کەچەڵیفی سەر پردێ، هەرچی دەهات، درێکی دەبردێ.
کەچەڵیف: مەبەست لە کەسایەتی کوڕەکەچەڵەیە، لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا دژی دەسەڵاتە و پاڵەوانی گەلە، پێداهەڵوتنی بۆ دەکرێت، بەڵام لە چاوی دەسەڵاتەوە، کەسێکی خراپەکارە و بەر نەفرەتیان دەکەوێت، بۆ ناکەسێک بەکاردێت هەرچی هەستێت دانەیەکی تێهەڵدات. [1]