پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,819
وێنە
  114,197
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,320
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
(کوردناسیی بەراوەژوو) خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پرۆژەی ئێران شاریی گارنیک ئاساتووریان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

(کوردناسیی بەراوەژوو) خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پرۆژەی ئێران شاریی گارنیک ئ...

(کوردناسیی بەراوەژوو) خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پرۆژەی ئێران شاریی گارنیک ئ...
(کوردناسیی بەراوەژوو) خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پرۆژەی ئێران شاریی گارنیک ئاساتووریان
دوکتۆر ڕەهبەر مەحموودزادە

وشەی “کوردناسی” یان “کوردۆلۆژی” لە مانایەکی گشتی و لە مانایەکی بەرتەسک تر دا بەکار هێنراوە. لە مانا بەرتەسکەکەیدا کوردناسی بە لقێکی ڕۆژهەڵات ناسی ئەژمار کراوە. لەبەر ئەوەی ڕۆژهەڵات ناسی یان ئۆریەنتیالیزم بە کۆی لێکۆڵینەوەکانی زانا ڕۆژاواییەکان لەمەڕ ڕەچەڵەک و مێژوو و زمان و داب و نەریتی گەلە ڕۆژهەڵاتییەکان گوتراوە، بە گوێرەی ئەم مانایایه، بۆ نموونە نووسراوەی زانا مسوڵمانەکانی سەدەکانی ناوین یان لێکۆڵینەوەی زانا کوردەکان خۆیان دەربارەی فەرهەنگی کوردی لە خانەی کوردناسیدا جێگیر نابێت. بەڵام لە مانایەکی گشتیتردا کوردناسی بە هەموو ئەو لێکۆڵینەوانە دەگوترێت کە بابەتەکەیان دەکرێت وەکوو مەدخەل یان سەرناوی دایرەتولمەعاریف/ئەنسیکلۆپیدیایەکی کوردی کەڵکیان لێ وەربگیرێ؛ چ زانا ڕۆژاواییەکان نووسیبێتیان، چ توێژەرە ڕۆژهەڵاتییەکیان و چ کورد خۆی نووسیبێتی.
لە ڕوانگەی ئێمەوە مانای گشتیی کوردناسی زۆرتر جێگای داکۆکییە. کوردناسی ئەگەرچی بوارێکی توێژینەوەیە کە یەکەم جار لەلایەن نووسەرە ڕۆژاواییەکانەوە وەک لقێکی زانستی بناغەی دانراوە، بەڵام دواتر بە توێژینەوەی توێژەرە ڕۆژهەڵاتییەکانیشەوە دەوڵەمەند کراوە. ناکرێت بۆ نموونە پەرتووکی گارزۆنی ئیتاڵی وەک سەرچاوەیەکی کوردناسی چاوی لێ بکرێت بەڵام شەرەفنامەی شەرەفخانی بدلیسی یان تاریخولئەکرادی مەستوورەی ئەردەڵان وەک بەرهەمی کوردناسانە چاویان لێ نەکرێ.
بەڵگاندنێک کە پاڵپشتی هەڵبژاردنی مانا گشتتییەکەی وشەی کوردناسی دەکات ئەوەیە کە لێکۆڵەرە ڕۆژاواییەکان خۆیان بە لێشاو کەڵکیان لەو سەرچاوە ڕۆژهەڵاتییانە وەرگرتووە.
کوردناسی هەندێک جار وەکوو بەشێک لە لقی ئێران ناسی چاوی لێ کراوە و هەندێک جاریش وەکوو لقێکی سەربەخۆ ئەژمار کراوە.
گرینگایەتی لەڕادەبەری کۆمەڵە لێکۆڵینەوەکانی کوردناسی لەوەدا بووە کە کاریگەرێتی بەرچاوی لەسەر گوورانی شوناسێکی یەکپارچەی کوردی هەبووە. کوردناسی هەتا ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو تیشکی خستووەتە سەر مێژوو و زمان و ئەدەبیات و داب و نەریتی کورد. هەموو ئەو بوارانە بە سازدەری گرینگی شوناسێکی سەربەخۆ و یەکپارچە بۆ کورد ئەژمار دەکرێن.
دیارە ئەو کەس و لایەنانەش وا بە هەر هۆیەک دژی ئەو بۆچوونەن کە داکۆکی لە شوناسێکی یەکپارچە و سەربەخۆ بۆ نەتەوەی کورد بکرێت بە سانایی لەگەڵ کوردناسی وەکوو لقێکی ئاکادێمیک یان وەکوو هۆکارێکی شوناس ساز پێک نایێن. ئەو دژایەتی کردنە بە دوو شێوە دەکرێ:
یان لە بنەڕەت دا دژایەتی لەگەڵ بوونی لقێکی وەک کوردناسی لە ناوەندە زانستی و ئاکادێمیکەکان دەکرێت،
یان پێشنیارەکە ئەوەیە لقەکە بە وێنەی بناسرێت بەڵام لەژێر چەتری کوردناسیدا ئەو تیۆرییانە پەرەیان پێ بدرێ کە دژ بە بیچم گرتنی شوناسێکی مێژوویی بۆ کورد وەکوو نەتەوەیەک بن و دژ بە یەکییەتی نەتەوەیی ئەو گەلە بن کە ئێستا و بە درێژایی مێژوو بە کورد ناسراوه. بە دەربڕینێکی دیکە پێشنیارەکە ئەوەیە کە بە ناوی کوردناسییەوە ئەو باسوخواس و تیۆرییانە بەرهەم بێن و بڵاو بنەوە کە تیۆرییە شوناس سازەکان پووچەڵ بکەنەوە.
شێوەی یەکەمی بەرەوڕووبوونەوەی دژبەرانە لەگەڵ بابەتی کوردناسی، شێوەیەکی کاریگەر نەبووە. چونکە ئەگەر کەسێک یان لایەنێک لە ناوەندێکی زانستیش دا دژ بە پێک هاتنی لقی کوردناسی بێ، سوور دەزانێت لە وڵاتی دیکە و لە ناوەندی تر دا ئەو لقە دادەمەزرێ و کەسانێکی پسپۆڕ کاری تێ دا دەکەن. کەوابوو لە ڕوانگەی ئەوانەوە شێوەی شوێن دانەرتر بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کوردناسی ئەوەیە کە بە ناوی لێکۆڵینەوەی کوردناسی و بە پاراستنی ڕواڵەتی ئاکادێمیکی لێکۆڵینەوەکان، ئەو سەرچاوانەی وا ئەو بوارە پاراو دەکەن بە بەربڵاوی لێڵ بکرێن و لێکۆڵینەوەی چەواشە بە هەراوی بخزێندرێنە ناو ژێدەرە ئاکادێمییەکانی تایبەت بە کوردناسی و وای لێ بێ لێک هەڵاواردنی پاک و پیس، کاری نەکردە بێ.
