#لوقمان وەردی# جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام پارتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕایگەیاند، یاسای هەڵبژاردن پڕە لە کەموکووڕی، ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە، بەڵام پارتی نەهاتە ژێرباری هەمواری یاسای هەڵبژاردن. لوقمان وەردی ئاشکراشیکرد، هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەبێت بە سازان بکرێت و دەڵێت: لە کۆی هەشت کۆبوونەوە فراکسیۆنی پارتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە. جەختیشیکردەوە، پێویستە پڕۆژە یاسای بودجە بێتە پەڕڵەمان و داوامان لە پارتی کرد بە یەکەوە کاربکەین بۆ هەمواری یاساکە. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕاشیگەیاند، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هەڕەشەی بەکارهێنانی زۆرینەی پەڕڵەمان دەکات، وتیشی پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کورسی پێکهاتەکان وەکوو خۆی بمێنێتەوە. ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ڕوونیشیکردەوە، گەمارۆی ئابووری سەر #سلێمانی# و چەند ناوچەیەکی دیکە چڕ کراوەتەوە. سەرۆکی پەڕڵەمان پیشەییانە و بێلایەنانە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی داوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 461 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!