خۆت لە گەندەی مەده
گەند، شتی بێ کەڵک و ناپوختە و بێ نرخ و هیچ و پووچ، یان هەندێجار دارە گەورەکان وشک دەبن و کەڕەپوو و کلۆر دەبن، هەموو ئەوانە کراوە بە ئیدیۆم بۆ ڕێنمایی و ئامۆژگاری کچان کە خەریکە بە ساڵدا بچن و بێ ئومێدی لێیان نزیک دەبێتەوە، لێرە و لەوێش هەندێ کوڕی قەیرە و بەتەمەن و پیاوی ژنمردە دەیانەوێت بیانخوازن، دەوترێت: خۆت لە گەندەی مەدە واتە: شوویان پێ مەکەن ئەوانە کەموکووڕی و کلۆری و گەندەیان هەیە.[1]