هیچ ئامرازێک ئەوەندی دەست بەسەرداگرتنی ناوەندێکی زانستی و ئاکادێمیک بۆ بڵاو کردنەوە و چەسپاندنی کۆمەڵە بۆچوونێکی تایبەت شوێندانەر نییە.
گارنیک ئاساتووریان دامەزرێنەری ناوەندێک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردناسی لە یەریڤانی پێتەختی ئەرمەنستانه. مامۆستای زانکۆیە و جگە لەم ناوەندە کوردناسییه، سەرپەرشتی ناوەندێکی ئێران ناسی لە یەریڤان و دوو بڵاڤۆکی ئێران نامە و ئاکتا کوردیکاش دەکا. سەرنووسەری گۆڤارێکە بەناوی “ئێران و قەوقاس”. لەم دواییانەدا پەرتووکێکی بە ناوی “کردها و خاستگاە آنها”[1] بە وەرگێڕانی “سنعان سدیقی” بە زمانی فارسی بڵاو بووەتەوە.[2]
پڕۆژەی ئاساتووریان لە ڕاستیدا کوردناسی نییە. یان باشترە بڵێین کوردناسییەکی چەواشەیە. کوردناسیی ئاساتووریان بەشێکە لە پڕۆژەی ئێران ناسی ئەو. یەکێک لە تێزەکانی ئاساتووریان ئەوەیە کە ئەگەر لە ئێران دا زمانێکی دیکە جگە لە زمانی فارسی لە قوتابخانەکان دا بە وانە بگوترێتەوە، ئەوپەڕەکەی بیست ساڵ ناخایێنێ کە وڵاتی ئێران لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە.
ئاساتووریان لە پەرتووکەکەیدا ڕەخنەی توند لەو کەس و لایەنانە دەگرێ کە لە کاری “شوناس سازی” بۆ کورد دان. دیارە پێش گریمانەی ئەو قسەیە ئەوەیە کە کورد خاوەنی شوناس نییە و کەسانێک بە تۆپزی خەریکی ساز کردنی شوناسێکی ساختە بۆ کوردن.
نووسەر لە پێشەکی پەرتووکەکەیدا دەڵێت:
“کوردناسی یەکێک لە سیاسەت بردووترین[3] لقەکانی ئێران ناسییە. دەوری خەڵکانی ئاماتۆڕی خۆجێیی لەم بوارەدا زۆر بەرچاوە. ئینشا نووسین لەم لقەدا پشێوی و هەڕەج مەڕەجێکی وەهای ناوەتەوە کە هەندێک جار بووەتە لەمپەڕێک لە بەردەم پێشکەوتنی ئەو بوارە گرینگەی ئێران ناسی. کەچی لە لقەکانی دیکەی ئێران ناسیدا چالاکی ئاکادێمیک، لە لێکۆڵینەوە زەوقی و ئاماتۆڕەکان بەتەواوی لێک جودان و هەرگیز نابنە مڵۆزمی یەکتر. ئەو دەرەنجامانەی من لەم پەرتووکەدا پێیان گەیشتووم ڕەنگە بۆ هەندێک کەس و بەر لە هەمووان بۆ ئاماتۆڕەکان چاوەڕوان نەکراو بن. بەڵام وا باشە بزانن هەرچی لە هەناوی ئەم بەرهەمەدا خۆی حەشار داوە، لەسەر بنەمای دەیتا و پارامێتری زانستی بە گوێرەی میتۆدۆلۆژییەکی وردبینانەوە شرۆڤە کراوە”[4]
ئەوەی لە نووسراوەکەی ئاساتووریانەوە هەڵدەهێنجرێ ئەوەیە کە ئەو، دوو کەمایەسیی بەرچاو لە نووسینی نووسەرە کوردەکان دا سەبارەت بە فەرهەنگ و مێژووی خۆیان دەبینێ و نووسینی خۆی لەم دوو کەم وکووڕییانە بە دوور دەبینێ. کەمایەسییەکان ئەمانەن:
یەکەم. نازانستی بوون و ئاماتۆڕ بوون
دووەم. ئایدۆلۆژیک بوون و سیاسەت بردوویی
لە ڕوانگەی نووسەری ئەم دێڕانەوە، هەر دوو کەمایەسی بەشێوەیەکی بەرچاو پشتی نووسراوەی خودی ئاساتووریانی چەماندووەتەوە. بۆچوونی نووسەر لە زۆر شوێن دا هەم نازانستین و هەم بە شێوەیەکی تۆخ ئایدۆلۆژیک و سیاسین.
نموونەیەک کە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوکات هەم مۆرکیێکی ئایدۆلۆژیکی پێوە دیارە و هەم درووشمی نازانستی بوونی لە ئادگاری دەخوێنرێتەوە کەڵک وەرگرتنی ئاساتووریان لە تێرمێکی داتاشراو و نازانستی بە ناوی “زمانی ناو لانک”ه.
ئاساتووریان پێی وایە ئەو زمانەی وا خاوەنی “وردە فەرهەنگەکان” بە هەڵە ناوی زمانی دایک یان لەسەر داناوە و بریتییە لە زمانی خۆجێیی ناوچەی خۆیان، لەڕاستیدا زمانی ناو لانکە نەک زمانی دایکی. بەو پێیە وەڕاستگەڕاوی[5] “زمانی ناولانک” لە ئێران دا زمانگەلێکی وەک کوردی و بەلووچین.
ئاساتووریان دەڵێت:
“لە وتاری هاوچەرخی ئێران دا […] “زمانی ناو لانک” کە لەڕاستیدا بریتییە لە زمانی ئاخاوتنی خەڵکی خۆجێیی و خەڵک لەناو ماڵ دا قسەی پێ دەکەن [بە هەڵە] بە زمانی دایکی لە قەڵەم دەدرێ و بەم شێوەیە چەمکی دەرهەست و بەرهەست لێک دەدرێ و ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵە شوناسێکی ساخته”[6]
لە نووسینی زانستیدا، تێرمەکان پێناسە و پێشینەی خۆیان هەیە. ناکرێت کەسێک تێرمێک لە گیرفانی دەربهێنێ و بێ هیچ پێشینە و ئیرجاعێک و بە بێ لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل و بێ شرۆڤەکاریی ورد لە نووسراوەکەی بئاخنێ؛ ئەگەر واشی کرد، ئیتر نووسراوەکەی زانستی نییە. من لە هیچ سەرچاوەیەکی زمانەوانی باوەڕپێکراو دا زاراوەی “زمانی ناو لانک” م نەدیتەوە کە ئاساتووریان بۆ وەسفی زمانی وەک کوردی کەڵکی لێ وەرگرتووە. واتە ئەو زاراوەیە نووسەر خۆی بە بێ پشتبەستن بە هیچ بنەمایەکی زانستی و بە مەبەستێکی سیاسی و ئایدۆلۆژیک دایتاشیوە.
