ئیسلام کوڕ و برا و باوک و مێردی کردووە بە پارێزبەند بۆ ژن
کۆیلایەتی!
زەواجیان لا سوک کردن و دووریان خستنەوە لە ژیانێکی خێزانی تەندرووست!
منداڵیان لا ناشرین کردن و قەناعەتیان پێکردن کە سەر ئێشەی زۆرە و ئەوە ناهێنێ کە ژیانی خۆتی لەسەر دانێی!
فێری مەنعیان کردن و یاساشیان دەرکرد بۆیان گەر حامیلە بوون منداڵەکانیان لەبار ببەن!
بەناوی ئاژەڵدۆستییەوە سەگیان لەبەرچاویان جوان کرد و خزمەتکردنی سەگیان کرد بە ئەرکێکی مرۆڤانە!
ئێستە لەبری ئەوەی منداڵی بەدواوە بێ سەگێکی بەدواوەوەیە!
جاران کۆیلەکان کۆیلەی مرۆڤ بوون ئێستە کۆیلەی سەگن!
لە ڕۆژاوا بۆت نییە خواردنی بەرماوە بدەیت بە سەگ، دەبێ خواردنی تایبەتی بۆ بکڕێت، یان حسابی مرۆڤێکی بۆ بکەیت!
وە چ مرۆڤێکیش؟ پێچەوانەی ڤیگەن و ڤیجتەریان و هەتا مرۆڤە ئاساییەکانیش، بەڵکوو تەنها و تەنها گۆشت خۆر!
هەیە خۆی ڤیگەنە، یان ڤیجتەریانە و گۆشت ناخۆن، کەچی گۆشت بۆ سەگەکانیان دەکڕن و دەیکەن بە دەمیانەوە!
کەس وەک ئافرەت قەرزاری ئیسلام نییە، کە کوڕ و برا و باوک و مێردی کردووە بە پارێزبەندی بۆی، شارستانیەتی سەردەمیش هەمووی لێ سەندووەتەوە و سەگێکی پێداوە! [1]
د.#عومەر عەلی کەریم#