خەسووی چاک باشترە لە جووتێک هێستر.
خەسوو: مەبەست لە دایکی بووکە، لە ژیانی کشتوکاڵیی کوردەواردا ئەو جووتیارانەی کە خاوەنی ئێستر بوون، توانیویانە کاری باربردن و بازرگانی پێئەنجامبدەن و داهاتی ڕۆژانەی پێدابین بکەن، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە خەسوو بەئەندازەی ساڵێک کاروانچێتی خێری بۆ زاواکەی هەیە، لەبەر خاتری کچەکەی.[1]