چوارچێوەی گشتیی باسی زمانەوانی و مێژوویی ئاساتووریان سەبارەت بە کوردان، لە ڕاستیدا کەم وزۆر هەر بریتییە لە باسەکانی مەکەنزی. بۆچوونەکانی مەکەنزی بەشێوەیەکی هەراو لە سەرانسەری نووسراوەکەی ئاساتووریان دا بڵاون. ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئاساتووریان بۆچوونی هەر کوردناسێکی دیکە وەک مینۆرسکی و ویندفۆهێر و درایڤێر و … کە بە حاڵ بۆنی چەسپاندنی چەشنێک شوناسی کەونارا یان جۆرێک شوناسی یەکپارچەی بۆ کوردان لێ بێ، بێ سێ و دوو لێ کردن ڕەت کردووەتەوە. کەچی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نووسراوەیەکی زانستی چەشنێک ڕوانینی بەربڵاو و گشتگرە نەک ڕوانینێکی حەزفی و بەرتەسک کەرەوە.
ئەوەی ڕاستی بێ بۆچوونەکانی مەکەنزی بۆ من لەگەڵ ئەوەی زۆربەی بۆچوونەکانیم سەبارەت بە کورد پێ ڕاست نین سەنگی محەکێکی زۆر لەبارە بۆ دیاری کردنی ڕاستبێژی ئەو کەسانەی قسەکانی ئەو وەک بەڵگەیەکی قایم بۆ پشت ڕاست کردنەوەی بۆچوونەکانی خۆیان دەهێننەوە. مەکەنزی بەم بۆچوونە بەناوبانگە کە “گۆرانی” بە بەشێک لە زمانی کوردی نازانێت و حیسابی گۆرانەکان لە حیسابی کوردەکان جودا دەکاتەوە. هەموو ئەو کەسانەی ئەو بۆچوونە ناڕاستە بڵاو دەکەنەوە یەکێک لە گرینگ ترین بەڵگەکانیان بۆچوونەکانی مەکەنزییە و وەکوو دەقێکی پیرۆز و پەرتووکێکی ئاسمانی چاو لە نووسراوەکانی ئەو دەکەن. بەڵام لە هەمان کات دا مەکەنزی، لەکی بە دیالێکتێکی کوردی ئەژمار دەکا. هەر ئەو کەسانەی بۆ چەسپاندنی کوردی نەبوونی گۆرانی وەکوو قسەیەکی پێغەمبەرانە دەستەوداوێنی وتەی مەکەنزی دەبوون، ئەوجار لە حاست بە کورد زانینی لەکەکان لەلایەن مەکەنزییە و گوێی خۆیان دەئاخنن و ئەو قسەی مەکەنزی بە هێند وەرناگرن بە بۆچوونێکی هەڵەی دادەنێن.
ئەوە کارێکە کە ئاساتووریان دەیکا. گۆرانی بە کوردی نازانێت و یەکێک لە بەڵگەکانیشی بۆچوونی مەکەنزییه. بەڵام بۆ لەکی دەستەوداوێنی قسەیەکی هەڕەمەکی و نازانستی دەبێت کە لەسەر زاری خەڵکی کووچە و بازاڕە. زۆر جار لەناو خەڵکی ڕەشۆکی دا دەبیسترێ کە لە وشەی “لەک”دا پیتی لام ئاماژە بە وشەی لوڕ دەکات و پیتی کافیش ئاماژە بە کورد دەکا. کەوایە لەکی تێکەڵاوێکە لە لوڕی و کوردی. ئەوە بۆچوونێکە کە پڕۆفیسۆری کوردناس بەپێچەوانەی زۆربەی وارەکانی[7] تر و پێش بۆچوونی مەکەنزی خستووە و لێرەدا بە شێوەیەکی ئاوارتە بۆچوونەکەی مەکەنزی بە هێند نەگرتووە.
جگە لەمە مەکەنزی کە گۆرانی لە زمانی کوردی دادەبڕێ، بە زمانێکی سەربەخۆی دانانێ بەڵکوو بە لکێکی زمانی فارسی دەقرسێنێ. لێرەش دا هەندێک لە فاکت هێنەران لە مەکەنزی دیسان فاکت لە بەشی یەکەمی بۆچوونی مەکەنزی دەهێننەوە بەڵام بەشی دووەمی بۆچوونی ئەو بە ناڕاست دەزانن. ئاساتووریان لێرەدا دەڵێت مەکەنزی ڕاستی بۆچووە و گۆرانی، لکێکی زمانی فارسییە.
هەر ئەوە ڕادەی نایەکانگیر بوونی بۆچوونی ئەو کەسانە و ڕادەی ڕاستبێژییان سەبارەت بە پشتبەستن بە مەکەنزی دیاری دەکا.
مامۆستا ئەنوەر سوڵتانی لەمەر مەکەنزییەوە دەڵێت:
“مەکەنزی لە دوو بەرەی جیاوازدا شەڕی باوەڕی باوی کوردانی دەکرد: یەکەم دژ بە یەک بوونی زمانی مادی و کوردی دەوەستا و دووەم زاراوە باشوورییەکانی زمانی کوردی (هەورامی و زازایی و بە گشتی گۆرانی) لە کوردی بوون دەشۆردەوە و بە گشتی دەیکردن بە فارسی”[8]
من خاڵێکی دیکەش بەوخاڵانە زیاد دەکەم کە بۆچوونی مەکەنزی تێیان دا لەگەڵ باوەڕی کوردان لەمەڕ خۆیانەوە جیاوازیی قووڵی هەیە.
لە ڕوانگەی مەکەنزییەوە ئاخێزگەی زمانی کوردی دوور لەو ناوچەیە بووە کە ئێستا زۆربەی کوردان تێیدا نیشتەجێن و بیچم گرتنی زمانی کوردی لە ناوچەیەکی باشووریتر دا ڕووی داوە؛ واتە لە باکووری پارێزگەی فارسی ئەمڕۆ. دەلالەتی ڕاستەوخۆی ئەو قسەیە ئەوەیە کە کوردان دواتر بۆ ئەو ناوچانە کۆچیان کردووە کە ئێستا تێیدا نیشتەجێن و کوردستانی ئەمڕۆ وڵاتی ڕەسەنی کوردان نییە.
ئاساتووریان کە بۆخۆی ئەرمەنییە بەباشترین شێوە ئەو بۆچوونەی مەکەنزی بۆ چەسپاندنی ئەو مەبەستە دەقۆزێتەوە کە گوایە هەموو ئەو ناوچانەی ئێستا پێی دەڵێن “کوردستانی تورکیه” وڵاتی ڕەسەنی ئەرمەنییان بووە و کوردەکان دوای کۆچێکی بەربڵاو کە لە ناوچە باشوورییەکانەوە کردوویانە لەو ناوچانەدا نیشتەجێ بوونه.
زۆر دەیتای مێژوویی و زمانی و ئەدەبی بۆچوونەکانی ئاساتووریان کە لەڕاستیدا هەمان بۆچوونەکانی مەکەنزییە و هەندێک بۆچوونی ناڕاستی دیکەشی پێوە زیاد کراوە ڕەت دەکەنەوە.
