یەکێتی ناوەندی بالەی عێراق وادەی دەستپێکی یارییەکانی خولی بالەی کچانی لاوانی یانەکانی عێراقی ئاشکرا کردوو بڕیاری دا یارییەکانی لە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو.
لیژنەی پێشبڕکێکان لەیەکێتی ناوبراو بڕیاریدا یارییەکانی خولی بالەی کچانی لاوانی یانەکانی عێراق بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەهۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد لە #عەنکاوە# بەڕێوەبچێت.
#جەمال ڕەشید# سەرۆکی یەکێتی بالەی سلێمانی، خولەکە بۆ لەدایک بووانی 2003 و 2004 دەبێت و یارییەکانی ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت چاوەڕوانی خولێکی بەهێزیش دەکرێت ئەوەش لە دوایی ئەوەی زۆرێک لە یانەکان گرنگی بە ئاستی تەمەنەکان دەدەن.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!