ناونیشانی بابەت: چارەسەرکردن بەرپرسیارێتییە
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
پیشەی پزیشکی پیشەیەکی زانستیی و وردە، چونکە مامەڵەکردنە لەگەڵ تەندرووستی و ژیانی مرۆڤدا.
بواری پێست و جوانکاریش بوارێکی هەستیارە، بەوپێیەی لایەنێکی گرنگ و ڕووکەشی مرۆڤەکانە و لەبەرچاوە.
ئێمەی پزیشکی پێست و جوانکاری گرنگییەکی زۆر بەو بوارە دەدەین و هەمیشە زانستییانە کێشەکانی پێست جارەسەر دەکەین.
سەرەتا کێشەو نەخۆشییەکە دەبینین و دەستنیشانی گرفتەکە دەکەین، پاشان ڕێنمایی پزیشکی دەدەین بە نەخۆشەکە، دواتر چارەسەری پێویست دەدەین بە نەخۆشەکە.
هەندێک کشەی تەندرووستی پێست هەیە پێویستی بە چارەسەری زیاترە لە دەرمان و ڕێنمایی تەندرووستی، بۆیە بە پێی کەیسەکان ئەو چارەسەرانە پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکەین.
چارەسەرەکانیش سەرجەمی بە باشترین ئامێرە پزیشکییەکانی بواری پێست و جوانکاری ئەنجام دەدەین و ناهێڵین هیچ زیانێکی لاوەکی بۆ نەخۆش درووست بکات و بەردەوام دەبین تا بە شێوەیەکی یەکجاری کێشەکانی پێستییان بۆ چارەسەردەکەین.
ئەوەی گرنگە لە کاری ئێمەدا ئەوەیە کە هەمیشە لەسەر داوای نەخۆش چارەسەر پێشکەش ناکەین، تایبەت لە بواری جوانکاریدا، بەڵکوو هەمیشە بە پێی پێویستی و سرووشتی بوونی چارەسەرەکان و گونجاندنی لەگەڵ شێوەو قەبارەی نەخۆشەکاندا چارەسەر پێشکەش دەکەین.
ئێمە مەبەستمانە دووربن لە کێشەی پێست و جوانکارییەکانی ئەنجامی دەدەن بۆ جوانکردنی ئێوەبێت بە شوەیەکی سرووشتی و جوان و سرەنجڕاکێش، نەک بۆ زەقکردنەوەی بەشێکی جەستەتان کە ببێتە هۆکاری تانەی خەڵک و پەشیمانبوونەوە لە ئەنجامدانی. [1]