پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
ڕاسان ساراڵ: ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی دیواندەرە، جگە لە تاڵانکردنی کانزاکان، ژینگە و شوێنی ژیان و کاسبیی خەڵکیشیان تێک داوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دیواندەرە

دیواندەرە
وتووێژ: بێهزاد قادری

لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی دەستوپەیوەندییەکانیان لە کوردستان کە زۆرینەیان سەر بە سپای پاسدارانن، بە بیانووگەلی جۆراوجۆر، سەرقاڵی دزین و دەرهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستانن. ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەم کارە دەکات و پشکی کورد تەنیا لەنێوچوونی ژینگەکەی، بێکاری، هەژاری و کۆچ بووە.
یەکێک لەو ناوچانەی کوردستان کە خاوەن کانزایەکی زۆر و دەوڵەمەندە، #دیواندەرە#یە لە پارێزگای سنە. لەم وتووێژەدا لەگەڵ چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە کە لە نێوخۆیە، بە ناوی خوازراوی ڕاسان ساراڵ، دەپەرژێینە سەر ئەم بابەتە:

- ڕێژیمی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام سەرقاڵی تۆمارکردنی کانزا لە پارێزگاکانی کوردستان بووە. لەم نێوانەدا چەندین کانزای لە شارستانی دیواندەرە و لە داوێنەکان چل چەمە تۆمار کردووە. دوایین زانیارییەکان لەمبارەوە باس لە چی دەکات؟ چ کەس و لایەنگەلێک لەو کارانەدا دەستیان هەیە؟

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە تۆمارکردنی کانزاکان ئەوەیە کە ڕێژیم موتالعاتی تا قووڵایی 450 میتری لە ناوچەی دیواندەرە دەست پێ کردووە و باس لەوە دەکرێت کە دەیەوێت زەوب ئاهەنی ئیسفەهان (ذوب آهن اصفهان) یان فولاد بهێنێتە ناوچەکە، چونکە دیواندەرە یەکێک لەو شارانەیە کە زیاترین کانزای تێدایە.

لەم بابەتەدا سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان (منابع طبیعی) و جیهادی کیشاوەرزی (جهاد کشاورزی) و ئیتلاعات و دادستانی شار و سپای پاسداران، کارئاسانی بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە زۆرتریشیان پاسدارن کە ئەو کانزایانەیان تۆمار کردووە. هەروەها هەندێک خەڵکی هەلپەرست لە گوندەکان کە شارەزاییان لە خەڵکەکە و کەژ و کێوەکان و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی خەڵک هەیە، بۆ چەواشەکاری لە یەکگرتوویی و بەرنگاربوونەوەی خەڵکی ناوچەکە، بوونەتە کەواسووری بەر لەشکەری داگیرکەران.

- ڕێژیمی ئێران بۆ تۆمارکردنی کانزا، لە چ شێوەگەلێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەوییانەی کە موڵکی خەڵکن، کەڵکی وەرگرتووە؟

یەکێک لەو ڕێگایانە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک ئەوەیە کە بە درۆ پێیان دەوترێت: ئاواییەکەتان ئاوەدان دەکەینەوە و جادەی قیرتاو و مزگەوت و قوتابخانەتان بۆ دروست دەکەین؛ بەڵام ڕێژیم خەڵکی ناوچەکە لەسەر خاک و ماڵی خۆیان دەکا بە کرێکار و نیگابان). هەروەها خەڵکی گوندەکان دەکەنە دوو بەش و وەها گورزی خویان لە خەڵک وەشاندووە. لە حاڵێکدا ئەو خزمەتگوزارییانە ئەرکی حکوومەتە و لەسەر حیسابی کانزاکان نییە. هەروەها کەسانێک کە سیخوڕی ڕێژیمن دەیانکەن بە سیخۆڕی مەعدەندارەکان کە چەند ئامانج دەپێکن: سیخوڕەکان ڕاپۆرتی ناڕەزایەتیی خەڵک بە مەعدەندار و سپا و ئیتلاعات دەدەن. ئەگەر کانزا لەنێو لەوەڕگەکان بێت ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان کارئاسانییان بۆ دەکەن و سپایش بەر خەڵک دەگرێت و ئەگەر کانزا لەنێو زەوی و زاری خەڵک بێت و خاوەن زەوییەکە ناڕازی بێت ئەوە لە جیهاد کیشاوەرزی پێیان دەڵێن: ئەم زەوییە ساڵی 42 لەوەڕگە بووە، ئەگەر بە پارە ڕازی بوو ئەوە باشە ئەگەر نەبوون ئەوە بە نرخی ناوچە پارەی پێ دەدەن و دەبنە خاوەن زەوی.