لە مێژووی کورددا هیچ بەشێک لە کوردان ئەوەندەی گۆرانەکان داکۆکییان لە کورد بوونی خۆیان نەکردووە و هێندەی ئەوان شانازییان بە کورد بوونیان نەکردووە.
باوە سەرهەنگی دەودان لە هەڵبەستێک دا دەڵێت:
سەرهەنگ دەودان، سەرهەنگ دەودان ئەز کە ناممەن سەرهەنگ دەودان
چەنی ئێرمانان مەکێڵم هەردان مەکۆشم پەری ئایینی کوردان
شاوەیس قوڵی دەڵێت:
ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی کورد سڵسڵەی سپای زوحاک کەردم هورد
هەتا دەگاتە خانای قوبادی. خانا دەڵێت:
ڕاستە مەواچان فارسی شەکەرەن کوردی جە فارسی بەڵ شیرین ترەن
پەی چێش نە دەوران ئی دنیای بەدکێش مەعلوومەن هەر کەس بە زمان وێش
دەمەوێ ئاماژە بە ڕاستییەک بکەم. باوە سەرهەنگی دەودان لە ساڵی 936ی زایینی لە دایک بووە. ساڵی لە دایک بوونی خانای قوبادی 1704ه. مەودای ئەو دوو شاعیرە نزیکەی هەشت سەدەیە. لە مەودای ئەم هەشت سەدەیە دا زۆر شت گۆڕاوە. بۆ نموونە دین و ئایین گۆڕاوە، نەریتە ئەدەبییەکان گۆڕاون. دینی باوە سەهەنگ یارسان بووە، خانا مسوڵمانه. لە زەمانی باوە سەرهەنگ دا قاڵبی باوی هەڵبەست دوو بەیتی بووە. لە دەورانی خانا دا، شێوەی باوی هەڵبەست نووسین مەنزوومەی درێژی مەسنەوی بووە. بەڵام بە درێژایی نزیک هەشت سەد ساڵ لە باوە سەرهەنگەوە هەتا خانا و تەنانەت دواتریش، سەرەڕای هەموو گۆڕانکارییەکان و جوداوازییەکان، هەموو ئەو شاعیرانە لەسەر شتێک کۆکن و ئەو بابەتە بە درێژایی ساڵ و سەدان نەگۆڕدراوە: ئەوەی کە ئەو شاعیرانە بە فەخرەوە خۆیان بە کورد زانیوە. ئەو دیالێکتەی ئەو شاعیرانە کورد بوونی خۆیان پێ ڕاگەیاندووە دیالێکتی گۆرانییە.
جگە لەمە فاکتەرەکانی یەک بوونی نەتەوەیی خۆ هەر بەتەنیا زمان نییه. داب و نەریت و ئەدەبیات و جلوبەرگ و یادەوەریی هاوبەش و زۆر فاکتەری دیکە وەها گۆران و لەک و باقی کوردەکان بە جەستەی سەرەکی نەتەوەکەیانەوە دەبەستنەوە کە بە گوێرەی نەریتە باوەکانی زانستی خەڵکناسی، ناتوانی گومان لە کورد بوونی ئەوانە بکەی. ئەوەی ڕاستی بێ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ میتۆدۆلۆژیی زانستی خەڵکناسی ئەوەی گومانی دەخرێتە سەر کورد بوونی ئەو بەشە لە کوردەکان نییە، بەڵکوو زانستی بوونی کاری کەسانی وەک ئاساتووریانه.
میتۆدۆلۆژی زانستە مرۆڤییەکان لە هەندێک شوێن دا جوداوازیی گرینگی لەگەڵ میتۆدۆلۆژی زانستە سرووشتییەکان دا هەیە. لە زانستی مرۆییدا، جوداوازییەک لەنێوان تاوتوێ کردن لە ڕوانگەی چاوەدێرەوە و تاوتوێ کردن لە ڕوانگەی بکەرەوە هەیە. لە تاوتوێ کردن لە ڕوانگەی بکەرەوە توێژەرەوە دەبێت شێوەی ڕوانینی ئەو خەڵکەی لێکۆڵینەوەیەیان لەسەر دەکات بۆ بابەتە فەرهەنگییەکان بە گرینگ بزانێت و بۆ ئەوەی ئەنجامی توێژینەوەکەی باوەڕپێکراو بێ، هەوڵ بدا لە ڕوانگەی خودی ئەو خەڵکەوە تماشای بابەتەکان بکات، نەک لە ڕوانگەی چاوەدێرەوە. کاتێک پسپۆڕێکی زانستە مرۆییەکان دەیەوێت لەسەر شوناس و فەرهەنگی خەڵکێک لێکۆڵینەوە بکات، بۆی نییە بڵێ من کارم بەوە نییە ئەو خەڵکە بە درێژایی نزیکەی هەزار ساڵ چۆن چاویان لە شوناسی خۆیان کردووە. ئەو شتانەی هەر بە تەنیا لە ڕوانگەی چاوەدێرەوە توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت دار و بەرد و خزۆک و خورۆک و تەیر و توورن، نەک کۆمەڵە مرۆڤێک کە زمان و فەرهەنگ و ئەدەبیات و مێژوویان هەیە و لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی خۆیان دا بێ پێچ وپەنا تەعبیریان لە شوناسی خۆیان کردووە.
بوارێکی دیکە کە تاقیگەیەکی بێ وێنەیە بۆ تاوتوێ کردنی ڕادەی نزیکی و دووری دیالێکتەکانی کوردی، مێژووی ئەدەبیاتی کوردییە. ئیجتهادی زمانی بە بێ شارەزا بوون لە مێژووی ئەدەبی کوردی کارێکی هەستیار و پڕ مەترسییە. هیچ بوارێک ئەوەندەی مێژووی ئەدەبی کوردی لێک بەستراوەیی و تێک تەندراوی دیالێکتەکانی وەک گۆرانی و لەکی ئاشکرا ناکا. مێژووی ئەدەبیات دیاردە ناهاوکاتێکان هاوکات دەکات و نەخشەیەک لەبەر دەستی لێکۆڵەر دادەنێ کە کۆمەڵە ڕاستییەکی قووڵ و نوێی تێدا بەدی بکا. ئاگاداری ئاساتووریان لە مێژووی ئەدەبی کوردی زۆر نییه.
