بە حوشتریان وت: بۆچی ملت درێژە؟ وتی: دووربینی پێدەکەم.
کەسە دنیادیدە و وردبینەکان لەناو بنەماڵە و خێزانەکاندا بوونیان هەیە، بەپێی ئاگادارییان لە ڕابردوو هەروەها خوێندنەوەیان بۆ داهاتوو، دەتوانن پێشبینی ڕووداوەکان بکەن، بۆیە بەردەوام ئامۆژگاری دەوروبەریان دەکەن و لە هەڵەکانیان ئاگاداریان دەکەنەوە، پەندەک مەبەستی لە مرۆڤی دووربینە وەک چۆن ئاژەڵی حوشتی ملی بەرزە و دوور دەبینێ. [1]