=KTML_Bold=حاکم قاد حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی:=KTML_End=
- پێویستە یەکێتی و پارتی لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەوە ڕێکبکەون.
- بەهۆی خراپی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە هەر ڕۆژەو لە #بەغدا# بەشێک لە دەستکەوتەکانی ڕابردوومان لە دەستدەدەین.
- دەبوایە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرایە و تەمەنی پەڕڵەمان درێژنەکرایەتەوە.
- وەک یەکێتی هەمیشە پێداگریمان کردووە دەبێت ڕەچاوی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامەوانی بکرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکرێت.
- پێویستە زەمینە بڕەخسێنرێت بۆ بیروڕای ئازاد کە یەکێکە لە بنەماکانی جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی.
- پێویستە پێداچوونەوە بکرێت لە یاسای ڕۆژنامەگەری و یاسایەکی دیکە بۆ میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیال میدیا دەربکرێت.
- دوژمنانی گەلی کورد هەوڵی بچووکردنەوە و لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان دەدەن. [1]