سەبارەت بە کۆچی کوردان لە باشوورەوە بۆ باکوور و دەست بەسەرداگرتنی ناوچە باکوورییەکان، هیچ بەڵگەیەک ئەوەندەی ئاناباسی زەینەفۆن ئەو بۆچوونە بەتاڵ ناکاتەوە. زەینەفۆن سوپاکەی لە 401ی پێش زایین بە کوردستان دا تێپەڕیوە. ئەوە ڕاستە کە بە گوێرەی پەرتووکەکەی زەینەفۆنیش بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی ئەوڕۆ لەو سەردەم دا لەبەر دەستی ئەرمەنییەکان دا بووه؛ بەڵام ئەوەندە هەیە کە لەو سەردەم دا واتە نزیکەی دوو هەزار و پینسەد ساڵ لەمەوبەر زەینفۆن گوزارش لە بوونی کوردان لە باکووری کوردستان وەک خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە و جیرانی ئەرمەنییەکان دەکات و بەپێچەوانەی بۆچوونی ئاساتووریان کە پێی وایە ئەو کوردانە سەرەتا لەژێر گوشاری هێرشی عەرەبە مسوڵمانەکان و دواتر بە شێوەیەکی بەربڵاوتر بەهۆی ڕکابەرایەتی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەوی پەڕیوەی ئەو ناوچانە بوونه، دەسەلمێندرێ کە کوردەکان دانیشتووی ڕەسەنی ناوچەکە بوونه.
زەینەفۆن دەنووسێ:
“[سوپای یۆنانی] هەمان ڕۆژ لە گوندێکی هەڵکەوتوو لە سەرووی سەحرای نیزیک چۆمی کێندریت (سانتریت) مانەوە و ئۆردوویان لێ دا. بەرینایی ئەو چۆمە دوو پلیترا بوو و وڵاتی کاردۆخییەکانی لە ئەرمێنیا جیا دەکردەوە. کاتێک یۆنانییەکان چاویان بەو دەشتە کەوت هەستیان بە حەسانەوەیەک کرد. مەودای نێوان ئەو چۆمە و وڵاتی کاردۆخ شەش تا حەوت ستادیۆ دەبوو. ئۆردوو لێ دان لەنێوان گوندەکانی ئەو دەڤەرە بووە مایەی دڵخۆشی یۆنانییەکان. حەوت ڕۆژ ڕێپێوان بەناو گوندەکانی وڵاتی کاردۆخ دا زەرەد و زیانێکی فرەی پێ گەیاندبوون و زیادتر لە ڕەنج و ئازاری پاشا و تیسافێرن بوو و لێرە توانیبوویان ئازووقەیەکی فراوان و دەست بهێنن و خەیاڵیان ئاسوودە بێت و بە ڕاحەتی پاڵی لێ بدەنەوە. بە دوور لەو هەموو ناخۆشیانە بە ڕەزایەتەوە خەویان لێ کەوت”[9]
زۆربەی توێژەران چۆمی کێندریت بە چۆمی بۆتان دەزانن. وەرگێڕی فەڕەنساوی ئاناباس دەڵێت: زێی ناوەڕاست Centrites هەر دەبێت بۆتان سوو بێ. ئەو گوزەرگایەی کە یۆنانییەکان پێیدا ڕۆیشتوون دەبێت کەوتبێتە شاری سێرتSert ی ئەمڕۆ.[10]
بە ڕای مینۆرسکیش چۆمی کێندریت یان زێی ناوەڕاست کە یۆنانییەکان پێیدا تێپەڕیون دەکاتە مەڵبەندی بۆتان لە نزیک زنجیرە چیاکانی جوودی لە باشووری کوردستانی تورکییەی ئەمڕۆ.[11]
خاڵێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە زەینەفۆن کاتێک هاتووەتە کوردستان کە مادەکان ئیمپراتوورییەکان لێ ڕووخاوە و دەسەڵاتیان کەم بووەتەوە. بە پێچەوانە ئەرمەنییەکان حکوومەتێکی بەدەستەڵاتیان هەبووە و هیچ گومانم نییە ئەو بەدەستەڵات بوونەی ئەرمەنییەکان و بێ دەستەڵات بوونەی کوردەکان وای کردووە بەشێکی زۆر لە وڵاتی کوردان کە لە جیرانەتی ئەرمەنییەکان دا هەڵکەوتووە بکەوێتە دەست حکوومەتی بەهێزی ئەرمەنییەکان.
دکتۆر فەرهاد پیرباڵ لە خوێندنەوەی دەقی ئاناباس دا لە خاڵێکی جێگای سەرنج ورد بووەتەوە. پیرباڵ دەنووسێ:
“بەم قسەیەی ئێگزێنۆفۆن کاتێک دەڵێت چووین قسەمان لەگەڵ یەک دووانێکیان کرد [یەک دووانێک لە کاردۆخییەکان] دەردەکەوێ کە لەو سەردەمەدا کاردۆخەکان ژیانێکی عەشیرەتی و سیاسیی ڕێکوپێکیان نەبووە، هیچ ئاغا یان سەرکردە یان پاشایەکیان نەبووە، ئەگینا دەچووە پێشەوە و قسەی لەگەڵ سەرکردەی یۆنانییەکان دەکرد. ئەمە لە کاتێک دایە ئێگزێنۆفۆن کاتێک باسی ئەرمەنییەکان دەکات، باش ئاماژەی ئەوە دەکات کە ئەو ئەرمەنییانە پاشایەکیان هەبووە و ناوی ئەو پاشایە تیریباز بووە.”[12]
هیچ ڕێی تێ ناچێت کورد دەستەڵاتەکەی لێ ڕووخابێ و ئەرمەن حکوومەتێکی بەهێزی بە دەستەوە بووبێ و بۆ ماوەی چەند سەدە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کورد و ئەرمەن وەک خۆی مابێتەوە و ئەرمەنییەکان لەو بۆشایی دەستەڵاتە کەڵکیان وەرنەگرتبێ و نەهاتبنە ناو وڵاتی کوردان. بەڵام با هەر وای دابنێین لەو سەردەم دا سنووری نێوان کورد و ئەرمەن هەر ئەوە بووە کە زەینەفۆن باسی دەکا. هەر ئەوە بۆچوونی ئاساتووریان هەڵدەوەشێنێتەوە کە پێی وایە شاڵاوی هاتنی بە کۆمەڵی کوردەکان بۆ ناوچە باکوورییەکان ڕووداوێکی مێژوویی نوێ یە. با لە قسەی زەینەفۆن باشتر ورد بینەوە. زەینەفۆن دەڵێت پێش ئەوەی سوپای یۆنانی بگاتە زێی ناوەڕاست حەوت ڕۆژان بەناو وڵاتی کاردۆخ دا ڕێپێوانی کردبوو. ئەو قسەیە هەم هەراویی وڵاتی کوردان دەگەیێنێ هەم ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئەو ناوچانە زۆر پێش هاتنی ئیسلام و یەکجار زۆر پێش دەستەڵاتی عوسمانییان هەمووی وڵاتی کوردان بووە.
