جێی شێران، ڕێوی لێی دەکا گێران.
لە ئەفسانەی کوردەواردا هەر ئاژەڵێک پێگەی تایبەتیی خۆی هەیە، شێر پاشای دارستانە، ڕێوی وەک کەسایەتییەکی فێڵباز ناسێنراوە، ڕێوی هەمیشە لەبۆسەدایە بۆ ئەوەی شێر بخاتە تەڵەوە و لەناوی بەرێ، بۆ ئەوەی خۆی ببێتە پاشای دارستان، پەندەکە واتە: کاتێک کەسی زانا و بەتوانا لە ژیاندا نامێنن، ناکەس شوێنیان دەگرێتەوە. [1]