تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی هەولێر# بەشدار لە یارییەکانی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، ئەمساڵ 2022 جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بە پێکهاتەیەکی جیاواز بەشداری لە یارییەکانی ئەم وەرزە کردووە، یانەی پێشمەرگە ئامانجی ئەوەیە بتوانێ ئاست و ئەنجامی گەورە لەم وەرزە تۆمار بکات و بتوانێ کێبڕکێ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بکات لەم وەرزە، لە بارەی بارودۆخی تیپەکە نیعاد عادل جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تاکو ئێستا بارودۆخی تیپەکەمان باشە، هەر چەندە کەم و کورٍیمان هەیە لە هێلی بەرگری تاڕادەیەک، ئەمەش زیاتر پەیوەستە بە خوودی ڕاهێنەر، هێشتا پێویستیمان بە هەماهەنگی زیاتر هەیە لەنێوان یاریزانانی یانەکەمان، جگە لەوەش هەندێک پێکانمان هەیە ئەوەش کاریگەری هەیە و ئێمەش کاری لە سەر دەکەین، گوتیشی لە ڕووی ئیدارییەوە هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە لە یانەکەمان، لە ڕووی دارایی و کەلوپەل و یاریگا و گواستنەوەکانیش هیچ گرفتێک بوونی نییە، لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەران هەوڵدەدەین زیاتر کار بکەین بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە درووست بکەین، گوتیشی لە نۆ یاری ڕابردوو خاوەنی 17 خاڵین و خولەکە بەهێزە و یاریزانانی یانەکان هەمووی ململانێ لە سەر پێشاندانی ئاستی باش دەکەن، ئێمەش وەکو یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئامانجی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکەمان بپێکین، بە یەک ڕوحیەتی بەرز یاری دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە سەرجەم ئەو یارییانەی ماومانە ئاست و ئەنجامان دڵخۆشکەر بێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 565 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!