بۆ ئەوەی گەشتەکانمان و خۆشییەکانمان لێ تێکنەچێت و لێمان نەبن بە کاتێکی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندرووستی منداڵەکانمان هەمیشە لەبەر چاو بگرین لە کاتی گەشت و سەیرانە، پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵانە بین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان لە ژەهراوی بوون بە نەوت بپارێزین.
=KTML_Bold=دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، چەند ڕێنماییەکی خستوەتەڕوو بۆ پاراستنی منداڵەکەت لەوەی نەوت بخواتەوە.=KTML_End=
1- پێویستە ئەو خەڵوزە بەکاربهێنین کە بەئاسانی گڕدەگرێت و پێویستی بە نەوت نییە، چونکە خۆی ماددەیەکی تێکەڵ کراوە بە ئاسانی گڕ ئەگرێت.
2- بەهیچ شێوەیەک نەوت نابێت بکرێتە دەبەی ئاو.
3- پێویستە دەبەیەک بەکار بهێنین کە ناتوانرێت منداڵ سەرەکەی بکاتەوە.
4- پێویستە ئەو دەبەیە لەناو زەرفێکی ڕەش هەڵبگیرێت و بە ئاسانی منداڵەکە دەستی پێنەگات.
=KTML_Bold=ئەگەر منداڵەکە خوا نەکات ژەهراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بکەین؟=KTML_End=
1- یەکسەر منداڵەکە لە سەرچاوەی نەوتەکە دووربخەرەوە و بیبەرە شوێنێک کە هەوایەکی پاک هەڵبمژێت.
2- یەکسەر جلوبەرگی منداڵەکە دابکەنە و ئەو شوێنەی نەوتی بەرکەوتووە دەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆرێت.
3- بە هیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە منداڵەکەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر ڕشایەوە هەوڵبدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
4- منداڵەکەت یەکسەر ببە بۆ نەخۆشخانە. [1]