ناونیشانی پەڕتووک: کوڕی ژێر چەترەکە (the guy at the bus stop )
ناوی نووسەر: #ڕازاو غەفوور#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ناوەرۆکی ڕۆمانی کوڕی ژێر چەترەکە، پەرژاوەتە سەر گرێچنی ژیانی کومەڵایەتی ڕابردوو. ئەو وەکوو خۆی باسی کرد بارودۆخی ژیان و کولتووری زاڵ لە دەیەکانی 70ی زایینی تاکوو ئەم سەردەمەی شیکردۆتەوە و لەم بازنەدا، پێوەندی و سۆزی هاوڕێیەتی ئەو سەردەمە کە پتر و قووڵتر ئاوێتەی ڕێز w خۆشەویستی، ئەڤین و دڵسۆزی لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دا بووە شەنوکەو کردووە.
نووسەر لەم بارەوە دەڵێ: لە ڕابردوودا خزم و دەرودراوسێ بە دەم یەکترەوە بوون و پشت پەنای یەکتربوون. خەڵک هەموو وەکوو کەسوکاری یەکتربوون و هەوڵیان دەدا برینی یەکتر ساڕێژ بکەن.
ڕازاو هیواخوازە که خەڵک بەگشتیی و توێژی لاوانی کوردستان بەتایبەتی خوێنەری ڕۆمانەکەی بن تاکوو باشتر لە ژیان و گوزەرانی ڕابردوو تێبگەن و بەراوردی بکەن بەم سەردەمە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان لاوازبوون و متمانە جێگای خۆی داوە بە گومان.[1]