دار لە داری
پیرەلۆکە و هەوساری
مەبەست لە ئامێری تەشییە، (تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خووری مەڕ و کووڵکی مەرەز بەکاردێ) دار لە داری، مەبەست لە کلکە تەشی و سەلکە تەشییە کە پێکەوە لکاون، پیرەلۆکە و هاوساری، واتە: بە تەشی لۆکە دەڕێسرێ و دەکرێتە داو و ئامادەدەکرێ بۆ چنین، داو بە هاوساری ئەسپ چووێنراوە. وەڵام (تەشی) .[1]