دەڵێی ئاوی دانووانی پێداکراوە.
دانوو: دانوولە مەبەست لە گەنمی لە ئاودا کوڵاوە، ئاوی دانوو: مەبەست لەو ئاوەیە کە گەنمی پێدەکوڵێندرێت، دوای ئەوەی بەکارنایەت و دەیڕێژن. ئاوێک کە بڕژێت و بەکەڵکی هیچ نەیەت، بە مرۆڤێکی دەستوپێ سپی چووێنراوە کە هیچ کارێک نازانێت، پەندەکە بۆ کەسیکی تەوەزەل و تەممەڵ بەکاردێت. [1]