دڵەڕاوکێ، نیگەرانی و سترێس دۆخێکە ڕووبەڕووی هەموو کەسێک دەبێتەوە، بەڵام چارەسەرکردنی زۆر ئاسانە، دەکرێت بە مەساجکردنی گوێت ئەو کێشانە چارەسەربکەیت، کە ڕێگەیەکی ئاسانە و لە هەرکات و شوێنێکدا بێت دەتوانیت ئەنجامیبدەیت، ماڵپەڕی برایتساید ئەو گۆرانکارییانە بڵاوکردووەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مەساجی گوێت بکەیت.
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= ئازاری ماسوولکەکانت کەمدەبێتەوە، هەروەها بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی بەردەوام ئازاری بەشی خوارەوەی پشتیان هەیە.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= سترێس و نیگەرانییەکانت کەمدەبێتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= سەرئێشە و لاسەرئێشە چارەسەر دەکات، دەتوانیت چای نەعناش بەکاربهێنیت کە کاریگەرییەکی باشتری دەبێت.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= یارمەتیی دابەزینی کێش دەدات، ئەو کەسانەی ڕجیم دەکەن دەتوانن مەساجی گوێیان بکەن بۆئەوەی کاریگەرییەکی باشتری هەبێت.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= چارەسەری کەمخەوی دەکات و جەستە دەحەوێنێتەوە.
=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= وزەی جەستە زیاد دەکات، شەکەتی و ماندوبوون ناهێڵێت. [1]