ڤیدیۆ: شوێنەوار و گۆڕی ئەسحابەیەکی داود پێغەمبەر لە هەرێمی کوردستان
زانیاری و ڤیدیۆگرتن: #نادر ڕۆستەیی#
ساڵی ڤیدیۆ: 2022
شوێن نەزانراو
لە گەشتی ئەمجارەمدا دەچینە ناو شوێنەوارکی سەردەمی داود پێغەمبەر و یەکێک لە پاشا کوردەکان کە لە شوێنێکی زۆر بەرزە. لەبەر پاراستنی شوێنەوارەکە ناونیشانی باس ناکەین، بەڵام ئاماژەیەکی کورت بە چیڕۆک و ئەفسانەی بەسەرهاتەکە دەکەین.
3 گۆڕ لە شوێنە هەیە.
بە پێی زانیاریی هاووڵاتیانی ناوچەکە و هەندێک پەڕتووک و سەرچاوە، یەکێک لە گۆڕەکان ئەسحابەیەکی نزیکی داود پێغەمبەرە بە ناوی وریا(ئۆریا). گۆرێکیش خێزانی یەکێک لە میرە دەسەڵاتدارەکانی کوردە.
چیڕۆکێکی سەیر لەسەر داود پێغەمبەر و ئەم ئەسحابەیە (ئۆریا) هەیە، کە نامەوێت بچمە ناوەرۆکی. ئەم چیڕۆکە لە ئینجیل باس کراوە. داود پێغەمبەر 99 ژنی هەبووە، ئەم ئەسحابەیەش ژنێکی جوانی هەبووە، بەقسەی داود پێغەمبەر دەچێتە جەنگ و شەهیدی دەکەن، دواتر داود پێغەمبەر دەیەوێت ژنەکەی مارەبکات، بەڵام خوا دوو مەلایکەت لە شێوەی مرۆڤ دەنێرێتە لای، یەکێک دەڵێ، گەورەم من یەک مەڕم هەیە، ئەو برایە 99 مەڕی هەیە و دەیەوێت مەڕەکەی منیش بۆخۆێ ببات، داواکارم دادوەریمان بۆ بکە!
داود پێغەمبەر لەخۆی تێدەگات و سوزدە بۆ خوا دەبات و پەشیمان دەبێتەوە و دەچێتە سەر گۆڕی ئۆریا و داوا دەکات لێی ببوورێ، بەڵام ئۆریا وەڵامی ناداتەوە.
داود پێغەمبەر خاوەنی پەڕتووکی زەبورە کە بە پەڕتووکێکی ئاسمانی ناسراوە. داود پێغەمبەر بەیەک لە پاشاکانی ئیسڕائیلیش ناسراوە و 1000 ساڵ پێش زاین حکمی کردووە، باوکی سلێمان پێغەمبەرە. [1]