نەوشیروان مستەفا ئەمین ئاماژە بە ڕاستییەکی گرینگ لە مێژووی کورددا دەکا. دەڵێت کوردستان دوو جار کەوتە بەر پەلاماری توندی نەتەوە غەیرە کوردەکان، جارێکیان پاش سەرهەڵدانی ئیسلام کەوتە بەر پەلاماری عەرەب و دواتریش پاش بڵاو بوونەوەی ئوغوزەکان و سەلجووقییەکان و مەغۆلەکان کەوتە بەر شاڵاوی کۆچی تورکەکان. لە ڕوانگەی نەوشیروان مستەفا ئەمینەوە بە پێچەوانەی بۆچوونی ئاساتووریان هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان سیمای دیمۆگرافی وڵاتی کوردانی نەگۆڕی و ئەو کوردانەش کە لە ئەنجامی شەڕی هێزی عەرەب و هێزی ساسانی کە لەسەر خاکی کوردان دا ڕوویدا پەڕیوەی وڵاتی دیکە بوون، بە حەشیمەت کەم بوون[13] و بۆ لای ناوچەکانی ناوەندی ئێران چوون نەک بۆ لای ناوچەکانی باکوور، بەڵام هێرشی تورک بۆ سەر کوردستان سیمای دیموگرافی کوردستانی هەتا ڕادەیەکی زۆر گۆڕی و تورکەکان شەپۆل دوای شەپۆل بە درێژایی چەندین سەدە هاتن و نیشتەجێی ئەو ناوچانە بوون.
ئاساتووریان تەنانەت مێژووی هاتنی کوردان بۆ باکوور دەگێڕیتەوە بۆ کاتێکی زۆر نوێ تریش و دەڵێت لە سەدەی شازدە بە دواوە دوای شەڕی 1514 لەنێوان سەفەوی و عوسمانییەکان سوڵتانی عوسمانی بە پێشنیاری مەلا ئیدریسی بیدلیسی کە خۆی خەڵکی ناوچەکە بووە، کوردەکانی لە ناوچەکانی باکووری کوردستانی ئەمڕۆدا نیشتەجێ کردوون. ئاساتووریان بۆ ئەوەی خۆی لە دەست وتەی بێ پێچ وپەنای زەینەفۆن سەبارەت بە شوێنی کۆنی نیشتەجێ بوونی کوردان ڕزگار بکات، زۆر بەسانایی دەڵێت کاردۆخەکان کورد نەبوونه.
پێم وایە بێ بنەما بوون و دەمارگیرانە بوونی ئەو بۆچوونانەی ئاساتووریان لە لای ئەو کەسانەی خوێندنەوەی ئاکادێمیکیان لەسەر مێژووی کوردستان هەیە زۆر ئاشکرایه. ئەو بۆچوونانە بێ بنەماتر لەوەن کە لە توێژینەوە مێژووییەکان دا بە جیددی وەربگیرێن.
بەڵام دەمارگرژیی ئەرمەنییانە، ئاساتووریانی تووشی ناتەبایی زۆر زەق تری دیکەش کردووە. ئاساتووریان لە لایەکەوە کرمانجی ژووروو بە یەکێک لە کۆن ترین دیالێکتەکانی کوردی دەزانێ، لە لایەکی دیکەوە پێی وایە لەبەر ئەوەی کوردی کرمانج لە کۆنەوە تێکەڵاوییان لەگەڵ ناوچەی ژیانی ئەرمەنییەکان هەبووە، ئەو دیالێکتەی زمانی کوردی بە خەستی کەوتووەتە ژێر کاریگەرێتی تایبەتمەندییەکانی زمانی ئەرمەنی. ئەوە لە حاڵێک دایە کە ئاساتووریان لە بیری دەچێتەوە کە هەر خۆی پێداگری لەسەر ئەو بۆچوونە کردبوو کە کوردە کرمانجەکان لە سەدەی شازدە بە دواوە هاتوون بۆ ئەو ناوچانه. بۆیە ناچارە ئەو کەوانەیە بە قسەکانی زیاد بکات کە یەکەمین پێک گەیشتنەکانی کورد و ئەرمەن ڕەنگە بگەڕیتەوە بۆ سەدەی دوازدە. واتە هەتا ئێرە سێ جار بۆچوونی خۆی سەبارەت بە کۆچی (گریمانەیی) کوردان بۆ وڵاتی ئەرمەنییەکان گۆڕیوە: جارێک دەڵێت ئەو کۆچە لە سەدەی شازدەهەم و بە پیلانی مەلا ئیدریسی بدلیسی بووە. جارێک دەڵێت ڕەنگە لە سەدەکانی یازدە و دوازدەدا بووبێ و جارێکیش دەڵێت لە سەدەی شەشەم لە ئەنجامی هێرشی عەرەب دا ڕووی داوە.
یەکێک لەو بەڵگە زمانەوانییانەی ئاساتووریان بۆ چەسپاندنی کاریگەرێتی زمانی ئەرمەنی لەسەر دیالێکتی کرمانجی ژووروو باسی لێ دەکات جیاوازیی نێوان پیتی ڕێی کز و ڕێی قەڵەو لە زمانی کوردی دایە و دەڵێت ئەو تایبەتمەندییە فۆنۆلۆژیکە لە زمانی ئەرمەنییەوە چووەتە ناو زاراوەی کرمانجیی سەرووەوە. جارێ هەر باسی ئەوە ناکەم کە جیاوازیی ئەو دوو پیتە لە کرمانجیی سەروودا بوونی نییە و تایبەتە بە کرمانجی ناوەڕاست. ئاساتووریان وا دیارە ئاگاداری ئەو ڕاستییە نەبووە. بەڵام پرسیار ئەوەیە جیاوازیی فۆنۆلۆژیکی نێوان ئەو دوو پیتە بۆ دەبێت ببێتە بەڵگەی کاریگەرێتی زمانی ئەرمەنی لەسەر زمانی کوردی؟ ئەو بانگەشەیە چۆن دەچەسپێندرێ؟ وەک نموونەیەکی دیکە لە باسی چاوگی “پارزنین”دا دەڵێت ئەو چاوگە هەر لەناو کوردانی کرمانج دا هەیە و سۆرانییەکان ئەو چاوگەیان نییە و لە جیاتی ئەو کەڵک لە چاوگی “پاڵاوتن” وەردەگرن، کەوابوو کرمانجەکان ئەو چاوگەیان لە ئەرمەنییەکان وەرگرتووە. بۆچوونی ئاساتووریان بە دوو بەڵگە هەڵەیە. مامۆستا مەسعوود محەمەد لە پەرتووکی زاراوەسازی پێوانەدا، ڕێک باسی ئەو چاوگە دەکات و دەڵێت لە ناوچەی کۆیە دەکار دەکرێت و تەنانەت ناویشی لێ ساز کراوە و خەڵکی ئەو ناوچەیە لە جیاتی وشەی “پاڵوێنە” دەڵێن “پارزۆنگ”، کە مامۆستا وەک هاوتای وشەی “فیلتێر” یان “سافی” پێشنیاری دەکا. بەڵگەی دووەم ئەوەیە کە خودی ئاساتووریان دەڵێت ئەو چاوگە لە هەندێک ناوچەی ناوەندیی ئێرانیش دا لەنێو زاراوە کۆنە ئێرانییەکان دا ماوەتەوە. کەوابوو بۆچی نەڵێین ئەو چاوگە لە زمانی کوردییەوە چووەتە ناو زمانی ئەرمەنییەوە نەک بە پێچەوانه؟
هەڵەی ئاساتووریان هەر لە بواری مێژوو و زمان دا نییە. ئاساتووریان لە بواری ئەدەبی کوردیش دا بۆچوونی ئەوتۆ دەردبڕێ کە یان تەعبیر لە ناشارەزایی ئەو لەم بوارەدا دەکەن یان نیشانەی ئەوەن کە بەئاگایانە خەریکە ڕاستییەکان سەبارەت بە زمان و مێژوو و ئەدەبی کوردان دەشێوێنێ. ئاساتووریان لە باسی گۆرانی و لوڕیدا دەڵێت:
“پێشینەی مێژوویی وەپاڵ دانی دیالێکتەکانی گۆرانی و لوڕی بۆ سەرچاوەیەکی کوردی ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی شازدەهەم بەم لاوە ئەو دیالێکتانە بوون بە زمانی پەیوەندی و زمانی نڤیساری فیرقەی ئەهلی حەق لە ناوچە کوردنشینەکانی باشوور و ناوەنددا”[14]
هەر کەس سووکە ناسیاوییەکی لەگەڵ مێژووی ئەدەبی کوردیدا هەبێت.دەزانێت دیالێکتی گۆران زۆر بەر لە سەدەی شازدەهەمەوە زمانی وێنەی ئایینی یارسان بووە. پێشینەی بەکارهێنانی گۆرانی لەلایەن یارسانەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ دەورەی بالوولی مایی. ئاساتووریان بە سەخاوەتێکی بێ وێنەوە نزیکەی هەشت سەد ساڵ لە مێژووی ئەدەبی گۆرانی و پێشینەی ئەدەبی کوردی قرتاندووە و فڕێی داوە.
