سلێمانی واز لەو کارەی نەهێنێت کەیاری بەهەست وژیانی خەڵک دەکات، هەموو بەرپرسیارێتییەکی دەکەوێتە ئەستۆ کەڕووبدات.
بۆیە داواکارین ئەو کارەی کردویانە چاکی بکەنەوە بەبێ ئەوەی هاوڵاتیانی ناوچەکە باجی بدەن.چونکە ئەوەی باجی داوە هاوڵاتیانی گوندی بێستانسورن.
دانیشتوانی گوندی بێستانسور
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!