لە کاتی چێشت لێنان هەندێک هەڵە دەکرێت، کە زیانی زۆری بۆ تەندرووستی هەیە و هەندێک کاتیش مەترسیدارە، پێویستە ئەو کەسانەی خواردن ئامادە دەکەن، لەم چەند هەڵەیە دوربکەونەوە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1- خواردن زۆر سوورکردنەوە=KTML_End=
لە کاتی زۆر سوورکرنەوەی خواردن لەناو زەیت و ڕۆندا وەک سەوزە و گۆشت؛ بەشێک لە پێکاتە خۆراکییە بەسوودەکانی دەگۆڕین بۆ ماددەی زیانبەخش و دەبێتە هۆکای نەخۆشی وەک نەخۆشی دڵ بە تایبەت ئەگەر بە بەردەوامی و ڕۆژانە بە سوورەوەکراوی بخورێن؛ باشترە بە کوڵاوی یان برژوی بخورێن.
=KTML_Bold=2- زۆر برژاندنی گۆشت و ڕەشبوونی ڕەنگەکەی=KTML_End=
خواردنی گۆشتی زۆر برژاو و سووتاو دەبێتە هۆی شێرپەنجە.
=KTML_Bold=3- تام کردنی خواردن بۆ زانینی ماوەی بەسەرچونی=KTML_End=
نابێت بۆ زانینی کاتی بەسەرچونی خواردن دوای چەند ڕۆژێک لە ئامادەکردنی تام بکرێت: لە بری ئەوە پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕەنگ و بۆنی خواردنەکە.
=KTML_Bold=4- خواردنی هەویر=KTML_End=
لە کاتی درووست کردنی کێک و شیرینی نابێت هەویرەکە بخورێت، چونکە بەکتریای زیانبەخشی تێدایە؛ لەوانە سالمۆنێلا کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، هەروەها ئاردیش بەکتریای سالمۆنێلا تێدایە.
=KTML_Bold=5- پاکڕانەگرتنی دەست=KTML_End=
نەشتنی دەست کاتی چێشت لێنان و تەنیا سڕینی بە تایبەت کاتی لێنانی گۆشت و مریشک؛ پێویستە بە ئاو و سابوون دەست بشۆرێت لانی کەم بۆ ماوەی بیست چرکە. [1]