ناو: محەمەد
نازناو: حەمەبۆر
ناوی باوک: مستەفا عەلی
ناوی دایک: حەمدیە مستەفا
ڕۆژی لەدایکبوون: #13-05-1920#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-12-2013#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
[1]
$ژیاننامە$
لەدایکبووی سلێمانی، گەڕەکی سەرشەقام.
لە تەمەنی لاوییەوە، دەستی داوەتە شیعر نووسین و لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمە، بڵاوکراونەتەوە، لە ڕۆژنامەکانی: (ژین، هەتاو، هیوا) . بەناوی (خۆشەنگ)ەوە بابەتەکانی بڵاو دەکردەوە،
دواتر بەناوی: (حەمەبۆر)ەوە بەردەوام بووە لە نووسین.
بەردەوامبووە لە بوارەکانی نووسین و شیعر و و ئەدەب و مێژوو و کەلەپوور و وەرگێڕان و فەرهەنگی کوردی.
سەدان نووسین و بابەتی ئەدەبی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی: هاوکاری، بەیان، ڕەنگین، ڕۆشنبیری نوێ، گۆڤاری کۆڕی زانیار کورد، ڕۆژی کوردستان، کاروان) بڵاوکراوەتەوە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی$:
1. هەمیشە بەهارە، 1947 بە ناوی (محەمەد هۆشەنگ) بڵاوی کردووەتەوە.
2. کەڵدانی وەشکرد
3.قوتنەکەمان
4.چەوەندەری شەکر
5.چەپکێ هەڵبەستی بڵاونەکراوەی مستەفا بەگی کوردی
6. دیوانی کوردی، بە دوو بەرگ
7.ساغکردنەوە و لەسەرنووسین و لێزیادکردنی شیعری شێخ ڕەزای تاڵەبانی، چاپی م.هۆشیار قەفتان
$دەستنووسەکانی$ کە هەندێکیان ئامادەن بۆ چاپ:
1.دیوانی خۆشەچین، کۆی شیعرەکانی حەمەبۆر
2.مەلا حەمدون، ژیان و بەسەرهاتی و شیعرەکانی
3.نەخۆشییەکانی ئاژەڵ، بە کوردی و عەرەب
4.فەرهەنگی پەهلەوی، بە چوار بەرگ
5.سەرگوز و خشتەی ژیانی
6.میرزا غەفور، ساغکردنەوەی دیوانەکەی
7.حسێنیه، فەرهەنگی عەرەبی- کوردی، عەبدوڵلە تەیفی مەردوخی، حەمەبۆر ساغکردنەوەی بۆ کردووە.
بێجگە لە چەندین بابەتی تر کە بەتەواونەکراوی لە پاشی بەجێماون، وەک: خێڵی هەرکی، قەڵای دمدم، بەیتی کوردی، بابەتی زمانەوانی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی.