ئەسپ و زین، کەر قەڕازە
زین، لە چەرم و تەختە دروست دەکرێت لە جیاتی(کۆپان-کورتان) دەکرێتە سەر پشتی وڵاغە بەرزەی ماین و ئەسپ و سوار لەسەری دادەنیشێت، بەهیچ کلۆجێک کورتان لە ئەسپی ناوەشێتەوە تەنها بە زینەوە جوانە و هەر زینیشی لێ دێت، قەڕازە، هەندێجار گۆڕان لە دەنگی پیتی(ز) ڕوودەدات لە گۆکردن دەبێتە(قەڕاسە)، قەلادەشی پێ دەگۆترێت، دەخرێتە سەر مل و سەر و گوێلاکی گوێدرێژ زۆر جوان لێی دەوشێتەوە، ئەوەش لەلایەن کوردەوارییەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ لێهاتن و لێک وەشانەوە و هەرکەسە و بەجل و بەرگ و نەریتی خۆی دەوترێت: ئەسپ و زین، کەر قەڕازە.[1]