ناونیشانی بابەت: دەردە ڕێوی چییە؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
یەکێکە لە نەخۆشییەکان کە بەهۆیەوە مووی قژ دەوەرێت لە شوێنێکی دیاریکراوەی سەردا، یان لە دەمووچاو و برۆ و ڕیش یان لە جسمدا، ئەم نەخۆشییە تایبەت نییە بە تەمەنێکی دیاریکراوەوە بەڵام هەمیشە لە تەمەنی منداڵییەوە گەشە دەکات.
$جۆرەکانی 3 جۆرن کە ئەمانەن:$
1- دەردە ڕێوی ناوچەیی: کە بە پەڵە پەڵە قژەکە دەوەرێت.
2- دەردە ڕێوی زۆر: کە هەموو مووی قژ دەوەرێت.
3- دەردە ڕێوی گشتی: کە مووی هەموو جسم دەوەرێت.
$ئەو هۆکارانەی وا دەکەن کەسەکە تووشی دەردە ڕێوی ببێت ئەمانەن:$
1- ڕەگەزی بۆماوەیی.
2- کارلێکی جیناتی کەسەکان.
3- توشبوون بە نەخۆشییەکانی بەرگری لەش.
4- ژینگە.
5- هەڵگرتن و توشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریا.
6- پاڵەپەستۆی دەروونی.
$نیشانەکان:$
هەڵوەرینی قژ بە ڕێژەی زۆر سەرەتاییترین ئاماژەکانن کە دواجار بە شێوەی پەڵە پەڵەی خڕ و هێلکەیی قژەکان نامێنن و شوێنەکەی دیاردەبێت، ئەو شوێنانەشی مووکانی لێ هەڵدەوەرێت لوس دەبێت و ڕەگی مووەکان دیارنامێنن.
کاتێک قژ بە ڕێژەیەکی زۆر هەڵوەری پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێست بکرێت و چارەسەری خێرای پزیشکی وەربگیرێت.
واش لە کەسەکە دەکات کە هەست بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بکات.
$چارەسەری دەردە ڕێوی$
تا ئێستا چارەسەرێکی تەواوەتی نییە بۆ دەردە ڕێوی، چونکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگۆڕێت بە پێی بەهێزی بەرگری لەشی، هەندێک جاریش مووەکان لە خۆیانەوە دێنەوە، پزیشکی پسپۆڕی پێستیش کۆمەڵێک چارەسەر دەدات بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە ڕابگرێت و دووبارە بڕوێتەوە و چاک ببێتەوە. [1]