بابەتێکی دیکە کە ئاساتووریان زۆر جەختی لەسەر دەکاتەوە و لەم دواییانەدا بووە بە تەرجیع بەندی ئەو کەسانەی بڕوایان بە ئایدۆلۆژی ئێران شاری هێناوە ئەوەیە کە “وشە”ی کورد لە دەقە کۆنەکان دا ئاماژە بە ناوی جەماعەتێکی ئەتنیکی تایبەت ناکات بەڵکوو بە مانای خەڵکی کۆچەر و خەڵکی ئاژەڵدار و شوانکارە بووە. یەکێک لە بەڵگەکانیشیان بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بۆچوونە ئەوەیە کە لە دەقە کۆنەکان دا ناوی کورد بۆ خەڵکێک بەکار هێنراوە کە جوگرافیای ژیانیان زۆر لە کوردستانی ئێستا دوور بووە. ئەوانە ناتوانن ئەو ڕاستییە مێژووییە بپەژرێنن کە لەگەڵ ئەوەی کوردستانی ئەمڕۆ لە کۆنەوە هەر شوێنی ژیانی کوردان بووە بەڵام بەربڵاویی جوگرافیایی شوێنی ژیان و کۆچ و کۆچ باری کوردان لە زەمانی زوودا زۆر بەربڵاوتر لە کوردستانی ئێستا بووە. دکتۆر جەمشیدی سەداقەت کیش لە پەرتووکی “کردان پارس” دا باسی ئەو هۆزە کوردانە دەکات کە شوێنی ژیانیان هەتا ئەم دواییانەش لە ناوچە باشووری و ناوەندییەکانی ئێران دا هەڵکەوتبوو.
ئەو قسەیەی ئاساتووریان کە دەڵێت ناوی کورد لە زەمانی زوودا ئاماژە بە ناوی نەتەوەیەکی تایبەت ناکا، لەناو ئەوداڵانی دیکەی ئایدۆلۆژی پان ئێرانسمیش دا کڕیاری زۆره. ئیحسانی هووشمەند دەڵێت ناوی کورد نەک ئاماژە بۆ نەتەوەیەکی تایبەت، بەڵکوو ئاماژە بۆ شێوە مەعیشەت و بەڕێ چوونێکی تایبەت دەکا؛ جا خەڵکی خاوەن ئەو شێوە بەڕێ چوونه، چ کورد بووبن و چ غەیری کورد، ئەو ناوە لەبارەیان دا وەڕاست گەڕاوه. ئەو شێوە بەڕێ چوونە بریتی بووە لە ژیانی ئاژەڵ داری و کۆچ و کۆچباری بەردەوام.
ئاساتووریان بۆ وشەی “کرمانج”یش هەر ئەو قسەیە دەکات و دەڵێت ئەو ناوە مانایەکی ئەتنیکی نییە بەڵکوو کرمانج بریتییە لە خەڵکی بەلەنگاز و فەقیر.
بەکارهێنانی هەر دووک وشەی “کورد” و “کرمانج” بەم مانایانەش وەک یەکێک لە ماناکانی ئەم وشانە لەناو خودی کوردان دا باوە. بەڵام ئەوە بەم مانایە نییە ئەو وشانە لە مانای ئەتنیکی بێ بەرین. ئەو توێژەرانەی لە لقە جۆراوجۆرەکانی زانستە مرۆییەکان دا کار دەکەن ئەوەندە ژیر هەن بزانن زۆر جار وشەکان دەلالەتێکی تایبەت و دەلالەتێکی گشتیتریان هەیە و پشتگوێ خستنی هەر کام لەو دەلالەتانە دەبێتە هۆی ئەوەی توێژینەوەکەیان لە جیاتی ڕاستی، کارێکاتۆری ڕاستیمان پێشان بدەن.
