ناونیشانی بابەت: شەش هەڵەی باو لە کاتی هەڵامەت و پەتا
ئامادەکردن و وەرگێڕان: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و دابەزینی پلەی گەرما هەموو کەسێک ئەگەر هەیە تووشی هەڵامەت و پەتا بێت بەڵام کومەڵێک هەڵس و کەوتی هەڵە هەیە کە بەردەوام دەکرێنەوە و پێویستە خۆمان دوور بگرین لە دووبارە کردنەوەیان:
1 خۆ دەرخستن بەوەی کە نەخۆش نیت:
ئاسانە بڵێی نەخۆش نیم بەهۆی دەوام و ئیش و کارەوە: بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی توانای لەش بۆ بەرنگار بوونەوەی چالاکی ڤایرۆسەکان و درەنگ چاک بوونەوە.
2- بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکانی نەخۆشیەکە:
پاش سەرهەڵدانی نیشانەی پەتا و هەڵامەت پێویستە ڕێگری بکەیت لە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیەکە لە ڕێی داپۆشینی دەم و لووت لە کاتی پژمین و کۆکە لە ناو ماڵ و دەرەوە و شتنی دەست و دەم و چاو بە سابوون و ئاو بە جوانی.
3-خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن (ئەنتی بایۆتیک) دەرمانی ئەنتی بایۆتیک تەنیا بەکتریا لە ناو دەبات لە کاتێک دا پەتا و هەڵامەت بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوو دەدات، بۆیە ئەنتی بایۆتیک بێ سوودە و بگرە زیانی گەلێک زۆرە چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جۆرێک بەکتریای درووست بێت کە بە ئەنتی بایۆتیک لە ناو نەچێت، بێجگە لە کاریگەریە لاوەکیەکانی.
4- نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو شلەمەنی:
ڕاستە لە کاتی هەڵامەت ئیشتهات کەم دەبێتەوە و بە زەحمەت پارووت بۆ قووت دەچێت؛ بەڵام گرنگە بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە وەک شەربەتی فرێش و شۆربای مریشک.
5- پشت بەستن تەنیا بە دەرمان:
بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری هەڵامەت بەکار دێن بە تەنیا ڕەنگە بەس نەبێت بۆ زوو چاک بوونەوە بەڵکوو پێویستی بە پشوو و خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنی و خواردنی ئەو خۆراکانە هەیە کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
6- بەردەوام بوون لە جگەرە کێشان:
وازهێنان لە جگەرە کێشان هەنگاوێکی زۆر گرنگە هەموو کاتێ؛ بەڵام لە کاتی هەڵامەت دا زۆر پێویستە یان هیچ نەبێت کەمتر بکێشرێت چونکە دەبێتە زیاد بوونی کۆکە بەهۆی هەستیاری سیکڵدانچکۆکە و بۆریچکەکانی کۆئەندامی هەناسە. [1]