=KTML_Bold=بریکارەکانى وەزارەتەکانى یەکێتیى بە میواندارى دەچنە کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنی وەزیران
یەکێتی، دەیەوێت دەسەڵاتى بریکارى وەزیرەکان سڕ بکات=KTML_End=
ئەگەر تا دواى جەژن تیمى یەکێتیى لە حکومەت نەگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران لە شوێنى ئەوان بڕیکارى وەزیرەکان دەچنە کۆبوونەوەکان.
دواى شەش مانگ لە بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران، حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواى جەژنى ڕەمەزانى وەک دواین وادە بۆ گەڕانەوەى وەزیرەکانى یەکێتیى بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران داناوە.
هەرچەندە لە ڕووى یاساییەوە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ شوێنگرەوەى وەزیرەکانى یەکێتیى لە حکومەت هیچ دەرەچەیەکى یاسایى نییە جگە لە پەڕڵەمانى کوردستان. بریکارى وەزیرەکانیش ناتوانن دەسەڵاتى وەزیرەکان بەکاربهێنن، بەڵام حکومەت بۆ ئەمە ڕێگە چارەیەکى یاسایى دۆزیوەتەوە.
ئەگەر تا دواى جەژن، وەزیرەکانى یەکێتیى نەگەڕێنەوە، ئەوا حکومەت بەشێوەى میواندارى بانگهێشتى بریکارى وەزیرەکان دەکات بەمەبەستى ئاگاداربوون لە بەرنامە و کاروبارى ئەو وەزارەتانە. [1]