لە زمانی عەرەبیش دا ڕێک ئەو جیاوازییە لەنێوان مانای گشتی و مانای تایبەتیی وشەی “عەرەب”دا هەیە. وشەی عەرەب جاری وایە بە هەموو خەڵکی عەرەب دەگوترێت و جاری واشە (لەو کاتانە کە بە شێوەی کۆی “الاعراب” کەڵکی لێ وەردەگیرێ) بە بەشێک لە عەرەبەکان دەگوترێ؛ واتە عەرەبی دەشتەکی و کۆچەر، نەک عەرەبی نیشتەجێ و شارەیی. ئەو دوو مانایە بۆ وشەی عەرەب لە دەقی قورئانیش دا کەڵکیان لێ وەرگیراوە. لە هەر دوو ئایەتی خوارەوەدا وشەی (الاعراب) ئاماژە بۆ بەشێک لە عەرەب واتە عەرەبی دەشتەکی یان کۆچەر دەکەن. ئەوە بەم مانایە نییە ئەو عەرەبە کۆچەرانە عەرەب نین، بەڵکوو لێرەدا وشەی عەرەب بە مانا تایبەتەکەی بەکار هێنراوە نەک بە مانا گشتییەکەی:
قالَتِ الْأَعْرابُ آمَنَّا قُلْ لَمْ تُؤْمِنُوا ۆ لکِنْ قُولُوا أَسْلَمْنا ۆ لَمَّا يَدْخُلِ الْإيمانُ في‏ قُلُوبِکُمْ
وەگێڕانی مامۆستا هەژار: عەرەبەکانی دەشتەکی وتیان باوەڕیمان هێنا. بێژە هێشتا باوەڕیتان نەهێناوە؛ بەڵام بێژن خۆمان بەدەستەوە داوە. هێمان بڕوای ئیسلامەتی نەچووەتە ناو دڵتانەوە.[15]
الْأَعْرَابُ أَشَدُّ کُفْرًا ۆنِفَاقًا ۆأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَیٰ ڕَسُولِهِ
وەرگێڕانی مامۆستا هەژار: عارەبەکانی دەشتەکی لەمەڕ خودا نەناسین و دووڕوویی بێ ڕەزاترن و بۆ سنوور پێ نەزانینی هەرچی خودا بۆ پێغەمبەری ناردووە، کۆڵیترن[16]
لەناو بەشێک لە کوردیش دا کاتێک کوردە کۆچەرەکانی ناوچەکانی دیکە دەهاتن، پێیان دەوتن: “کوردە”. یان کورد لەناو خۆیدا بە بەشێک لە خەڵکی گوتووە “کرمانج”؛ بەڵام هەردووک بەشەکە هەر کورد بوون و وا نەبوو بەشێکیان کورد بن و بەشێکیان غەیری کورد بن. هەڵگرانی ئایدۆلۆژی پان ئێرانیستی وەک چۆن لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری دیاردە فەرهەنگییەکانی ناو کورددا نائاشنان، لەگەڵ ئەم شێوە بەکارهێنانانەش نامۆن. بەڵام جیاوازیی نێوان (اطلاق خاس) و (اطلاق عام) شتێک نییە پسپۆڕێکی زانستە مرۆییەکان تێی نەگا، مەگەر ئەوەی مەبەستێکی تایبەتیی هەبێت.

کۆتایی:
گارنیک ئاساتووریان کە لە ناوەندە ئاکادێمییەکان دا خۆی وەک کوردناسێک ناساندووە، هەڵگری ئایدۆلۆژییەکی سیاسی توندئاژۆیانەیە. ئەو ئایدۆلۆژییە ئاوێتەیەکە لە پان ئێرانیسم و ناسیۆنالیسمی زێدەڕۆیانەی ئەرمەنی. لەگەڵ ئەوەی هەوڵ دەدا نووسراوەکانی ڕواڵەتێکی توێژەرانە و ئاکادێمیکیان پێوە دیار بێ، بەڵام نووسینەکانی لەباری زانستییەوە هەژارن و لە میتۆدۆلۆژییەکی درووست بێبەرین. ئاساتووریان زیادتر لەوەی بە شوێن دۆزینەوەی ڕاستییەکان لەمەڕ مێژوو و فەرهەنگی کوردەوە بێ، کارگێڕێکی سیاسییە بە هەندێک ئامانجی دەستنیشانکراوە وە. ئایدۆلۆژی ئێران شاری لە لقە جۆراوجۆرەکانی زانستە مرۆڤییەکان دا نوێنەری تایبەت بە خۆی هەیە. ئەو ئایدۆلۆژییە هەتا ئێستا زیادتر لە بواری ئەندێشەی سیاسی و مێژووی ئەندێشەدا کاری دەکرد. ئێستا خەریکە پەل دەهاوێژێ بۆ بوارەکانی زمانەوانی و مێژوو و خەڵکناسیش. ئاساتووریان لەم زەمینانەی دواییدا کار دەکا. جێگای خۆیەتی پسپۆڕانی کورد لە بواری جۆراوجۆری زمانەوانی، مێژوو و خەڵکناسی، بێ بنەما بوونی بۆچوونی کەسانی وەک ئاساتووریان بە شێوەی زانستی نیشان بدەن.
______________________________________
[1] گارنیک آساطوریان، کردها و خاستگاە آنها، ڕوش شناسی مطالعات کردی، ترجمە سنعان سدیقی، تهران، نشر فرهامه، 1397
[2] جگە لەم پەرتووکه، پەرتووکێکی دیکەی ئاساتووریان کە لەگەڵ ویکتۆریا ئاراکوولیان نووسیویە بە ناوی ” دین ملک طاووس: یزیدیها و جهان معنوی آنها” وەرگێڕراوەتە سەر زمانی فارسی و وەشانخانەی “فەرهامه” چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
[3] وشەی “سیاسەت بردوو”م بە گوێرەی قاڵبی وشەیەکی وەکوو “تاوبردوو” وەک هاوتای “سیاسەت زده” بە کار هێناوە.
[4] کردها و خاستگاە آنها، ل 17
[5] وەڕاستگەڕاو: مسداق
[6] کردها و خاستگاە آنها، ل 1-20
[7] وار: بە پێشنیاری خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد قازی، وەک هاوتای “مورد” دانراوە.
[8] سوڵتانی، ئەنوەر، مەکەنزی و کورد، چاپەمەنی مانگ، ل 9
[9] گزنفۆن، ئاناباس، وەرگێڕانی لە یۆنیانییەوە عەلی فەتحی، هەولێر، خانەی موکریانی، 2013، ل 161
[10] د فەرهاد پیرپاڵ، کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە، هەوڵیر، دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی ئاراس، 2006، ل 93
[11] سەرچاوەی پێشوو، ل 76
[12] سەرچاوەی پیشوو، ل 78
[13] بڕوانه: نەوشیروان مستەفا ئەمین، کورد و عەجەم، مێژووی سیاسیی کوردەکانی ئێران، مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێجیی کوردستان، چاپی سێیەم، 2007
[14] کردها و خاستگاە آنها، ل 32
[15] قورئانی پیرۆز، وەرگێڕاوی مامۆستا هەژار، انتشارات تازە نگاه، نشر احسان، ل 517
[16] سەرچاوەی پێشوو، ل 202[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,950 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdishbookhouse.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-03-2019 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 19-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 19-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 15-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,950 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 19-02-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
عەلی شایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی گوندی خەزنەی هەولێر ساڵی 1994
ژیاننامە
سەباح حاجی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
هەردی
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عومەر چاوشین
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
08-02-2010
هاوڕێ باخەوان
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
03-09-2010
هاوڕێ باخەوان
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
10-03-2021
بەناز جۆڵا
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
16-01-2024
زریان عەلی
پێشڕەو دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
15-01-2025
زریان عەلی
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,819
وێنە
  114,197
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,320
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
عەلی شایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی گوندی خەزنەی هەولێر ساڵی 1994
ژیاننامە
سەباح حاجی
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
ژیاننامە
هەردی
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەسڕ لە خورماتوو ساڵی 1997
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
کورتەباس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی بەریتانیا: دەبێت مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.218 چرکە!