پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,712
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
عەلی عەبدوڵڵا ئەمین - مامۆستای پارتایەتی
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عەلی عەبدوڵڵا ئەمین

عەلی عەبدوڵڵا ئەمین
ناو: عەلی
نازناو: مامۆستای پارتایەتی -جۆش
ناوی باوک: عەبدوڵڵا ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-10-2017#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$عەلی عەبدوڵڵا ئەمین، ناسراو بە (جۆش، مامۆستای پارتایەتی) ، ئەندازیار و سیاسەتمەدار، ساڵی 1941 لە ئەندامانی #حزبی هیوا# بووە، ساڵی 1943 لە ڕیزی کۆمەڵەی میللەتدا خەباتی کردووە، ‌ ساڵی 1944 ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وحدة النضال) بووە، ساڵی 1945 ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شۆڕش بووە، ساڵی 1945 سکرتێری حزبی ڕزگاری بووە، ساڵی 1946 له کۆنگرەی یەکەم بە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی و دواتر مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ‌ ساڵی 1959 لە کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە‌، ‌ ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتە‌‌م بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتە‌‌م بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ، ساڵی 1976 لە ئەندامانی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە کۆنفرانسی برلین بووە.
، ساڵی 1979 لە کۆنگرەی نۆیەم بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەم سیفەتی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ پێبەخشراوە‌، ساڵی 1993 لە کۆنگرەی یازدەیە‌م کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو، ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەم بۆ جاری سێیەم کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
عەلی عەبدوڵڵا ئەمین ساڵی 1926 لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە دایک بووە، بەکالۆریۆسی ئەندازیاری بیناسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری بەغدا وەرگرتووە‌، ‌ساڵی 1941 لە شارۆچکەی کۆیە پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی هیوای کوردەوە کردووە، ساڵی 1943 لە ڕیزی کۆمەڵەی میللەتدا خەباتی کردووە، ‌ ساڵی 1944 ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وحدة النضال) بووە، ساڵی 1944 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری یەکێتی تێکۆشین بووە، لەسەرەتای هاوینی 1944 بە مەبەستی یەکگرتنی کۆمەڵەی یەکێتی تێکۆشین و #حزبی شیوعی ئێڕاق#ی لە شاری بەغدا چاوی بە یوسف سەلمان یوسف (1901- 1949) ناسراو بە فەهد سکرتێری حزبی شیوعی ئێڕاقی کەوتووە بەڵام ناوبراو بێمەرج ئەندامێتی ئەوانی قبووڵ کردووە، ساڵی 1945 ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شۆڕش بووە، ساڵی 1945 سکرتێری حزبی ڕزگاری کورد بووە، ساڵی 1945 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی شۆڕش ئۆرگانی حزبی شیوعی لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1945 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕزگاری ئۆرگانی حزبی ڕزگاری کورد بووە، ساڵی 1946 دەزگای چاپی هاوبەشی حزبی شیوعی لە باشووری کوردستان و حزبی ڕزگاری کورد له و خانووەدا حەشار دراوە‌ کە ئەو لە شاری بەغدا تیایدا ژیاوە، ساڵی 1946 پەرتووکخانەی حاجی قادری کۆیی لە شارۆچکەی کۆیە بە مەبەستی پەرەدان بە ڕۆشنبیری لەنێوان جەماوەردا دامەزراندووە، ساڵی 1946 لەلایەن پارێزەر #هەمزە عەبدوڵڵا عومەر# (1915- 1998) وە ڕاسپێردراوە تا دانووستاندن لەگەڵ پارێزەر #ئیبراهیم ئەحمەد# فەتاح (1914- 2000) بەرپرسی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) لە سلێمانی بکات بە مەبەستی هاتنە نێو حزبی ( پارتی دیموکراتی کورد) ، دوا ئەندامی سەرکردایەتی کۆنگرەی یەکەم بوو کە 71 ساڵ لە ڕیزەکانی پارتیدا سەرکردایەتیی کرد تا لە ڕۆژی دووشەمە 25 ئەیلوولی 2017 سەرباری ناتەندرووستبوونی لە ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستاندا دەنگی بە بەڵێ داوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 24 تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نزیک شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
$خەباتنامە$
عەلی عەبدوڵڵا ئەمین ساڵی 1946 له کۆنگرەی یەکەم ‌لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە‌ ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە، ساڵی 1946 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1946 بە ناوی نهێنی جۆش لەنێوان ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق دەناسرا، ، ساڵی 1950 لە کۆنفڕانسی کۆیە بووەتە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد، ساڵی 1951 بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ شەش کەسایەتی تری پارتی دیموکراتی کورددا بۆ شاری موسڵ دوور خراوەتەوه و لە دوای تێهەڵچوونەوەی بڕیاری سەپێندراو لەلایەن‌ دادگاوە ئازاد کراوە‌، ساڵی 1952 لەبەر چالاکی کوردایەتی لە بەندیخانەی موسڵ بەند کراوە، ساڵی 1953 