دۆم ئەڵێ: دنیا بە قڕچێ، مشتەی منی تیانەچێ.
دۆم تیرەیەکی کوردن، پیشەیان درووستکردنی کڵاشی کوردییە. مشتە: ئاسنێکی سەرپانی قنگ ناریکی قوورسە، کڵاشکەر چەرم و پەڕۆی پێدەکوتێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، پەندەکە بۆ مرۆڤی خودپەرست بەکاردێ کە دنیا زیانبار بێ، بەلایەوە گرنگ نییە، تەنیا خۆی سەرکەوێ. [1]