- زیانە ژینگەییەکانی تۆمارکردنی ئەو کانزایانە کە وەک خۆتان هەستتان پێ کردبێت، چین؟

ناوچەی دیواندەرە و ساراڵ و چلچەمە یەکێک لە بەرهەمهێنەرە گەورەکانی گۆشتن لە ئێران؛ جگە لە گۆشت، شیر و گەنم و هەنگوینیش بەرهەم دێنن. ئەم درهێنەرانی کانزاگەلە لەوەڕگەی ئاژەڵەکان و شوێنی هەنگەکان تێک دەدەن و ڕاستەوخۆ لەسەر ئابووریی خەڵک و ناوچە کاریگەریی دەبێت و تەپوتۆزەکانی کارکردن لە بەهاران لەسەر گیا و دار و گەنم کاریگەرە و ژێرخانی سروشتی ناوچەکە تێک دەدات و دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی لەنێوچونی ژینگە و خاک کە یەکێک لە هۆکارەکانی هەستانی لافاوەکانە.

- تۆمارکردنی ئەم کانزایانە و بەتاڵانبردنی ئەم سامانانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە بواری ئابوورییەوە چ زیانێکی بە کوردستان و خەڵکی ئەو ناوچەیە گەیاندووە؟

یەکێک لە زیانەکانی ئەوەیە کە خەڵکی ئەو ناوچەیە سەرمایە و پارەیەکی زۆریان بۆ ئاوەدانیی ماڵ و شوێنی ئاژەڵداری و زەوی و زار تەرخان کردووە کە بتوانن خۆیان و لە داهاتوو منداڵەکانیان ئاوارە نەبن، بەڵام بە تێکدانی ژێرخانی ئابووریی ئەو ناوچەیە، یەکەمجار خەڵکی دێهات و دوای ئەو خەڵکی شارەکان کە بازاڕیان بە داهاتی ئەو خەڵکە دەچەرخێت دەکەوێتە مەترسییەوە. دەرەنجامی ئەوەش کۆچە بەرەو پەراوێزی شارەکان و تێکدانی بافتی شاری بەهۆی هەژاری و دروستکردنی ماڵی فەقیرانەی بێ مۆڵەت کە خزمەتگوزاریی شارەکانیش تووشی گرفت دەکات. بۆ نموونە بەهۆی کەم بوون و لەنێوچونی لەوەڕگە خەڵک خەریکن واز لە ئاژەڵداری و هەنگداری دێنن کە دەبێتە هۆی بێکاربوونی باشترین هێزی کار و ئابووری ناوچەکە.

- ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیی خۆیدا بەردەوام کانزا، سامانە سروشتی و ژێرزەوینییەکانی کوردستانی بەتاڵان بردووە. لەم نێوانەدا پشکی کورد و کوردستان چۆناوچۆنە؟

پشکی کورد تەنیا لەنێوچوونی ژینگە و ئابووریی خەڵک، بێکاری، هەژاری و کۆچە.

- خەڵکی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاڵانکارییانە دەبێ چی بکەن؟ بۆ نموونە ئێستا خەڵکی دیواندەرە دەبێ چی بکەن؟

وەک دەزانین ڕێژیمی ئێران هیچ کات لە وتە و کردەوەی خۆی بەرانبەر بە خەڵک پاشەکشەی نەکردووە و خۆپیشاندان و چالاکیی مەدەنی وڵامێکی نەبووە بۆ خەڵک و نەرمینواندنی خەڵک لەگەڵ ڕێژیمێکی دیکتاتۆر ئاکامێکی نەبووە. بە ڕای من دەبێ هاوکاریکردنی خەڵک لەگەڵ مەعدەنکارەکان جۆرێک لە خەیانەت پێناسە بکرێت، هەروەها دەبێ ژیانی ئەو مەعدەنکارانە لەنێو خاکی کوردستان بخرێتە مەترسییەوە تاکوو نەوێرن بۆ بۆ تاڵانکردن بێنە کوردستان. تەنیا شتێک کە دیتوومە کە وڵامی هەبێت، توندوتیژی بەرامبەریان بووە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 699 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەرهەنگ
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دیواندەرە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 699 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
شاناز
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
شاناز
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.422 چرکە!