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی سێیەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1953 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵانی 1953 1954 لەبەر ڕاوەدونانی حکومەتی پاشایەتی ئێڕاق لەگەڵ چەند هەڤاڵێکدا خۆی لە گوندی قۆرتەلاس سەر بە پارێزگای هەولێر حەشار داوە، ساڵی 1956 لە یەکگرتنی نێوان پارتی و دەستەیەک لە ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی (شیوعی) ئێڕاق یەکگرتنی دووەم هەژمار دەکرێت، بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی 1957 بە هۆکاری هاتنە ڕیزی ئەندامانی تری حزبی کۆمۆنیستی ئێڕاق بۆ ناو پارتی کە بە یەکگرتنی سێیەمی پارتی هەژمار دەکرێت بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، لە ڕێکەوتی #10-12-1958# سەرپەرشتی خۆپیشاندانی هاوبەشی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان و حزبی شیوعی ئێڕاقی لە شارۆچکەی کۆیە بۆ پشتگیری لە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (1914 -1963) کردووە، لە ڕیکەوتی #26-07-1958# بەشداری کۆبوونەوەی کۆیەی کردووە بە مەبەستی پێکهێنانی شاندی کوردی بۆ سەردانی شاری بەغدا و پیرۆزبایی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری نوێی ئێڕاق و پێشکەشکردنی داواکانی نەتەوەی کورد و لە ڕێکەوتی #27 -07- 1958# لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئێڕاق چاویان بە زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم کەوتووە، ساڵی 1958 لە ستافی یەکەمدا بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە، ساڵی 1959 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1959 لە ستافی دووەمی لێژنەی لقی دوودا کە پارێزەر شەمسەدین محەمەد عوسمان (1933- 2012) ناسراو بە شەمسەدین موفتی بەرپرسی بووە بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لق دەستنیشان کراوه، لەسەرەتای ساڵی 1959 ئەندامی لێژنەی بەرەی نیشتمانی کۆیە بووە و بۆ چارەسەری گشت کێشەکان لەگەڵ حزبی شیوعی ئێڕاقیدا لە هەماهەنگیدا بووە، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1959 وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق پێشوازی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (1892- 1969) ناسراو بە شێخ ئەحمەدی بارزان و شاندی یاوەری لە شارۆچکەی کۆیە کرد‌ووه و وتاری بەخێرهێنانی خوێندۆتەوە‌‌، ڕۆژی شەممەی #08-01-1960# لە دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە‌، ساڵی 1960 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1960 لە ستافی سێیەمی لێژنەی لقی دوودا کە مامۆستا جەلال عەبدولڕەحمان ئەمین (1928 -1987) ناسراو بە جەلال بەگ بەرپرسی بووە بۆ جاری دووەم بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوه، لە ڕۆژانی 18و #23-12-1961# بەشداری کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە گوندی عەواڵانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە بە مەبەستی بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئەیلوول کە ئەو لەگەڵ دانووستاندندا بووه، ‌ لە ناوەڕاستی ساڵی 1961 فەرمانی بەندکردنی بۆ دەرچووە و خۆی ڕادەست نەکردووە و خۆی لە شاری هەولێر حەشار داوه، ساڵی 1961 سەرپەرشتی گشت چالاکییە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی ناو شاری هەولێری کردووه و هانی ئەفسەر و پلەدارانی پارتی ناو سوپای ئێڕاقی داوە تا بچنە پاڵ هێزی پێشمەرگە، لە ڕیکەوتی #08-08-1961# پلانی دەست بەسەر داگرتنی جبەخانەی سەرای پۆلیسی هەولێری داوە لەم کردەوەیە سەرکەوتوو بووە‌‌، لە ساڵی 1962 بەرپرسی لێژنەی لقی دوو بووە و بە‌ ژیانی نهێنی لە شاری هەولێر ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەڕێوه ‌بردووە، ساڵی 1964 بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی ماوەتی کردووە، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشە‌می پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر پشتگیری لە باڵی مەکتەبی سیاسی لە ڕیزەکانی پارتی دوور خراوەتەوە، لەدوای چوونەپاڵ گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد -#جەلال تاڵەبانی# لە ڕیکەوتی 28 کانوونی دووەمی 1966 و ڕۆیشتنیان بۆ ناو حکومەتی ئێڕاقی و پشتکردن لە‌ شۆڕشی ئەیلوول لە ڕێکەوتی #21-02-1966# لەگەڵ ئەندازیار نوری سدیق عەلی (1922-1983) ناسراو بە #نوری شاوەیس# و #نوری ئەحمەد تەها# (1921-1991) لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەتی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی دەربڕیوە‌، لە ناوەڕاستی ساڵی 1966دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەم دەستنیشان کراوە، ساڵی 1966 وەک ڕێزگرتن لە خەبات و مانەوەی لە ڕیزی شۆڕشدا لە کۆنگرەی حەوتە‌‌م بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، ساڵی 1966 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1966 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکرایەتی شۆڕشی باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1966 ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذي) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی