دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆمسیۆنەکانی باشوری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە - ئەوروپا):
لە 17ی ئۆکتۆبە 2020ەوه دەستیانکردووە بە هەنگاوی کرداری بۆ بزواندنی کەیسی شێروان شێروانی و زیندانییە سیاسیەکانی ناو گرتوخانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە).
ئەو هەنگاوە بۆ تیشکخستنە سەر ئه و حوکمڕانییە سەرکوتکەر و پۆلیسییەی ئیدارەی هەولێر لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی کۆمەڵگای مەدەنی، چالاکوانان و کەسایەتیە خاوەن هەڵوێست و وڵاتپارێزان لە هەر دوو دەڤەری بادینان و هەولێرە.
لەو چوارچێوەیەدا دەستیان کردووە بە سەردانکردنی سەرجەم ناوەند و دامودەزگا دەوڵەتی، نێودەوڵەتی، مەدەنی، پارت و کۆنسوڵخانە و ناوەندە ڕاگەیاندنی و کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو ئاگاداری دۆخی سەرکوتکاری و پێشێلکارییەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ببن.
هەر به و مەبەستەش یاداشتنامە و دۆسیەی تایبەت بە ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی گەلی کورد لە باشوری کوردستان و چالاکوانان، بەتایبەت کەیسی ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی خاوەن هەڵوێست، کە لەسەر بیروباوەڕ و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی سەرکوتکاری حکومەتی هەرێم ڕووبەرووی ڕاوەدوونان و ئەشکەنجە و تەنانەت تیرۆرکردنیش دەبنەوه.
هەر به و بۆنەیەوە، جارێکیتر داواکاری لە هەموو کوردانی تاراوگە و دۆست و هاوڕێ ئینتەرناسیۆنالەکان دەکەین، لە هەموو چین و توێژ و ڕەگەز و باوەڕی و ڕەنگە جیاوازەکان، کە بچن بە دەم بانگەوازەکەیانەوە، بۆ هەماهەنگیکردن و بونیادنانی بەرەیەکی بەرفراوانی ڕەوەندی کوردی، بۆ فشارخستنە سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سنووردانان بۆ حکومەتی گەندەڵی و ترس و تۆقاندن لە باشوری کوردستان.[1]