دانوویان پێکەوە ناکوڵێ.
دانوو: دانوولە بەو بڕە گەنمە دەوترێت کە ساڵانە خێزانە کوردەکان لە مەنجەڵی گەوەرەدا دەیکوڵێنن و دەیکەن بە ساوەر، ساتی کوڵانی گەنمەکە پێیدەوترێت (دانوولە) دواتر لەبەر هەوا هەڵدەخرێت کە وشکبووەوە دەیکوتن و دەبێتە ساوەر، پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە لە هیچ شتێکدا بە یەکەوە هەڵنەکەن.[1]