ئەمڕۆ یەکشەممە #19-02-2023# #سەعدی ئەحمەد پیرە#، لە شاری #ھەولێر# پێشوازیکرد لە ڕیکاردۆ ڕۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) لە هەولێر لە دیدارەکەدا هەردوولا بیرو ڕایان ئالوگۆڕکرد سەبارەت بە بارودۆخی گشتی لە ناوچەکە و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکان ، دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە شیکارییەکی وردی بۆ تەواوی باروودۆخەکە کرد و دڵنیای کردنەوە کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەشێک دەبێت لە چارەسەری کێشەکان و هەوێنی تەبایی دەبێت دواتر بەرێز ڕیکاردۆ ڕۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) لە هەولێر تەئکیدی کردەوە کە ئەوان بە گرنگیەوە دەرواننە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و ئێراق و هەرێمی کوردستان ، هەروەها خوازیاری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسین لە ئێراق و هەرێمی کوردستان ، هاوکات ئامادەیی ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگی و ھاوکاریەکن بۆ گەلانی ئێراق لە کۆتایی دیدارەکەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ڕۆڵبینین لە چارەسەری کێشە سیاسی و ئابووری و یاساییەکان لە ڕێگەی هاوکاریکردن و ڕێنمایی کردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 725 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!