#لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی پێنجشەممە#05-01-2023# لە کۆشکی سەلام لە #بەغدا# پێشوازیکرد لە وەفدی ئەنجومەنی زانایانی مەزهەبی شیعی لە ئەفغانستان. سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند گەلی ئەفغانستان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا ئازارێکی زۆریان چەشتووە و پێویستە زاڵبن بەسەر ئەو کارەساتانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنن، هاوسۆزی ئێڕاقی بۆ گەلی ئەفغانستان دەربڕی و پشتیوانی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی ناوخۆیی لەنێوان هەمووان پێکهاتەکانی، هەروەها تەئکیدیشی کردەوە لەسەر بەهێزکردنی ئاساییش و ئۆقرەیی و ڕێزگرتن لە فرەڕەنگی و ئازادییەکان و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و تۆقاندن. سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی سەربەخۆبوونی ئەفغانستان لە بڕیارداندا و پێویستی دۆزینەوەی شێوازەکانی پەرەپێدانی ئاستی گفتوگۆی ناوخۆیی بۆ گەلی ئەفغانستان لە پێناو دەستەبەرکردن و زامنکردنی لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی هاوبەش، ڕایگەیاند گومانی تیادا نییە حکومەتی ئەفغانستان نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی خۆی دەکات لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانیان لە بنیاتنانی ئۆقرەیی و خۆشگوزەرانیدا. لە بەرانبەردا، وەفدەکە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان خستەڕوو، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیکردون، هەروەها ستایشی ئەو پشتیوانییەیان کرد کە ئێڕاق لە گەلی ئەفغانستانی دەکات لە پێناو دابینکردنی ئاساییش و ئۆقرەی لە ئەفغانستاندا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 666 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!