جۆری وشە: دەنگ
واتا: ئۆخەی: ئای چ خۆشە.
نموونە: ئای چەندەم خۆش دەوێ، ئۆخەی چاوم پێ کەوت.[1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئۆخەیچ کە ئێستا زۆردار بێ هێزە لە بیرتە ئەیگوت گاڵت وەگوێزە#
نموونە:
حەمە ڕەسوولوڵا فەرمووی (شنینە). نەمزانی چی ئێژێ، بینایی چاوان فەرمووی: دۆی گەرەکە. مەشکە دۆ هات کاسەیان بۆ پڕ کرد، کەوچکی نەگەرەکوو، هەروا کاسەی ناوە سەرەوە ئۆخەیچی کرد، منیش وتم نۆشی گیانت وێ.
عەلائەدین سەجادی
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 432 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!