تیمی پارێزەرانی #بافڵ تاڵەبانی# ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لە بارەی دۆسیەکەی #لاهور شێخ جەنگی# دەرکردووە و بەوەی سەرۆک بافڵ، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە و تەواوی ڕێکارەکان یاسایین، بەپێی ڕاگەیەنراوێکی تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ #21-02-2023# ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لە بارەی دۆسیەکەی ( لاهور جەنگی) دەرکرد بەوەی سەرۆک بافڵ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و تەواوی ڕێکارەکان یاسایین، جەختیشی کردووەتەوە، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرچووە و بڕیارەکە بە هیچ جۆرێک شیاوی تانەلێدان نییە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 728 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!