$پەروەردەى مەخمور پاڵەوانى بالەى پەروەردەکان بوو$
لە شارى #هەولێر# لە هۆڵى #یانەى وەرزشی ئەکاد# لە شارۆچکەى #عەنکاوە# بەبەشداری حەوت هەڵبژاردەى پەروەردەى شارۆچکەکان و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى چالاکی وەرزشی و دێدەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى هەولێر بۆ ماوەى سێ ڕۆژ یارییەکانى خولى بالەى پەروەردەکانى سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتی پەروەردەى هەولێر کۆتایی هات، دواى ئەنجامدانى چەند یارییەک لەنێوان تیپە بەشداربووەکان هەردوو تیپى پەروەردەى مەخمور و پەروەردەى شەقڵاوە گەیشتنە یارى کۆتایی، لە یارى کۆتایشدا بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى هەواداری وەرزشیی ئەم یارییە هەردوو پەروەردەکانى شەقڵاوە و مەخمور لە یارییەکى دراماتیکی بەرزى هونەرى یارى بالە ڕووبەڕووى یەکترى بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانى هەردوو بە درێژایی سێ گێمی یارییەکە توانیان ئاستێکى هونەری بەرز پێشکەش بکەن لەم یارییە و هەوادارانى خۆیان هێنابووە جۆش و زۆربەى کاتەکانى یارییەکە ئاست و ئەنجامیان لە یەکترى نزیک بوو، سەرئەنجام پەروەردەى مەخمور توانى بە ئەنجامى (2-1) گێم لە پەروەردەى شەقڵاوە بباتەوە و نازناوى خولەکە بۆ خۆیان یەک لاى بکەنەوە، لە کۆتایشدا لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەى هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی خەڵات و دیارى بە سەر تیپە سەرکەوتووەکانى خولەکە دابەشکرا، لە بارەى پشتگیری کردنى وانەى وەرزش و چالاکییەکانیش لە ناوەندەکانى خوێندن مامۆستا لوقمان سەعید بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر گوتى: پشتگیری کردنى وەرزش لە ناوەندەکانى خوێندن و سەرجەم پەروەردەکان لە کارە سەرەکییەکانى ئێمەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەى سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان ئەنجام بدەین بۆ ئەوەى گرنگى زیاتر بە تواناى ئەو قوتابییانەش بدەین کە ئارەزووی وەرزش دەکەن لە قوتابخانەکان، هەرچى پێویست بێ ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنى سێکتەرى وەرزش لە ناوەندەکانى خوێندن، بەردەوامیش دەبین لە ئەنجامدانى چالاکییەکانى دیکەش هەرچى لە توانامان بێت خزمەت بە چینى وەرزشکارە قوتابییەکان و مامۆستایان دەکەین لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتی پەروەردەى هەولێر، سوپاسى مامۆستایانى وەرزشیش دەکەین بۆ ئەنجامدانى ئەم چالاکییە وەرزشییانە لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى هەولێر.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 849 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!