شوان، شارەدێیەکە سەر بە شارۆچکەی ناوەندی شاری #کەرکووک#، شارەدێێەکی کورد نشینە و زیاتر لە 76ئاوەدانی و گوندی هەیە کەوتۆتە باکوری شاری کەرکووک و چیای #خاڵخاڵان# و هەڵەتەکانی ماسقەلان و دەشتی پان و بەرینی ناوشوانی تێدایە، بۆ کشتیاری و مەڕداری لەبارە و به و دواییانە نەوت و گازی سروشتیش لە سنوری گوندی عەلی موسا دۆزراوەتەوە.[1]