وەفدێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی د. مەجید محەمەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی3ی #هەولێر#، بەیاوەری جێگرانی مەڵبەند و بەشی پەیوەندییەکان سەردانی مەڵبەندی دووی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#یی کرد، لەلایەن مامۆستا غازى عەلى بەرپرسی مەلبەندی دووی هەولێر پێشوازیان لێکرا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە #08-02-2023# د. مەجید محەمەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەلبەندی3ی هەولێر بەیاوەری جێگرانی مەڵبەند و بەشی پەیوەندییەکان سەردانی مەڵبەندی دووی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیی کرد بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە دیدارێکدا د. مەجید محەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆز بایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا تەئکیدی لێکرایەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 776 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!