باشووری کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی #22-06- 1966# ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە سەرۆکایەتی حەبیب فەیلی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئێڕاقی کە بووە هۆی جاڕدانی بەیاننامەی 29ی حوزەیران لەلایەن دکتۆر عەبدولڕەحمان بەزاز (1914 1973) ی سەرۆکوەزیرانی ئێڕاقەوە، لە ڕێکەوتی 15 ئایاری 1967 بە سەرپەرشتی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) دا کردووه، لە مانگی تشرینی دووەمی 1968 تا مانگی شوباتی 1968 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی خولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیر لە گوندی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە‌، لە مانگی نیسانی 1969 تا مانگی ئابی 1969 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، لە ڕێکەوتی 1 حوزەیرانی 1970 سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتە‌‌م بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1970 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، لە مانگی تەموزی 1970 تا مانگی تشرینی دووەمی 1970 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی سێیەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا بووە، لە ڕێکەوتی 27 کانونی یەکەمی 1970 بە پارێزگاری سلێمانی دەستنیشانکراوە و تا 1 ئاداری 1974 لەسەر کار بووە، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەبات‌ بووە، ڕۆژی سێشەمەی 3 شوباتی 1971 جەماوەری سلێمانی لە شارۆچکەی دوزخورماتووی پارێزگای کەرکووک لە پێشوازی کەژاوەی بوون بە پارێزگار کە بەرەوو شاری سلێمانی دەچوو بە مەبەستی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار، لە ڕۆژی دووشەمەی 30 تشرینی یەکەمی 1970 بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ڕامیاری ئێڕاق و لەسەر بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی یوگۆسڵاڤیا سەردانی بەلگرادی کردووە، لە ڕۆژی دووشەمەی 1 شوباتی 1971 بەشداری ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بارەگای لێژنەی لقی پێنج پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا کردووه، لە ڕێکەوتی 3 شوباتی 1971 بە پارێزگاری سلێمانی دەستنیشانکراوە، ڕۆژی سێشەمەی 1 حوزەیرانی 1971 وەک پارێزگاری سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی بوڵگاریا کردووە، لە ڕێکەوتی 16 ئابی 1971 لە ئاهەنگی یۆبیلی زیوینی 25 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی وەک پارێزگاری سلێمانی وتاری خوێندووەتەوە، ڕۆژی چوارشەمەی 20 تشرینی یەکەمی 1971 لە پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە ئەلکسان کیراکۆسیان جێگری سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەرمنستانی سۆڤیەت و کارن دیمێتریان سکرتێری حزبی شیوعی ئەرمنستان کردووە، لە ڕێکەوتی 30 ئاداری 1972 وەک پارێزگاری سلێمانی وتاری پێشکەشی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە ، لە مانگی شرینی یەکەمی 1972 لەسەر بانگهێشتی فەڕمی کۆبەندی شیوعییەکانی یوگۆسڵاڤیا و بەرەی نیشتمانی بوڵگاریا سەردانی یوگۆسڵاڤیا و بوڵگاریای کردووە، ‌لە ڕۆژی یەکشەمەی 8 نیسانی 1973 لە بارەگای لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەندی شیوعیە یوگۆسڵاڤەکان کردووه، ساڵی 1973 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی لە خولی چوارەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردان بووە‌‌، لە ڕۆژی هەینی 1 شوباتی 1974 وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سلێمانی کردووە، لە ڕێکەوتی 12 ئاداری 1974 بە بۆنەی جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە وازهێنانی خۆی ئاڕاستەی ئەحمەد حەسەن بەکر (1914 1982) ی سەرۆککۆماری ئێڕاق کردووە، لە ڕێکەوتی 2 نیسانی 1974 بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە پارێزگاری سلێمانی خانەنشین کراوە، ساڵی 1974 بەرپرسی ئەمینداری گشتی ئەمیندارێتی گشتی دارایی لە شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ڕێکەوتی 7 ئایاری 1974 تا ڕێکەوتی 8 ئابی 1974 مامۆستای وانەی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و چۆنێتی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە خولی پێنجەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی زینوێی شێخی لە شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵی 1974 لەدوای دەرچوونی یاسای ئەنجوومەنی یاسادانان و ئەنجوومەنی جێبەجێکاری هەرێمی کوردستان بە وەزیری دارایی دەستنیشانکراوه ( مجلس تنفیذي و تشریعي) ‌، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە شانشینی ئێران بووەتە پەنابەر، ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی بەرلین) ، ساڵی 1977 ماڵی وەک شوێنی حەوانەوەی ئەوانەی کە پەیامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستانییان بۆ ئیدریس بارزانییان دەهێنا بووە، ساڵی 1979 کراوەتە بەرپرس و دواتر سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1979 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە سکرتێر هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی 28 تشرینی دووەمی 1980 بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی و بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆی ڕێکەوتننامەی بەرەی نیشتمانی دیموکراتی (الجبهة الوطنیة الدیمقراطیة) ناسراو بە بەرەی جود لەگەڵ حزبی شیوعی ئێڕاقی و حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستانی بە مەبەستی هاوکاری و چالاکی هاوبەش کردووە، ساڵی 1981 بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی شاخ دەستنیشان کراوە، لە ڕۆژی چوارشەمەی 1 نیسانی 1981 بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی خولی حەوتەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی کردووە، لە ڕێکەوتی 1 نیسانی 1981 تا ڕێکەوتی 7 تەموزی 1981 مامۆستای وانەی یاسای لەشکری خولی حەوتەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، ساڵی 1982 هەوڵی ئاشتکردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانی داوە، لە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 1985 تا ڕێکەوتی 3 نیسانی 1986 مامۆستای وانەی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆنگرەکانی لە خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە ڕێکەوتی 12 حوزەیرانی 1988 بە نوێنەراتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای خواکورکی حزبی شیوعی ئێڕاقی واژۆی پەێڕه و و پڕۆگرامی بەرەی کوردستانی کرد، ساڵی 1989 سیفەتی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی دەیەم پێبەخشراوە، ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەبەر خەباتی لە کۆنگرەی یەکەمەوە تا کۆنگرەی دەیەم لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مێدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ڕێکەوتی 16ی کانونی یەکەمی 1991 تا ڕێکەوتی 18ی شوباتی 1992 مامۆستای وانەی مێژووی کۆنگرەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پارتی لە خولی نۆیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، لە ڕێکەوتی 19ی ئاداری بەشداری کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بە مەبەستی دیارکردنی کاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاساییشی باشووری کوردستانی کردووە، ڕۆژی یەکشەمەی 16ی ئابی 1992 وتاری لە ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە‌، ساڵی 1993 وەک خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان موڵەتی فەڕمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ساڵی 1993 کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیە‌م) ، ڕۆژی چوارشەمەی 9 تشرینی دووەمی 1994 لە بارەگای سکرتارییەتی جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی بن بڕکردنی ئاڵوزییەکانی نێوانیان کردووە، ساڵی 1999 بۆ جاری سێیەم کراوەتەوە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) ، لە ڕێکەوتی 6 کانونی دووەمی 2000 یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانیی کردووە بە مەبەستی کردنەوەی بارەگای سەرەکی دەزگای باڵای ئەیلوول لە شارۆچکەی شەقڵاوه سەر بە پارێزگای هەولێر‌‌، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیە‌می پارتی دیموکراتی کوردستاندا‌ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە بە مامۆستای پارتایەتی ‌ناسێنراوە‌، دوا ئەندامی سەرکردایەتی کۆنگرەی یەکەم بوو کە 71 ساڵ لە ڕیزەکانی پارتیدا سەرکردایەتیی کرد تا لە ڕۆژی دووشەمە 25 ئەیلوولی 2017 سەرباری ناتەندرووستبوونی لە ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستاندا دەنگی بە بەڵێ داوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 24 تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نزیک شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
$بەرهەمەکانی$:
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق تا بەستنی کۆنگرەی سێیەمی 1968. [1]
ئەم بابەتە 110 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە جەلال تاڵەبانی
1. پارت و ڕێکخراوەکان پارتی دیموکراتی کوردستان
2. پارت و ڕێکخراوەکان حزب دموکرات کوردستان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی کۆچی دوایی: 17-10-2017
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
پلەی پارتایەتی: ئەندامی سەرکردایەتی
پلەی پارتایەتی: ئەندام
پلەی پێشمەرگایەتی: پێشمەرگە
جۆری خوێندن: ئەندازیاری
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کەرکووک
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): هەولێر
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 08-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 08-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 110 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 08-01-2023 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  531,844
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,712
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
فەلاح میسری
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.938 چرکە!